کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


راپۆرتە هەواڵ: وه‌یسی بارزانی و سیروان بارزانی بەردەوامن لە خیانەت و گەندەڵی

Thursday, 24/02/2022, 22:08


له‌ به‌دواداچوونێكی زۆر وورد و نهێنییداپەیامنێرێکی ( كوردستانپۆست ) لە هەولێر، ئابرووچوونێکی کوڕان و برازاكانی مه‌سعود بارزانی ئاشكرا كرد، كه‌ پۆسته‌ حزب و ئه‌منی و سه‌ربازی و ئیداریه‌كان به‌ سه‌فقاتی پاره‌ی زۆر به‌ كه‌سانی خاوه‌ن پاره‌ و نه‌زان و دز و فاشیل ده‌فرۆشنه‌وه‌.
وه‌ك زانراوه‌ کە سیروان سابیر  بارزانی ، به‌ پێی زانیاریه‌كان دایكی سیروان ناوی سه‌بری بووه‌ و كچی میرزا سابیری سنووری پینجوین بووه‌، دوای سالی 1975 سابیر مسته‌فا بارزانی بووه‌ جاشی به‌عس و دوایش به‌ خیانه‌تی گه‌وره‌وه‌ سه‌دام كوشتی.
ئه‌و فه‌زیحه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌  ژماره‌یه‌ك له‌ خزمه‌كان و كوره‌ خاله‌كانی سیروان بارزانی له‌ ده‌یان دۆسیه‌ی گه‌نده‌لی و ساخته‌كاری و  ئازاد كردنی ده‌یان قاچاخچی و بازرگانی تیلیاك تێوەگلاون،  به‌ رێکەوتنی نهینی، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن لیوا كه‌یوان میرزا تۆفیق كه‌ بروانامه‌ی شه‌شی سه‌ره‌تای هه‌بووه‌ و به‌ ساخته‌كاری بروانامه‌ی بۆ كراوه‌، هه‌روه‌ها عه‌مید یادگار شیخ ئه‌نوه‌ری نزاره، كه‌ باوكی له‌ سەردەمی به‌عسدا پیاوی ئه‌منی پینجوین بووە و دواتریش ئه‌منی سلیمانی و دۆستایه‌تی له‌گه‌ل ئه‌بو یاسر به‌رپرسی مونه‌زه‌مه‌ی حزبی به‌عس له‌ سلیمانی هه‌بووه‌، له‌گه‌ل شیخ تایه‌ری براگه‌وره‌ی پیاوی خدری ره‌شید به‌حری بوون، هه‌رچی میرزاكانیشه‌ جگه‌ له‌ خودی میرزا سابیر برا گه‌وره‌ی میرزاكان پیاوێكی زۆر مه‌ردو جوامیر بووه‌و، تا ئه‌وه‌ی پاش هاتنیان بۆ هه‌ولیر له‌شه‌ری ناوخۆ ، سه‌ری بۆ مه‌سعه‌د و بارزانی و منداڵه‌كانی سه‌بری خوشكی وه‌ك سیروان  بارزانی نه‌وه‌ی نه‌كرد و به‌جوامیری سه‌ری نایه‌وه‌.
له‌ ماوه‌ی رابردوو نه‌قیب كاروان برای كه‌یوان به‌هۆی تیوه‌ گلان و فرۆشتنی مه‌وادی تلیاك له‌گه‌ل 40 ئه‌فسه‌ری تری ئاسایش لادران و زۆربه‌یان ئیستا له‌ دژه‌ تیرۆر زیندانن، به‌لام نه‌قیب كاروان به‌هۆی ئه‌وه‌ی كوره‌ خاڵی سیروان بارزانی بووه‌ به‌ نووسراویك لادراوه‌.
ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ فه‌زیحه‌كه‌ بووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی ئابووی نه‌چیت و تووشی كیشه‌ی گه‌وره‌ی خیزانی نه‌بیته‌وه‌، به‌نهینی به‌ وه‌یسی بارزانی و سیروان بارزانی راگه‌یاندووه‌، ئه‌وانه‌ تازه‌ تووش هاتووین به‌هۆی خزمایه‌تی یه‌وه‌ وورده‌ وورده‌ دوریان بخه‌نه‌وه‌و، تا ئه‌وه‌ كاته‌ی لایان ده‌به‌ن مانگانه‌ یه‌كیی 50 ده‌فته‌ر دۆلاریان لیوه‌ر بگرن ، له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ لیوا كه‌ویان و عه‌مید یادگار شیخ ئه‌نوه‌ر.
هه‌ر بۆ زانیاریتان سیروان بارزانی پۆستی فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنووری به‌ 200 ده‌فته‌ر دۆلار به‌ لیوا روكن حه‌ماده‌ به‌ریگه‌ی فه‌ریق عیسا عوزیر فرۆشته‌وه‌و، ئیستا هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ سه‌فقات دانراون، به‌ ئاشكرا پاره‌ خواردن و دزیی و گه‌نده‌لی و بورتیل و بۆته‌ پیشه‌ی هه‌میشه‌یان.
بۆ زانیاریتان له‌ پینجوین ته‌نها شه‌ریڤه‌ كه‌چه‌ڵ هه‌بوو به‌رامبه‌ر یه‌كیتی  وه‌ستابووه‌و، ماڵی میرزاكان و ماڵی شیخ تاهیری نزاره‌ هه‌ر خه‌ریكی ماستاو مجامه‌له‌و پارانه‌وه‌ بوون له‌ ترسی یه‌كیتی تا خۆیان گه‌یانده‌ هه‌ولیر.
له‌ دوای 31ی ئاب پارتی كه‌ هه‌لهات میرزاكان چوونه‌ شه‌قلاوه‌ و له‌وێ عه‌لی حوسین سورچی كه‌ خۆی ئامر مه‌فره‌زه‌ی جاشی سه‌دام بوو، سوكایه‌تی به‌ كه‌یوان میرزا تۆفیق كوره‌ خالی سیروان بارزانی ده‌كا و، ده‌ریده‌كات و، دوای نیچیره‌ڤان بارزانی 10 خانوو بۆ ماڵی میرزا كۆنه‌ جاش و هه‌لهاتووه‌كان دروست ده‌كا.
وه‌ك كاوه‌ی برازای شه‌ریفه‌ كه‌چه‌ل باسی كردبوو، ئیمه‌ له‌ پینجوین شت بووین  و یه‌كیتی حسابی بۆ مامه‌ شه‌رفم ده‌كرد، كه‌چی بنه‌ماله‌ی مه‌سعود بارزانی بایه‌خیان به‌ كۆمه‌ڵێك به‌ناو میرزا و شیخی نزاره‌ داوه‌ له‌ هه‌موو سه‌رده‌مه‌نه‌كان نه‌ك جاش بووبن به‌لكو خزمه‌تكاری جاشیش بوون؟
سامانی لیوا فاشیل و ساخته‌ كارو بێ شه‌هاده‌كه‌ی میرزاكان 
ئیستا زیاتر له‌ 100 ملیۆن دۆلاره‌و، له‌ هه‌ولیر 12 خانوو مه‌زره‌عه‌و كارگه‌ و كۆمپانیا وپ الاوتگه‌و كۆمپانیای ده‌رمانی هه‌یه‌.
هه‌روه‌ها عه‌مید یادگار كوری شیخ ئه‌نوه‌ری كۆنه‌ جاشی به‌عس
ئه‌مرۆ له‌ 120 ملیۆن دۆلار زیاتر بووه‌و، كارگه‌ی شیرو ماست و په‌نیر و كۆمپانیای بارزگانی و هینانی سۆزانی و مه‌لها یه‌ك له‌ عه‌ینكاوه‌و پالاوتگه‌و خاوه‌نی 30 تانكه‌ری نه‌وت و فلاتی گه‌وره‌یه‌ له‌ كارگه‌ی چیمه‌نتۆی ماس كارده‌كه‌ن.

هێمن مه‌نمی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە