كادیرێكی پاراستن نهینی مقه‌ده‌م سه‌رخێڵ ئاشكرا ده‌كاt
Thursday, 03/03/2022, 1:33
دوای ئه‌وه‌ی به بریاری بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كیتی مقه‌ده‌م ( سه‌رخێڵ) به‌رپرسی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئاسایشی یه‌كیتی كرایه به‌ریوبه‌ری ئاسایشی سلیمانی، له لایه‌ن چه‌ند كادرێكی پاراستن و یه‌كیتی و گۆران و پیشمه‌رگه دێرینه‌كانی یه‌كیتی كه‌وتنه ره‌خنه گرتن و هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ره‌كانی رابردووی سه‌رخێڵ كه كراوه‌ته به‌ریوه‌به‌ری ئاسایشی سلیمانی.
هه‌ڵكه‌وت سوور كادیری پاراستن و خانه‌نشین به‌پله‌ی رائید له سه‌ر میلاكی پاراستن و، ئیستا پاسپۆرتی ولاتی به‌ریتانیا هه‌یه‌و، كاتی خۆی شۆڤیری ملازم سه‌ید كه‌ریم و دۆستی عوسمانی قادر منه‌وه‌ربووه‌و پاش راپه‌رین.
هه‌ڵكه‌وته سوور له پۆستیكدا له فه‌یس بووكی خۆی باسی مقه‌ده‌م سه‌رخێڵ به‌م شیوه‌یه ده‌كات.
سه‌رخێڵ مفه‌وه‌ز بوو له ئاسایش و یه‌كیك بووه له حه‌ب خۆر‌و دزه‌كانی شه‌وانی ناو بازاری شه‌قامی مه‌وله‌وی و، له سلیمانی و سه‌رچنار و به‌كره‌جۆ زیاتر له 60 دوكانی بری بوو به‌هاوكاری چه‌ند كارمه‌ندیكی ئاسایش نزیك له سه‌ركه‌وتی كوبه.
هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌ك قاچاخچیتی ده‌رمان و تلیاكی ده‌كرد به‌هاوكاری عه‌تا سه‌راوی و وه‌هاب هه‌له‌بجه‌یی و عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا و، به‌هۆی سه‌ره‌رۆویه‌وه ده‌ستی له دزینی 12 ئۆتۆمبیل هه‌بووه‌و هه‌مویان بۆ به‌غداد ناردووه و به خه‌ڵكی پاریزگاكانی عیراق فرۆشتۆته‌وه.
له‌لایه‌كی تر رائید هه‌لكه‌وته سوور باسی ئه‌وه‌ی كردووه، كه مقه‌ده‌م سه‌رخێڵ بێ ئه‌وه‌ی بروانامه‌ی هه‌بیت، جگه له‌پیاو كوشتن و دزی و تاڵانی و راوه‌رووت، به‌نهینی په‌یوه‌ندی به ده‌زگای ئیتلاعاته‌وه هه‌بووه، چه‌ند جاریك یه‌كترمان بینیوه و پیم گووتووه واز له ئیتلاعات بهینیت ، به‌ڵام لبه‌ه‌ر ئه‌وه‌ی 4 پیشمه‌رگه‌ی سازمانی خه‌بات و حزبی دیموكراتیئ یرانی شه‌هید كردبوو، نه‌یتوانی واز بهینیت و، به هۆی ئه‌و تاوانانه‌وه به ریگه‌ی ئاغای مسگه‌ریان سه‌رخیل له مفه‌وه‌زه‌وه كراوه‌ته مقه‌ده‌می ئاسایش.
بۆ زانیاریتان هه‌لكه‌وته سوور له ریگه‌ی عیرفان عه‌زیز بارزانی په‌یوه‌ندی به پاراستنه‌وه كردووه و، مانگانه جگه له مووچه‌كه‌ی 2000 دۆلاری پێ دراوه، بۆ كاركردن له دژی روسیا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست