کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ سه‌رپه‌رشتی دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی گەورەترین دزیی کراوە.

Monday, 14/02/2022, 23:24


به‌پێ سه‌رچاوه‌یك له‌ نه‌خۆشخانه‌ جمهوری سلێمانی، كه‌ ئیستا بۆته‌ نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا، له‌ ماوه‌ی 3 سالد 4000 ده‌رزی (امپول) تایبه‌ت به‌ حاله‌تی خراپی كه‌سانی تووش بوو به‌كۆرۆنا، له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی سلیمانی له‌ نه‌خۆشه‌كان و له‌ ده‌رمانخانه‌كان به‌ره‌چه‌ت ساخته‌ دزراوه‌ هه‌ر ده‌رزیه‌ك به‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌نوه‌رشیخه‌و به‌ 1000 دۆلار فرۆشراوه‌ته‌وه‌و، ئه‌نور شیخه‌ش به‌ 1600 دۆلار به‌خۆشی فرۆشتۆته‌وه
هه‌روه‌ها چه‌ند جارێكه‌ دكتۆر به‌ختیار ئه‌مین ئه‌و پزیشكه‌ی نهینییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوای ئاشكرا كرد و، فه‌زیحه‌ی كۆمپانیاكه‌ی كۆسره‌ت ره‌سولی ئاشكرای كرد، باسی ئه‌وه‌ی كردبوو كه‌ له‌ كۆگای نه‌خۆشخانه‌ی هیوا تایبه‌ت به‌ شیرپه‌نجه‌ چ زبلخانیه‌ك بووه‌و، ده‌یان كارتۆن ده‌رمانی خراپ بووی تیداماوه‌ته‌وه‌ كه‌ ریگه‌ نه‌دراوه‌ به‌ نه‌خۆشه‌كانی شیرپه‌نجه‌ سوودیان لێوه‌ر بگرن.
هه‌روه‌ها دكتۆ سه‌باح هه‌ورامی بۆ ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی هه‌مووب ه‌ریوه‌به‌رایته‌ی و به‌شه‌ گرنگه‌كانی ته‌ندروستی سلیمانیب كات، سوودی له‌ به‌رپرسانی یه‌كیتی وه‌رگرتووه‌و، هه‌موو كارمه‌ندانی ترساندووه‌و، تا ئه‌وه‌ی پۆسته‌كانی به‌ریگه‌ی كۆمیته‌ی به‌شی ته‌ندروستی به‌ یه‌كیتی یه‌كان داوه‌.
چه‌ند جارێك فه‌زیحه‌ی دزینی ده‌رزی و ده‌رمان له‌ نه‌خۆشخانه‌ كان گه‌یشتۆته‌ لای سه‌باح هه‌ورامی به‌ڵام چونكه‌ خۆی له‌پشتی بووه‌ هیچ ئیجرایه‌تێكی نه‌كردووه‌.
دكتۆر  سه‌باح هه‌ورامی به‌نهینی زۆربه‌یئ اسنكاری بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌نوه‌ر شیخه‌ ده‌كات و، مانگانه‌ پشكی 5 ده‌فته‌ر دۆلاری بێ هیچ ماندوو بوونێك هه‌یه‌.
دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی هه‌موو رۆژانی شه‌میه‌ك له‌گه‌ل بانده‌ دزو جه‌رده‌كه‌ی چاودیری ته‌ندروستی كۆبۆته‌وه‌و، مانگانه‌ سه‌فقاتی خۆی وه‌رگرتووه‌، له‌و شوینانه‌ی بریاری داخستنیان هه‌بووه‌ به‌ڵام به‌هۆی به‌رتیل و ره‌شوه‌ ی زۆری دۆلاره‌وه‌ دانه‌خراون.
دكتۆر سباح هه‌ورامی ته‌نها له‌ پرۆژه‌ی به‌رزایه‌كانی سلیمانی یه‌ك ڤیلای به‌ 70 ده‌فته‌ر دۆلار كریوه‌و، باخیكیشی بۆ باوكی له‌ هه‌ورامان به‌ 15 ده‌فته‌ر دۆلار كریوه‌ته‌وه و، خاوه‌نی هۆتیل و كۆمپانیای ده‌رمان و پشكی له‌ كارگه‌ی ده‌رمانی سلیمانی هه‌یه‌.

سیروان چوارباخی‌


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە