كورێكی نه‌وزاد هادی له دژه تیرۆر دەستبەسەر کراوە
Sunday, 27/02/2022, 1:55
به‌پێی سەرچاوەیەک له مقه‌ده‌م هۆزان ئه‌فسه‌ری حه‌راكاتی دژه تیروری گشتی له هه‌ولێر، كه برای ئه‌ندازیار سامان محمه‌د سه‌رۆكی پیشووی شاره‌وانی هه‌ولێره، ئاشكرای كردووه له‌سه‌ر چه‌ند تاوان و دیاردەیه‌كی تر (زه‌وه‌ند نه‌وزاد هادی) پارێزگاری پیشووتری هه‌ولیر دوای ئه‌وه‌ی ده‌ست گیر ده‌كریت ئیستا له ژێر لێكۆیلنه‌وه‌دایه‌و، هه‌ره‌شه له بارزان قه‌ساب مامی كراوه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه باسی بكات ، نه‌داوای ئازاد كردنیشی بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا لیستی گه‌نده‌ڵییه‌كانی به‌رپرسان بلاو ده‌كه‌ینه‌وه‌و، كه ناوی نه‌وزاد هادی له لیسته‌كه‌دایە لەگەڵ 4 كه‌سی ناوداری تر.
دوای به‌دواداچوونی (كوردستانپۆست) بۆ راستی ئه‌م هه‌واڵه، له‌لایه‌ن چەند به‌رپرسێکی ئاسایشی هه‌ولێر هه‌واڵه‌كه‌یان پشت راست كردۆته‌وه، كه زه‌وه‌ند نه‌وزاد هادی ده‌ستی له چه‌ندین تاوانی مه‌وادی تلیاك و هینان بردنی سۆزانیه‌كان بۆ مه‌ساج بۆ به‌رپرسانی باڵای پارتی.
ئه‌وه ئاشكرابووه كه زه‌وه‌ند نه‌وزاد هادی شه‌ریكی كوری شیخ سه‌لام ئه‌كره‌می شیمه‌ی هارونه و، خاوه‌نی دوو قومارخانه‌ی نهێنییه له مه‌زره‌عه‌كه‌ی شیمه‌ی هارون .
هه‌روه‌ها ئیستا دۆسیه‌ی ئه‌و تاوانه‌ی بۆ زیندووبۆته‌وه، كه به هۆی پاره و ده‌سته‌لاته‌كانی باوكی و پاره‌ی 400 ملیۆن دۆلاری سامانی بنه‌ماله‌ی نه‌وزاد هادی له‌ماوه‌ی 15 سالی رابردوودا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست