ئه‌م جاسوسه‌ی پاراستن به نیازی گه‌وره‌ترین تاوانه
Thursday, 24/02/2022, 1:41
دوای ئه‌وه‌ی ده‌زگای پاراستن له سلیمانی زنیجیره‌ك تاوانی قێزیونی به‌رامبه‌ر به چالاكوانان و رۆژنامه‌نووسان و په‌رله‌مانتارانی به‌غدا ئه‌نجامدا، له‌وانه رفاندنی هه‌ولی تیرۆر كردنی رۆژنامه‌نووس دانا مه‌نی و دكتۆر عالب محمه‌د و، ئاشكرابوونی بانده‌كه كه به بریاری شه‌ماڵ عه‌لی ناسراو به شه‌ماڵی گومرگ و، پیش راپه‌رینیش به شه‌ماڵی جاش خه‌فیفه و پیاوی رائید ته‌ها ته‌واری سلیمانی به‌رێگه‌ی عه‌زیزی مریشكه‌وه ناسرابوو!
ئه‌و تاوانانه به سه‌رپه‌رشتی شه‌مال عه‌لی و ئاری ئه‌حمه‌د سه‌لام و مامۆستا محه‌مه‌د و ئاری عارف كه ئیستا دوور خراوه‌ته‌وه جیبه‌جیكرا.
ئیستاش ماوه‌ی دوو حه‌فته‌یه پاراستن له به‌ریتانیاوه پیاوێكی خۆیان هیناوه‌ته‌وه بۆ سلیمانی به‌ناوی( هه‌ڵكه‌وته سوور) كه ئه‌فسه‌ری خانه‌نشینكراوه‌و 3 مانگ جارێك له به‌ریتانیا بۆ مووچه‌كانی دیته‌وه، ئه‌مجاره بۆ كارێكی قێزیون هاتۆته‌وه كه له‌گه‌ل باندیكی چه‌كداری پاراستن له‌وانه سامانی ئه‌حه ده‌مانچه‌و هه‌ڵكه‌وته سوور‌و به‌ختیاری شیخ سالح و جه‌مال هه‌رگینی و چۆمان خوولی دۆلانی برایه‌كی ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمانی قه‌ویله، سیناریۆی ته‌قه‌كردن له‌شه‌ودا له هۆتێل لارزارو ماڵی لاهور شیخ جه‌نگی ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كیشه‌و شه‌ر بخه‌نه ناو ماڵی یه‌كیتی یه‌وه.
هه‌لكه‌وته سوور كاتی خۆی سایه‌قی شه‌هید ملازم سه‌ید كه‌ریم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی بووه‌و، پاشان چۆته ئه‌وروپا و تا ئیستا بۆ چه‌ند جارێك ته‌قه‌ی كردووه له گه‌نجانی سلیمانی و یه‌كیك بووه له‌وانه‌ی له 17ی شوباتی 2011 ده‌ستی هه‌بووه له كوشتنی چه‌ندین گه‌نج و لای سلیمانی ی‌دا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست