کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاشبه‌تأڵێكی كه‌ناڵی ئاسمانی له‌ هه‌ولێر مه‌سرور بارزانی توره‌ده‌كات

Thursday, 03/03/2022, 1:18


 له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا 64 كارمه‌ند و رۆژنامه‌نووس و بێژه‌ر و پێشكه‌شكار و ستافی ته‌كنیكی و هونه‌ری  ، به‌هۆی كیشه‌ی مووچه‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌كانیان و دواخستنی مووچه‌كانیان و، بوونی هه‌رەشه‌ی زۆر و ترساندن به‌ناوی پاراستنه‌وه‌، له‌ سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێره‌وه‌ بۆ گشت نووسینگه‌ی شاره‌كان و ئه‌وروپا،  بووە هۆی ئەوەی کە 64 كارمه‌ند وازیان له‌كه‌ناڵی كوردستان 24 هێناوە، کە  خاوه‌ندارێتی مه‌سرور بارزانییه‌، زۆربەیان روویان كرده‌وه‌ كه‌ناڵی رووداو كه‌ناله‌كانی سلێمانی وئه‌وانه‌ی تر .
حاكم فه‌رهاد پیشكه‌شكاره‌كه‌ی جارانی یه‌كیتی و ئیستای  كه‌نالی كوردستان 24 پاراستن، ئاشكرای كردووه‌ كه‌ رۆژ له‌ دوای رۆژ فشاره‌كان بۆ سه‌ر كارمه‌ندان له‌ زیاد بووندایه‌و، هه‌روه‌ها دزی و گه‌نده‌ڵی و ئیستیغلال كردنی كارمه‌ندان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و كه‌ناڵه‌وه‌ له‌ زیادبووندایه‌، له‌وانه‌ مسته‌فا بایره‌م و شاهۆ ته‌یب  و به‌رپرسانی نهینی ناو پاراستنه‌وه‌.
دوای 3 ساڵ ئیستا به‌رپرسانی پاراستن له‌ مه‌سرور بارزانی بۆ یان ئاشكرابووه‌، كه‌ گه‌وره‌ترین دزی و گه‌نده‌ڵی و ساخته‌كاری له‌ كرینی مه‌واد و پیداویستی ئه‌و كه‌ناڵه‌ له‌ ئه‌لمانیا و توركیا له‌لایه‌ن محمه‌د حاجی میرخان و موسته‌فا بایره‌م و شاهۆ ته‌یب و شه‌عبان شه‌عبان  و ئه‌ندازیاران فه‌وزی و ئه‌حمه‌د بریڤكانی كراوه‌، كه‌ به‌ ده‌یان ملیۆن دۆلار سه‌رف كراوه‌،ئ یستا زۆربه‌ی مه‌واده‌كان نه‌ك هه‌ر كۆنن به‌ڵكو مۆدیل و به‌كاریهنانیان به‌سه‌رچووه.
به‌پی زانیاریه‌كان عه‌مار كاكه‌ی به‌هۆی واسته‌ی هاوژینه‌كه‌یه‌وه‌ كراوه‌ته‌ به‌ریوه‌به‌ری رادیۆی كوردستان 24 و، هه‌ره‌شه‌ی لیكراوه‌ باسی كه‌م و كورتی كه‌ناله‌كه‌ بكریت و، هه‌روه‌ها هه‌ره‌شه‌ له‌ ستافی سایتی كوردستان 24 كراوه‌، ده‌بیت به‌ شه‌ورۆژ سوكایه‌تی به‌ كه‌نالی رووداو یه‌كیتی و ئیسلامیه‌كان بكه‌ن.
ده‌زگای پاراستن به‌نهینی ئه‌م كارمه‌ند و رۆژنامه‌نوسانه‌ی راسپاردووه‌، به‌هه‌موو توانایه‌نه‌وه‌ دژی ئیسلامی یه‌كان و یه‌كیتی و لاهور شخ جه‌نگی و دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د سالح بنووسن و دژایه‌تی په‌كه‌كه‌ به‌رده‌وامی هه‌بیت.
له‌وانه‌
 بارزان عه‌لی حه‌مه‌ به‌ناو نووسه‌ره‌ ده‌رباره‌كه‌ی مه‌لابه‌ختیاری جاران و پاراستنی ئیستا كه‌ كافتریای كۆكردنه‌وه‌ی جاسوسه‌كانی له‌ نازدار حه‌یران بۆ كراوه‌ته‌وه‌
ئاسۆ عه‌بدوله‌تیف و ئاری برای  كه‌ به‌نهینی دیاری ده‌زگای پاراستنیان پیدراوه‌ به‌ ریگه‌ی نامۆ ئه‌حمه‌د سه‌لام به‌رپرسی نووسینگه‌ی كوردستان 24 له‌ سلیمانی
مه‌شخه‌ڵ كه‌ولۆسی و سه‌ربه‌ست مه‌نمی و شه‌نگار عه‌بدوڵڵا وئاسۆ كه‌مال به‌ریگه‌ی ستیڤان شه‌مزینی  و، كۆدۆی مه‌لا عومه‌ری سه‌له‌فی و عه‌تا قه‌ره‌داغی .

حه‌مید سورچی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە