کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئەنوەری حاجی عوسمان و دزیی و تاڵانی دیکەی لێ ئاشکرا دەبێت

Monday, 21/02/2022, 4:36


ئه‌فسه‌رێكی ئاواره‌ی پارتی چه‌ند نهینی یه‌كی ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان ئاشكرا ده‌كات و، باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ئه‌نوه‌ر به‌ دزی مال و سامانی حسین ئاغای سورچی ژنی سیه‌می به‌ دزیه‌وه‌ هیناوه‌و كه‌ ئیستا له‌ هه‌ریره‌
عه‌بدولله‌ حاجی مه‌جید پیشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌یه‌كی ئازا یه‌و به‌ راشكاوانه‌ له‌مالی سه‌ره‌ی ئه‌حه‌ی سابیر به‌ میوانداری فه‌رمانده‌ شیخ زانا خالد خوله سوور، زۆر نهینی ئه‌نوه‌ری ئاشكرا كرد و، تا ئه‌وه‌ی به‌ ده‌نگی به‌رز رایگه‌یاند زۆركه‌س وه‌ك ئه‌نوری حاجی عوسمان ناویرن سه‌ردانی شاره‌زوورو بناری سوورین بكه‌ن، له‌ ترسی شیخ زانا خالدی خوله‌ سوور و گه‌وره‌ی غه‌واره‌.
له‌ ڕۆژی ٢٠ی ١٢ی٢٠١٠، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی لیژنه‌ی بالای ئاواره‌كانی موته‌فه‌ریقه‌ی شه‌ری ناوخۆ، پرۆسه‌ی دووه‌می دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا ڕاگیرا، كه‌ زیاتر له‌ ٢٥٠٠ پارچه‌ زه‌وی له‌لایه‌ن شاره‌وانی هه‌ولێره‌وه‌ زه‌وی بۆ دابینكراوه‌و، ئیفراز كراوه‌و ته‌واو ڕێكاری و رێپێویه‌كانی ته‌واو ببوو، ته‌نها ئه‌وه‌ما بوو، تا ده‌ست به‌ پڕۆسه‌كه‌ بكرایه‌، به‌لام به‌ هۆی لیژنه‌یه‌كی به‌رزتر له‌ مه‌كته‌بی سه‌رۆكی پارتی یه‌وه‌، به‌ سود وه‌رگرتن له‌ سه‌دان ڕاپۆرت و بروسكه‌ له‌ ناعه‌داله‌تی و نایه‌كسانی و ، بوونی خزم خزمێنه‌و كوتله‌بازی و،به‌ جۆرێك له‌ناو ئه‌و ناوانه‌ی ئاواره‌كاندا ناوی ٢٠٠ ماڵه‌ هه‌ولێری تێدایه‌ كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك په‌ویه‌ندیان به‌ ئاواره‌یه‌وه‌ نیه‌ و، هه‌روه‌ها ١٠٠ ماڵه‌ توركمان ناویان تۆمار كراوه‌، له‌لایه‌ن ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان جیگری وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌ وه‌ گه‌وره‌ترین ساخته‌كاری و ته‌زویری و گه‌نده‌ڵی ئاشكرابوو، كه‌ بووه‌ هۆكاری ڕاگرتنی زه‌ویه‌كان و، تیاچوون و له‌ده‌ستدانی ماڤه‌كانی ٢٥٠٠ ماڵه‌ هه‌ژارو نه‌داری ئاواره‌ی شه‌ڕی ناوخۆی پارتی، كه‌ بڕیاربوو، له‌ كۆتای ئه‌م مانگه‌ده‌، پرۆسه‌كه‌ جیبه‌جیبكرێت!
ئه‌وه‌ی حاجی ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمانی قه‌ویله‌ گه‌وره‌ دزو ماڤیاو تاڵانچیه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كردوویه‌تی، مه‌گه‌ر حوسین كه‌لاری قائیمقامه دزو گه‌نده‌ڵه‌كه‌ی ده‌شتی هه‌ولێر(بنه‌سڵاوه‌) كردبێتی، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ئه‌نوه‌ر ٣٠٠ پارچه‌ زه‌وی به‌ناوی هه‌ردوو ژنه‌كانی و خزمه‌كانی خۆیی و ژنه‌كانی و تا ئه‌وه‌ی ناوی باوكی نووسیوه‌، كه‌ زیاتر له‌ ساڵێكه‌ كۆچی كردووه‌، هه‌روه‌ها به‌ پێناسه‌ی ته‌زویره‌وه‌ ١٥٠ پارچه‌ زه‌وی وه‌رگرتووه‌، كه‌ هه‌مووی وه‌همیی و وجودیان نیه‌و نه‌بووه‌، ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی ٢ مانگ ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان كرابووه‌ بڕیارده‌ر(مقرری) لێژنه‌كه‌، ئه‌وه‌نده‌ی گه‌نده‌لی و ته‌زویر كردووه‌، گه‌ر سالیك بوایه‌ ئه‌وا هه‌موو ناوی مردوانی گونده‌كه‌ی خۆیان تۆمار كردبوو!
ئه‌وه‌ی زۆر جێگای مه‌ترسیه‌، كه‌ حزبێكی گه‌نده‌ڵی وه‌ك پارتی پێاوێكی وه‌ك ئه‌نوه‌ره‌ دزه‌كه‌ی خستۆته‌ ناو لێژنه‌یه‌كه‌وه‌ ، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ خه‌لكی ئاواره‌و نه‌دارو هه‌ژارو كه‌مده‌سته‌وه‌، كه‌ له‌ ساڵی ١٩٩٥ له‌ داستانه‌ پڕخیانه‌ت و شه‌رمه‌زاریه‌كه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی دژی ماڵی حوسین ئاغای سورچی و گوندیی كه‌ڵه‌كین به‌ ده‌سته‌ خۆێناویه‌كه‌ی ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمانه‌وه‌ هه‌مووی تالانكرا، تا ئه‌وه‌ی جل و به‌رگی ئافره‌ته‌كانیشی بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌ تاڵانبردبوو، ئه‌وه‌ی حه‌ره‌ س جمهوریه‌كه‌ی سه‌دام به‌ گه‌رمیانیان له‌ ئه‌نفاله‌كاندا كردبوو، ئه‌و حاجی ئه‌نوه‌ری قه‌ویله‌ی به‌ خه‌ڵكی گوندی كه‌ڵه‌كینی سه‌رچیای كرد!
تا ئه‌وه‌ی فرانسۆ به‌ مه‌سعودی گووتبوو: ئه‌م ئه‌نوه‌ی حاجی عوسمانه‌ كارێكی به‌ سورچیه‌كان كردبوو، تا ئه‌وه‌ی كه‌ری به‌ پیسته‌وه‌ خواردبوو، واته‌ دزیكی بێوێنه‌یه‌، مه‌سعودیش به‌ فرانسۆی گوتبوو: زۆر ده‌ترسم ڕۆژێك ماله‌كانی ئێمه‌ش به‌ ده‌ردی ماڵی حوسین ئاغا به‌ریت !
هه‌ر له‌م ڕوانگه‌وه‌ به‌كر قه‌ویله‌ی كه‌ ئامۆزی ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمانه‌ له‌ ناو فه‌رمانده‌ی سلێمانی گووتبووی: كاكه‌ ڕاسته‌ ئه‌نوه‌ر خزمانه‌ به‌ڵام دزو ئاگاداری بن، ئه‌وه‌ی دزی له‌ خاروبارو خۆراكی ئاواره‌كانی ناو شاری مه‌ریوان ده‌كرد، كاتی قه‌رارگه‌ هاوكاری بكردینایه‌ ئه‌و ده‌چوو له‌ هه‌موو به‌شه‌كانی ده‌دزی و، تا ئه‌وه‌ی ئاغای مه‌جیدی به‌ ئه‌نوه‌ری گوتبوو: بنه‌ماڵه‌ی بارزانی دلیان به‌ تۆ خۆشه‌ كه‌ دزی له‌ هه‌ڤاڵه‌كانت ده‌كه‌ی!
تیبینی....
ئه‌مه‌ وینه‌ی ئه‌و خانوه‌یه‌ كه‌ ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان له‌ناو وه‌زاره‌ت باسیكردوه‌ كه‌ به‌ پاره‌ی تالانی ماڵی حوسین ئاغای سورچی له‌گه‌ره‌كی هه‌ولیری نوی دروستی كردووه‌!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە