کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رێگاچارەیەک بۆ ڕزگاربوون لەدەست چەتە ومافیاکانی بارزانی و تاڵەبانی

Thursday, 17/02/2022, 1:03


هەڵبەتە باشترین چارەسەر لەدەست ئەم چەتە و مافیانەی دەستەڵاتی باشووری کوردستان ڕاپەڕینێکی جەماوەری فراوانی خەڵکی کوردستانی باشوورە و هەڵکووتانە سەرهەردوو بنەماڵەی خائینی بارزانی و تاڵەبانی وچەتەو مافیاکانی ئەندامی سەرکردایەتی و کاسەلێسەکانی  پارتی و یەکێتی و حیزبەکانی پاشکۆیانن ولەناوبردنی یەک بەیەکیان بن و لێسەندەوەی سامانی دزراوی خەڵکی کوردستان بن لێیان.
بەڵام لەمڕۆدا ئەم کارە زۆر ئاسان نیە چونکە ئەم دەستەڵاتە خائیین و دزو چەتەیە زۆربەی خەڵکیان کڕیووە و مووچەیەکی کەمیان بۆ بڕیوونەتەوە وزۆربەی خەڵکیان ناچارکردووە چەک هەڵگر و کۆیلەیان بن و چەندەها خەڵکی ئەکادیمی و شاعیر و ئەدیب و ڕۆژنامەنووس و خەڵکانی تریان کڕیوون تا درۆ و خەڵک هەڵخەلتانیان بۆ بکەن تا بەرگریان لەم دەستەڵاتە مافیا و خائین و خۆفرۆشە بە تورکیا و ئێران بۆ بکەن.
کەواتە لە ئێستادا باشترین چارەسەر ئەم دوو ڕێگە و هەوڵەی خوارەوە یە :
یەکەم ـ داواکردنێکی بەهێز لە حکومەتی عێراق کەبەتەواوی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق جێ بەجێ بکات لە کۆنتڕۆڵکردی سامانە سروشتیەکانی نەوت و غازی کوردستان و نەهێڵن دەستەڵاتی چەتەی هەرێم بتوانێت سەربەخۆیانە بیفرۆشێت ودەبێت بگەڕێتەوە بۆ داهاتی حکومەتی عێراق و هەروەها  هەموو خاڵە سنووریەکان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە کۆنترۆڵ بکرێت و پارەی گومرگەکان بگەڕێتەوە خەزێنەی حکومەتی عێراق
دووهەم ـ داوا لە حکوومەتی عێراق بکرێت کە بەشی بوودجەی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە و پۆلیس و هێزە چەکدارەکان و خەڵکانی تری مووچەخۆر لەڕێگەی چەند لێژنەیی بێلایەن و خەڵکی دڵسۆزەوە بدرێتە خەڵکی وئەو لێژنانە لێپرسراوی دابەشکردنی مووچەی خەڵکی باشووری کوردستان بن.
تەنها لەئێستادا بەو شێوەیە دەتوانرێت ڕۆژی ڕزگاربوون لە و دەستەڵاتە خائیین و مافیایەی هەرێمی کوردستان نزک ببێتەوە چونکە لە پێش هەموو شتێکدا دەبێت پارە و سامانی باشووری کوردستانیان لە ژێردەستیانە دەربهێنرێت و بەمەش باشترین هەل دەبێت کە خەڵک تۆڵەی هەموو ئەو دزین و تاوانانەیان لێ بکاتەوەو بۆ هەتا هەتایی ڕەوانەی دۆزەخیان بکەن. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە