گه‌نده‌ڵی یه‌كه‌ی وه‌زیری ناوخۆ و ستافه‌كه‌ی
Monday, 14/02/2022, 10:07
ئه‌م زانیاریانه به‌ریگه‌ی پاسه‌وانیكی نه‌جات عه‌لی فاتم به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه
دوای به‌دواداچوونمان به‌باشمان زانی بلاوی بكه‌ینه‌وه
پیش ئه‌م كابینه‌یه لیوای یه‌كی پاسه‌وانی نه‌وت و گازی سه‌ربه پارتی له‌لایه‌ن مه‌لا فایه‌ق كه پله‌كه‌ی لیوای بوو فه‌رمانده‌ی بوو، كه ژماره‌ی چەکدارەكانی 5000 بوون، مانگانه 100 دۆلاریان بۆ خۆراك لی دهبریی و هه‌مووی 50 هه‌زار دیناریشی تێنه‌ده‌چوو، مه‌لا فایه‌ق له‌گه‌ل لیوا به‌ختیار بابان راویژكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه خۆی و كوره‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و لیوایهیان ده‌كرد، مافیا ئاسا كۆنترۆلیان له ده‌ستی خۆیاندابوو، به شه‌راكه‌تی دزی له‌گه‌ل مه‌لا فایه‌ق چووچانی كه تا ئیستا 12 دۆسیه‌ی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریم و لیژنه‌كه‌ی پاراستن هه‌یه، ده‌ستیان له هیچ شتیك نه‌پاراست و بوونه خاوه‌نی یه‌كی 50 ملیۆن دۆلار، ئه‌ویش به لیژنه‌ی كرین و فرۆشتن و گۆرینی خۆراك و فرۆشتنه‌وه‌ی به‌نهینی سووتهمهندی و كرینی چه‌ك و هه‌مه‌ری ده‌ستی سێ به‌ناوی ده‌ستی یه‌كه‌وه‌و، كه هه‌موو لیوا به‌ختیار بابان و كاروانی كوری و مه‌لا فایه‌ق و شیخ ره‌قیب و هیشام و بانده‌كه‌ی ده‌وروبه‌ریان ئه‌نجامیان دابوو، وه‌ك كۆمپانیایه‌كی ئه‌هلی ره‌فتاریان كردبوو، مه‌لا فایه‌ق له شه‌ری داعش له سنووری مه‌خور هه‌لهات و دۆشكه‌و قه‌ناسه‌كه‌ی خۆیشی جیهێشت بوو،دوایش به‌و هه‌موو ناپاكی و خیانه‌ت و داوینپیس و دزی و گه‌نده‌لییه به پله‌ی فه‌ریق خانه نشین كرا‌و، له‌كاتی كابینه‌ی نۆیه‌م ئه‌م لیوایه درایه ده‌ست عه‌مید سه‌ردار مۆرتكه برای جه‌مال مۆرتكه، به‌لام ئیستا حسابی فهوجیكی بۆ ده‌كریت و، هه‌موو ئیجرائهتهكان براونه‌ته ناو بهریوبهرایهتی ناو دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ختیار بابان و هیشام سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ن و به‌جووت وه‌ك خۆیان ده‌لین به‌ریوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ریبه‌ر ئه‌حمه‌د و خوارزایه‌كی وه‌زیری ناوخۆ و سكرتیری وه‌زیری ناوخۆ ده‌ستیان تیكه‌ل كردووه بۆ دزی كردن له لیوای نه‌وت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌مید سه‌ردار مۆرتكه ئاماده نه‌بووه وه‌ك ئه‌وان ده‌ست بباته ناو خیانه‌ت و ناپاكی بكات.
به‌هۆی لێ نه‌پرسینه‌وه‌و به‌رتیل دان به پیاوه‌كانی پاراستن له‌لایه‌ن لیوا به‌ختیار و كاروانی كوریه‌وه، وه‌ك خۆیان ده‌لین كاتی خۆی دكتۆر محمه‌د شوكری وسالح مو‌سا گه‌ردی و گه‌یلان وچه‌ند كارمه‌ندیكی تر لیژنه‌كه‌ی پاراستن له هه‌ولیر هه‌موویان به به‌رتیل كرابوون، هه‌ربۆیه ئه‌و بانده تائیستا به‌رده‌وامن.
لیوا به‌ختیار بابان بۆته خاوه‌نی 50 ملیۆن دۆلار و، ته‌نها مه‌زره‌عه‌كه‌ی له شهفلاوه به 5 ملیۆن دۆلاری تیچووهو، خاوه‌نی پالاوتگه‌ی نه‌وت و كۆمپانیای نه‌وته به‌ناوی میران و كاروانی كوریهوهو،ژنه‌كه‌شی تاقمیك ئه‌لماسی به 2 ملیۆن دۆلار بۆكراوه.
مه‌لا فایه‌ق چووچانیش خاوه‌نی قوتابخانه‌ی ئه‌هلی و عه‌سلی ئۆتۆمبیل و باخچه‌ی ساوایان وبهنزینخانه و 100 پارچه زه‌وی و، 5000 مه‌رو بزنی له‌قه‌ره‌داغ هه‌یه‌و، وه‌ك دایكی باسی كردبوو مه‌لا فایه‌ق به پاره‌ی من چۆته حه‌ج ماله‌كه‌ی خۆی هه‌مووی حه‌رام بووه.
حه‌مید سورچی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست