روفاتی ئازیزانمان بهێننەوە
Wednesday, 09/02/2022, 21:49
لە سەرەتاكانی ساڵی 2019 بەهۆی ڕێڕەوی ئاوی باران جل و بەرگی ژمارەیەك لە ئەنفالكراوان لە گردۆڵەی شیخیەی 40 كم ی پارێزگای سەماوە، لە قولایی بیابان و دوور لە ئاوەدانی، لەسەر ڕێگای نوگرە سەلمان, لە 3 گۆڕی بەكۆمەڵدا روفاتی ئەنفالكروانی لێ دۆزرایەوە،
پشت بەستوو بە بەندەكانی یاسای ژمارە 5 ی ساڵی 2006 و لە رێگای چەند ڕێنیشاندەرێك تواندرا شوێنی ئەو گۆڕانە دەست نیشان بكرێت, دەزگای شەهیدانی عێراق بە هاوكاری و پارێزگاری سەماوە گۆڕەكان دۆزرانەوە، ڕۆژی 22/7/2019 وەك سەرەتای دەستپێكردنی هەڵدانەوەی ئەو گۆڕانەیان ڕاگەیاند.
لە كۆتایی مانگی تەموزی ساڵی 2019 تیمی نیشتمانی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان كە پێك هاتبوو لە كارمەندانی فەرمانگەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی دەزگای شەهیدانی عێراق و كارمەندانی بەرێوەبەرایەتی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان و پزیشكی دادوەری سەر بە وەزارەتی تەندروستی فیدال و رێكخراوی icmp بە هەڵدانەوەی یەكەم گۆڕی بەكۆمەڵ دەستیان بە كار كردن كرد.
ئەو سێ گۆڕە بەكۆمەڵە كەوتبوونە چوارچێوەیەكی نزیكەی نیو كیلومەتر, هەر یەكەیان نزیكەی 200 مەترێك لێك دوور بوون، گۆڕەكان بە قوڵایی 75 سانیتمر و درێژی 9 مەتر و پانی 5 مەتر هەڵكەندرابوون، ڕوفاتەكان كەتبوونە سەر یەكتر، وەك نیشانەیەك بۆ شێوازی دڕندەیی شەهیدكردن بە كۆمەڵیان لەلایەن ڕژێمی تاوانباری بەعسەوە.
چەندین ڕێكخراو و كەسایەتی و كەس و كاری ئەنفالكراوان لەنزیكەوە چاودێری هەڵدانەوەی گۆڕەكە بوون، هەروەها كەناڵەكانی ڕاگەیاندنی كوردی و عێراقی و بیانی ڕووماڵیانكرد.
لە یەكەم گۆڕدا تیمی نیشتمانی توانینان لە ماوەی 7 رۆژی كاركردنیدا 171 روفاتی ئەنفالكراوانی ئازیزمان هەڵبگرنەوە, كە تەمەنی ژنەكان لە نیوان 18 بۆ 50 ساڵی بوون و منداڵەكانیشیان لە نێوان یەك ساڵ بۆ 17 ساڵان بوون، سەرجەم ئەو روفاتانە گوازرانەوە بۆ پزیشكی دادی بەغدا تاكو نموونەی ئیسكیان لێ وەربگیرێت.
لە پەیمانگای پزیشكی دادی بەغدا لەماوەی 2 مانگدا, تواندرا بە شێوەیەكی زانستی, نموونەی ئێسكی هەموو ڕوفاتەكان وەربگیرێت و بە كۆدی تایبەتی خۆیان لە كۆگاكان بپارێزرێن. لەپاڵ ڕوفاتەكاندا لەو گۆڕە بەكۆمەڵانەدا جل و بەرگ و شتومەك و كەڵ و پەڵ دۆزرانەوە.
بەداخەوە تاكو ئیستا بە بەهانەی بوونی نەخۆشی كورۆنا كار نەكراوە, بۆ گەڕاندنەوەی روفاتەكان بۆ كوردستان, لەكاتیكدا گۆڕە بەكۆمەڵەكانی شەنگال, نەك تەنها نموونەی ئێسكیان لێ وەرگیراوە بەڵكو سەمپڵی خوێنی كەس وكاریشیان وەرگراوە و بەراوردیش كراوە و خاوەنەكانیشیان ناسراونەتەوە, بۆیە پێمان وایە هیچ بەهانەیەك بۆ دواكەوتنی هێنانەوە ڕوفاتەكانی سەماوە نییە. لێرەدا وێڕای جەختكردنەوەمان لەسەر پەلە كردن لە هێنانەوەی ڕوفاتی ئەو 171 قوربانییە, كە یەكە لەو سێ گۆڕە بە كۆمەڵەی ئامادەی هێنانەوەیە، ئەو چەند داواكاریەش دەخەینە بەردیدی و حكومەتی عێراقی و هەرێمی كوردستان و رای گشتی:
1. بەهۆی گۆرانی كەش و هەواو و رەشەبای بیابان وئەگەری ون بوونەوەی شوێنی گۆڕە بەكۆمەڵكان داواكارین پەلە بكرێت لە هەڵدانەوەی 2 گۆرەكەی تری ( تل شیخیە) یان هەر نەبی سیم بكرێت تاكو ون نەبنەوە.
2. بەگوێرەی وتەی شاهیدحاڵەكان ئەو ناوچەیە, ژمارەیەكی زۆر گۆری بەكۆمەڵی دیكە بوونی هەیە، چ جای بوونی چەند گۆرێكی بەكۆمەڵ لە نزیكە قەڵای نوگرە سەلمان، داواكارین پەلە بكرێت لە دۆزینەوەیان و هێنانەوەی ڕوفاتەكانیان.
3. بەهۆی ئەوەی زۆرینەی كەس وكاری ئەنفالكراوان تەمەنیان بەرەو ژوورەو وە زۆربەیشیان مردوون بۆیە پێوستە پەلە بكرێت لە هەڵمەتی نیشتمانی وەرگرتنی نموونەی خوێن( DNA) تاكو بەراورد بكریت لەگەڵ سامپلی ئێسكی ئەو ڕوفاتانەی دۆزراونەتەوە و ئەوانشی لە داهاتوودا دەدۆزرێتەوە، بەمەبەستی ناسینەوەیان.
4. جل و بەرگ و كەلوپەلی ناو ئەو گۆرانەی دەدۆزرێتەوە سامانی پڕ بایەخن، ناكرێ پشتگوێ بخرێت، دەبێت ئەو كەل و پەلانە بهێنرێنەوە كوردستان و لە مۆزەخانەیەكی نیشتمانی تایبەت بە ئەنفال نمایش بكرێن.
1-رێكخراوی بەرگری لە مافی قوربانیانی گۆڕە بەكۆمەڵەكان
2-كۆمەڵەی داكۆكی لەپرسی ئەنفال
3-كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە
4-رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید
5-ڕێكخراوی مانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالكراوان
6-رێكخراوی چاودێری كوردۆساید-چاك
7-رێكخراوی گەشەپێدانی مافی مرۆڤ
8-تۆڕی هاوپەیمانی رێكخراوە كوردستانییەكان بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی
9-رێكخراوی باران بۆ پرسی شەهیدان وئەنفالكراوان
10رێكخراوی دادپەروری و ئاشتی جیهانی بۆ مافی مرۆڤ
11-رێكخراوی هەڵمەتی دادپەروەری
12ڕێكخراوی چاودێری كوردۆساید چاك كوردستان
13-ناوندی داكۆكی پشدەر بۆقوربانیان وجینۆسایدكراو
14-گۆڤاری تۆبزاوە
15-ڕێكخراوی سەڵباتوو بۆ پرسی ئەنفال
16-تۆڕی ئایكان كوردستان
17-رێكخراوی ژیانی نوێ بۆ ژنانی ئەنفال
18-هەڵمەتی ژیان دژ بە ئیعدام لە كوردستان
19-رێكخراوی چیرۆكەكانی ئەنفال
20-رۆنامەی نگرە سەلمان
21-رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژ لە كوردستان
22- رێكخراوی ئەنفالەكانی كوردستان
23-جیهانێكی بێ چەكی كیمیاوی و بایەلۆجی
24- گروپی كار بۆئەنفال
25-رێكخراوی ژیانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالكراوان
26-رێكخراوی عەر عەر بۆ داكۆكی لە نەوەی شەهیدان و ئەنفالكراوان
27-رێكخراوی چاوی ئەنفال
28-رێكخراوی ئاسۆی زیندانیانی ئەنفال
29-رێكخراوی ئەمەك بۆ پرسی ئەنفال
30-رێكخروی منداڵە ونبووەكان
31-ئیبراهیم هەورامانی - نووسەر لە بواری پرسی جینۆساید
32-لەتیف فاتیح فەرەج لێكۆڵەر لە بواری پرسی جینۆساید
33-عادیل حاجی محەمەد ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان و دەستەی دامەزرێنەری كۆمەڵەی داكۆكی لە ئەنفالكراوان
34-چنار نامق مامۆستای زانكۆ و نوسەر لەبواری جینۆساید
35-هێمن حەسیب نووسەر و چالاكوانی بواری جینۆساید
36-جباراحمد توێژەر لەبواری جینۆساید
37-ئەحمەد مەجید چالاكوانی بواری جینۆساید و بنەماڵەی قوربانی تاوانی ئەنفال
38-رێبوار رەمەزان بارزانی نووسەر و توێژەری كۆمەلایەتی و چالاكوانی بواری جینوساید و كورە باوك جینوسایدكراو.
39-حازم محمد بلەیی نوسەر و چالاكوانی بواری جینۆساید
40-د.فاتیح سەنگاوی نووسەر و توێژەر لەبواری ئەنفالدا
41-شوان محمد ڕۆستم ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق / كەس وكاری ئەنفال
42-عارف قوربانی لێكۆڵەر لە بواری ئەنفال
43-عەلی بەندی چالاكوان و نووسەر لە بواری جینۆساید و ئەنفال
44-زەمان عەبدە چالاكوانی بواری جینۆساید
45-شێخ سدیق توێژەر لە بواری جینۆساید
46-هاوڕێ پێشڕەو چالاكوان و كەسوكاری ئەنفالكراوو پێشمەرگەی دێرین
47-محەمەد محەمەدەمین زرنگ چالاكوانی پرسی جینۆساید
48-هیوا سەید سەلیم نووسەرو كوڕی شەهید
49-ئیسماعیل هەنارەیی پارێزەرو نووسەر و كەسوكاری ئەنفال
50-وەزیرە جەلال كەسایەتی و چالاكوانی بواری جینۆساید
51-هەدار زوبێر بارزانی پارێزەر و كەسوكاری جینۆسایدكراو پەرلەمانتاری خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراقی
52-حیكمت فائق عارف خاوەنی ١٠شەهید كیمیابارانی شاری هەڵەبجە و چالاكەوان و بیشمەرگەی دیرین
53-د. فەرهاد حاتەم , دادوەری داواكاری گشتی
54-هەژار هوشیار مەهدی توێژەری و ماموستا ی زانكۆ
55-پارێزەر ئارام محمد احمد ئەنفالكراو و بنەماڵەی ئەنفالكراو
56-رێكار مزوری چالاكوان و نووسەری بواری جینۆساید
57-سروە محەمەد رەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵەی داكۆكی لە پرسی ئەنفال
58-د.ئیراهیم مەلا زادە لێكۆڵەر لە بواری جینۆساید و مامۆستای زانكۆ
59-ئەیاد كاكەیی پارێزەر لە دۆسیەی ئەنفال و بارزانی
60-رۆژان شەهید حەمە رەش ئەندامی پەرەمانی كوردستان
61-د. محەمەد حەمە عەلی رەشید مامۆستای زانكۆ
62-رێكخراوی گەرمەسێری كوردی فەیلی
63-شەهاب ئەحمەد فەیلی چالاكوانی بواری جینۆساید
64-عەلی مەحمود محەمەد چالاكوانی بواری جینۆساید
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست