کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جووت برای بامۆكی وەکو سیخوڕ

Monday, 14/02/2022, 23:12


ئیمه‌ی هه‌ورامی له‌ گشت قۆناغه‌كان بۆ كوردایه‌تی رۆڵمان هه‌بووه‌،  رۆژێك ئیمه‌ی هه‌ورامی پشتیوانی خائین و جاشمان نه‌كردووه‌.
ئه‌و پێشه‌كیه‌م بۆ ئه‌وه‌ بوو، بامۆكییه‌كان به‌تایبه‌تی ئەم دوو بنه‌ماڵەیە:
1- حاجی محمه‌د بامۆکی کە پێش ئەوەی بەو ساختەچێتی دەولەمەند بێت، ناوی راستیی (حەمە کەرشەل) بوو، چونکە تەنیا کەرێکی شەلی هەبوو. حەمە کەرشەل باوكی ئاسۆ پیاوی به‌عس و ساجده‌ی ژنی سه‌دام و دۆستی حاجی عه‌بد ئامۆزای سه‌دام بوون و به‌وشێوه‌یه‌ بوونه‌ ملیاردیری دۆلار.
2- بنه‌ماله‌ی مه‌لا له‌تیفی بامۆكی  و كوڕه‌كانی هه‌ر رۆژه‌ بۆ به‌رژوه‌ندی له‌سه‌ر په‌تێك یارییان ده‌كرد.
ئاری عه‌بدوله‌تیف ماوه‌یه‌ك به‌نهێنی دۆستی یه‌كێتی بوو، به‌ ئاشكراش بووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و هه‌ر بۆیه‌ هه‌موو كه‌س ماڵ ویران بووئه‌مانه‌ نه‌بن بوونه‌ خاوه‌نی مووچه‌ی په‌رله‌مانتاری، مه‌لا عه‌بدوله‌تیف بامۆكی په‌رله‌مانتاری پارتی بوو، له‌ شاشه‌ی كوردستان تیفی سوێندی خوارد مه‌لا مسته‌فا وه‌ك ئیمامی شافعی حه‌كیم بووه‌.
ئاری كوڕیشی به‌ خشكه‌یی به‌ راسپارده‌ی پاراستن حاجی عیرفان شێخ عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز ئاری كرده‌ په‌رله‌مان له‌ شوینی شوان قه‌لادزێی و، دواتر بووه‌ مووچه‌ی خانه‌نشینی 6 ملیۆن دینار و، ئاسۆی كوڕی مه‌لا له‌تیف رۆژێك په‌كه‌كه‌یه‌ و رۆژێکی تر دۆستی هیرۆو ده‌زگای زانیاری و ماوه‌یه‌ك دژی یه‌كگرتوو ئیستاش دۆستی یه‌كگرتوو.
له‌ كۆمپانیای كۆره‌كی مه‌سعود بارزانی و سایتی کوردستان 24  به‌ریوه‌به‌ر وچادێری سیاسییە. ئەمانە  بۆ پاره‌ هه‌موو خیانه‌تیك به‌ واجب ده‌زانن.
به‌ناوی خوازراو وتاری زۆر له‌سه‌ر لاهۆر جه‌نگی له‌ سایته‌ علوجه‌كانی پاراستن بلاو ده‌كاته‌وه‌.
باش بیاناسن

كه‌یوان هه‌ورامی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە