پاکانە بۆ کەس مەکەن
Saturday, 12/02/2022, 6:13
نەتەوەی ناهوشیار دەرگای مێژوولەسەر خۆی دادەخا!کورد پێی خۆش بێ یان ناخۆش بەشیکی زۆریی ئاستی هوشیاریی نەتەوەییان نزمە.پشکی زۆرینەی ئەو دەردە گرانیش دەکەوێتە سەر ئەستۆی هونەرمەند وشاعیرونووسەروبە رواڵەت رووناکبیری کورد.چون ئەو چین وتوێژەن کە دەبنە دەستمایەی سیاسەتەقۆڕەکانی تاقمێک حیزبیی دواکەوتوو،دەستەچیلەی ئەو ئاورەش کە مایەی سووتمانی خاکی پیرۆزی کوردە ئەو چەکدارانەن کە ناوی خۆیان ناوە پێشمەرگە،لە راستیداپێشمەرگ وپاسەوانی سەروەت وسامانی بنەماڵە وسەرکردەی حیزبین.باشووری کوردستان نموونەی ئاشكرایە.لە رێفڕآندۆمەوە بۆ سەربەخۆیی! ئێستا بەغدا بۆتە قەلەمندارەی ئەو دووبنەماڵەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆماریی!پرسێکی گرینگ لە ماوەی دەسەڵاتداریەتی ئەو دووبنەماڵەی لە ئارادایە ئەوەیە،هەردەم دەسەڵات بۆ فریودانی خەڵک باسی ئەرکی پێشمەرگە ورۆڵی پێشمەرگە لە دژی داعش بۆ پاراستنی وڵات دێنێتە گۆڕێ!بەڵام جوابی ئەو پرسە زۆر روونە.کۆمەڵگای وشیاردەبێ بزانێ،ئەو تێکۆشانەی پێشمەرگە بەڕێوەی دەبا،کێ قازانجی لێدەکاوبەرهەمەکەی دەدوورێ؟بێ گومان دەسەڵات قازانجی لێدەکاو بۆتە خاوەن کۆشکو تەلارودۆلارو لە دەرەوەی وڵات وناوخۆی وڵات.پێشمەرگە وژن ومنداڵی پێشمەرگەش خاوەنی ژیانێکی ئاسایی نین.
کێ نووسەرە؟
نووسەریی یان نووسینی کتێب پێویستیی بە دەیان فاکتۆڕی سەرەکی هەیە کە ئاماژە بە دووفەکتەر دەکم یەک:م.ئەوکەسەی کتێبەکە دەنووسێ خاوەنی کام کەسایەتییە وناوەرۆکی کتێبەکە باس لە چی دەکا؟دوو: رابوردووی نووسەری کتێبەکە چۆن بووە؟ئیستالین وهیتلێریش پەڕتووکیان نووسیوە،ئایا هیچ لەو جینایەتانەی کە کردوویانە کەم بۆتەوە.؟شائیسمایل سەفەوی لە ئێڕان کاتی خۆی هەزاران مرۆڤی بەکوشتداو کوشتی کەچی شێعری دەهۆنیەوە وخۆی بەشآعیریش دەزانی!نووسەریی وبە دەستەوەگرتنی خامە بۆ خوڵقاندنی بەرهەمێکی بەپێزهەرئاواهاسان نییە.
فرۆشیاری خاکی نیشتمان دەتوانێ نووسەربێ؟
ئەورۆژانە تۆماریی دەنگیی بەشێک لە کتێبێکی مەسعود بارزانیم گوێ دەدایە.من کاتی نووسینی ئەو رستانە لە تەنیشتی نەبوم تا بزانم چۆن دەنووسێ.بەڵام باش دەزانم کە مەبەستی لە تۆمارکردنی بەشێک لەو کتێىە چییە.بێگومان پاکانە کردنە بۆ ئەو ژیاننامەی ساڵهایە بەسەر گەلی کورددا سەپاندوویانە.بۆ تاقە یەک وشەش رەخنەی لە ئاکارەکانی باوکی وخۆیانی نەگرتووە.تەنیا پاکانە کردنە بۆ شکستەکانیان.بێ گومان تەنیا بەشێک لە کۆمەڵگای ساویلکە باوەڕ بەو قسانە دەکا کە بڵاو بوونەوە.
ناکرێ بنەماڵەیەک کە سەراسەری ژیانیان بە بێ یارمەتی داگیرکاربەڕێوە نەچووە کە چی ئێستی بەرانبەرەکەیان پێ جاش وبەکرێگیراوبێ وخۆیان پێ قارەمان!هیچ حیزب وسەرکردەیەکیان بە دڵ نەبێ خۆشیان بە فریاد رەسی کوردستان پێناسە بکەن.نۆکەریی بۆ داگیرکار بە سیاسەت ودیپڵۆ ماسی بشووپهێنن وبۆ حیزبەکانی دیکەش وەک / جاش / چآولێبکەن!ئەو شێوەزارە نووسینە نە چوارچێوەی کتێىدا جێگا دەگرێ نە خاوەنەکەی وەک نووسەرێک بە ئەژمار دەکرێ.ئەوشێوە نووسینە تەنیا لە قالبی بوختاننامەدا خۆیان دەبیننەوە.بە خاوەنی ئەو جۆرە لە نووسینیش دەگووترێ شآرلاتان.(شآرلاتان بەواتای ئەوەیە کەسێک کە هەرچی بەزار وبە پێنووس دەیڵێ ودەینووسێ لە کردەوەدا جۆڕێکی دیکە رەفتاری دەکا).لەسەردەمی مەلای باوکیان تائیڕە خەریکی ساتوسەردای مانەوەی خۆیانن لە سەر دەسەڵات،کە چی خەڵكیان پێ جاش وخۆفرۆشە!بەڕێزسەلاحەدین دەمیرتاش نووسەروسیاسەتمەدارێکی کوردە کە لە زیندانی دووژمنیشدا خەریکی نووسینە و چۆک بۆ ئەردۆغآن دانادا.رەنگە مەسعود بارزانیش خۆی پێ نووسەروسیاسەتمەداربێ؟
نیشتمان مەزنترینە
لە خاکی پیرۆزی کوردستان گەورەترتەنیا خولگەی زەویە،بەدەر لە خولگەی زەوی بچووکترلە کوردستان حیزب وسازمان وسەرکردە وبەرپرسیی حیزبین.گەر خاک نەبێ نەتەوەش مانای نییە.هیچ بنەماڵە یان حیزبێک بۆی نییە منەت بەسەر خەڵكدابکاوبڵێ،بۆیە بۆتان تێدەکۆشم تا رزگارتان بکەم.
لەو رۆژانەداتۆمارێکی دەنگیی بەشێک لەوکتێبەی مەسعودم خوێندەوە کە خەریکە بەدرۆی زل زل پاکانە بۆ خۆیان بکەن ووەک فریشتە خۆیان بە کورد ودونیای دەرەوە نیشآن بدەن.قسەی بێواتا نرخی نییە،ئەوە دیرۆکە بڕیاری خۆی دەدا.لە ناو ئەو تۆمارەدەنگیەدا باسی چەند بەرپرسێکی حیزبیی لە رۆژ هەڵاتی کوردستانی کردبووکە بە جاش ویان بەکرێگیراوی حیزبی بەعس وپیاوی سەددام ناوی بردوون.
من هیچ پاکانەیەک بۆ بنەماڵەی بارزانی ناکەم،هەڵوێستم روون وئاشکرایە ئەوانەم پێ رزگاریدەرنییە.جگە لە نەهامەتیش هیچیان بۆ کوردوکوردستان دەباراندا نەبووە.بەڵام ئەگەر قەرابێ خۆمان لە پاکانە بوێرین وروولە راستیەکان بکەین.پێویستە لە زاری هیندێك بەرپرسانەوە بابەتەکە هەڵسەنگێنین.
لەکاتی خۆیدا هەم حیزبی دێمۆکڕات وهەمیش کۆمەڵە پارەو چەکیان لە سەددام وەرگرتووە وحاشآی لێ ناکەن.کاتیك شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش گیرانەوە وحیزبەکان شآربەدەرکران لەوتووێژێکی تایبەتدا دەگەڵ مەرحومی مەلا شێخ عێزەددین /رەوانی شآد بێ / لە لێیان پرسی ئایا ئێوە حازرن چەک لە سەددام وەربگرن؟لەجوابداگووتی:سەهلە سەدام،چەک لەشەیتانیش وەردەگرین!
لە بەشێک لەو کتێىەدا باسی قاسملووکراوە بارزانی دەڵێ،/هیوادارم قاسملووجێگای بەهەشت بێ/ بەکرێگیراووپیاوی سەددام بووە وتەنانەت لە قۆناغێکی لێك تێنەگەشتنیشدانازناو/ سەددام لووی / یان بۆ دیاری کردبوو.من هیچ بایخێک بە قسانە نادەم کە مەسعود بارزانی کردوویەتی بەڵام گرینگتر لە قسەکان بارزانی بۆ من قسەکانی دۆست وهاوڕێی وهاوحیزبیی خۆیەتی کە بەوجۆرە باسی قاسملوودەکا.
یەکێك لەو کەسانە مەلاعەوڵای حەسەنزادەیە / حەیاکی/ یە.ئەو کەسە کاتیك کە قاسملوو مابوومتتەقی نەدەهات.حەولی دەدا لە هەرجێیەک قاسملوو وێنە دەکێشی ئەویش بگاتە تەنیشتی ووێنەیەکی بەرکەوێ.بەڵام دوای کارەساتی تڕۆروشەهید بونی قاسملوولەوتووێژێکدا بەڕآشکاوی دەڵێ: شەهید قاسملوو تەنیا بۆ جاڕێک منی دەگەڵ خۆی بردە لای سەددام حوسێن / یانی قاسملووجاری دیکەش سەددامی بینیوە/.بەڵام دانیشتنەکە واوێدەچووکە قوتابییەک گوێ لە مستی مامۆستاکەی بێ!بەوواتایە سەددام خۆی بە شآگردی قاسملوو زانیوە وئەویشی وەک مامۆستا نرخاندووە!
لێرەدادووپرس هەیە،تۆبڵێی سەددامی دایکێ خۆگێ ئەوندە ساویلکە وسادەدڵ بێ کە قاسملوو وەک مامۆستای خۆم چآو لێبکا؟قاسملووش ئەوەندە نازیرەک نەبووە کە بە بێ وەرگرتنی یارمەتی / یان چەک یان پارە / خۆی بگەیەنێتە لای سەددام ودۆستایەتی دەگەڵ دابمەزرێنێ.
پرسی دووهەم ئەوەیە: بنەماڵەی بارزانی هیچ بەکرێگیراوییەک نەماوە بۆ داگیرکاری نەکەن،ئەدی چۆنە حیزب وسەرکردەی دیکە بە تاوانبار دەزانن؟لە لایکی دیکەشەوە حیزبی دێمۆکڕات / دێمۆکڕاتەکان / وکۆمەڵە / کۆمەڵەکان / نیش،هەربە ئاشکرا پاکانە بۆ خۆیان دەکەن وبنەماڵەی بارزانی وەپێش دەدەن کە خۆیان وەک بێ لایەن پێناسە دەکەن!ئەگەرقەرار بێ بەکرێگیراوی ئەوەی بێ کە چەک وپارە لە سەددام وەرگیراوە،هەردووک لایە کردوویانە وناکرێ پاکانە بۆ هیچ لایەنێکیش بکرێ.
حاڵ خاڵی نییە،یارمەتی وەرگرتن لە دووژمنی کورد کە خەسار بە دۆزیی کورد بگەیەنێ وپرسی کورد بەرەو ئاشبەتاڵ وداڕووخان بەرێ، بنەماڵەی بارزانی بیکا وحیزبەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە پێی رێگوزەریی سیاسیی دەکەوێتە چوار چێوەی بەکرێگیراوی،چون هیچ نەیارێكی کورد بە خۆڕآیی دۆستایەتی هیچ حیزبێک وسازمانێکی سیاسیی ناکا.ئەوە پەندی مێژوویە کە ساڵهای نەتەوەکەمان ئازار دەداووەک شێرپەنجە جەستەی ئەو نیشتمانە بریندارەی داگرتووە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست