بۆ ئەوەی مەسعود بارزانی باشتر بناسیت
Wednesday, 09/02/2022, 23:23
درۆ و بوختانی مەسعود و بارزانی و چەواشەکاریەکانی درحەق بە شۆرشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕێبەرانی حیزبە سیاسیەکان و چەند تیبێنک
لە چەند ڕۆژی ڕابردو دا بە هۆی بڵاوبونەوەی دەنگیکی سەوتی کە لەسەر بەرگی چوارمی کتێبێ پڕ لە درۆ و بوختانی و پڕ لە چەواشەکاری مەسعود بارزانی لە سەر ڕوداوەکانی چل سال پێشێ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تۆرە کۆمەڵایەتێکان بڵاو بویەوە نیگەرانی و نارەزایەتی زۆری تیکۆشەرانی ڕۆژهەلاتی کوردستانی لێ کەوتەوە هەر بۆیە بە پیویستی دەزانم وەک بەرپرسێکی پێشمەرگە لەو کاتانە دا کە ڕاستەوخۆ لە ناوچەی باکۆری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شەرەکانی ئەو ناوچەیە دا لە گەل ئەرتەش و پاسدار و بەکریگیراوانی قیادەی موەقەت بە سەروکایەتی مەسعود بارزانی بەشدار بووم و ئاگاداری زۆر لە ڕوداوەکانی ئەو کات هەم لە چەند خال دا وڵامی ئەو قین و بوغزەی مەسعود بارزانی بدەمەوە هەر چەند ئەوە ئەرکی دوو بالی حیزب و چەند بالی کۆمەڵە بوو وڵامی ئەو هەمووە بێ حورمەتی و درۆ و بوختانی ناوبراویان بە بەلگەوە کە زۆریشیان لە بەر دەستدایە داباوە بەڵام بە هەر هۆیەک کە هێچ پاساویک هەلناگری تا ئێستا بێدەنگیان هەلبژاردوو؟!
1- مەسعود بارزانی هەلپەرستانە زۆربەی ئەو کەسانەی کە بە نارەوا باسیان دەکات بە تێکۆشەرانی حیزبی دیموکرات و کۆمەلە و ئەو کەسانەی کە لە کۆنگرەی چواری حیزب جیا بوونەوە وجاشە سەرۆک عەشێرەتەکانی ناوچەی باکۆری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەغیری سێ کەسیان نەبێت ئەوانی دیکە هێچیان لە ژیاندا نەماون کە بۆ دڕۆ و ڕاستیەکان ئەئێدی قسەکانی بکەن یان ڕەدی کەنەوە و بە شێوەیکی سەرلێشوانە ئەوەی درۆ و بۆختانە هەلێبەستۆو ؟
2 - وەبێر مەسعود بارزانی دینمەوە کێ بوو لە سەرتای هاتنەسەرکاری کۆماری ئێسڵامی لە نامەیەکدا بەر لە کۆچێ دوایی باوکتان و بە نێوی باوکتانەوە نامەی پیرۆزبایتان بۆ خۆمینی نارد و لە نامەکە دا خۆتان و قیادە موەقەتەکان وەک مجاهیدیکی امام خومێنی پێناسە کردوو بۆ هەر خزمەتێک کە لە دەستان بێت ئامادەی خۆتان لە ڕیگای شۆرشی ئێسڵامی ئیرانیە بە سەرۆکایەتی خومینی ڕاگەیاندوو و ئامادە بوون لەو ڕیگایە دا خۆتان فیدا بکەن هەروەک لە دوارۆژ دا بەلێنیەکەتان وەک بەکریگیراویک لە دژێ خەلکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ئەنجام گەیاند کە بەلگەنامەکان تا ئێستاش لە بەردەستدان ؟!
3 - باسی مادەی هەشت دەکەی کە لە ڵایەن نوینەرانی ئەو کاتی خەلکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نوسراوە و داوا لە حکومەت کراوە کە ئێوە وەک بەکریگیراویک لە کوردستان دەر بکرین هەرچەند وەک خۆم ئەوەی بە هەلە دەزانم و نەدەبوو ئەو داوایە کرابا بەڵام بۆ هۆکاری ئەو داوایە باس ناکەیت کە ئێوە بە پێڵانی دەستگای سێخوری کۆماری ئێسڵامی لە کوردستان دا خەریکی دەستێەوەردان و ئاژاوە نانەوە بوون لە کاروباری خەلکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و یەکەم خزمەتان بە ڕێژیم شەهید کردنی فەرماندەیکی حێزبی دیموکرات بە نێوی شەهید حەمە سەعید کال کال و چەند پێشمەرگەی دیکە لە ناوچەی دزلی مەریوان کە خۆشەویستی خەلکی ناوچە بوون و بەشێوەیکی زۆر ناجوامیرانە و بە ناڕەوا شەهیدتان کردن .
4- مەسعود بارزانی لە زۆر جیگا دا باسی کێشە و ناکۆکی عەشیرەتەکانی ناوچەی تەرگەوە و مەرگەوەر و سۆمابرادووست دەکات کە لە گەل حیزبی دیموکرات بویانە و ئەوە ئەو بۆە هەموو کات پێشەنگ بۆە !؟ بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان تێکۆشاوە ، بەڵام باسی ئەوەی ناکات تەواوی ئاژاوەکان لە ژێر سەری خۆی وئیدرسی برای بە هۆی لەشکری 64 ورمیە و مەڵا حەسنی نوینەری خومێنی بۆ لاواز کردنی شۆرشی ڕۆژهەڵات تێکۆشاون و لە هێچ پیڵانیک دەستیان نەپاراستۆ حیزبی دیموکرات لەو کاتدا بە ئەرکی خۆی زانێوە پێش بەو سەرۆک عەشیرەتانە بگری کە بە پێڵانی ئێوە و کۆماری ئیسڵامی بۆ ئاژاوە نانەوە چەکیان لە ڕێژیم ورگرتوو و لە ناوچە دا خەریکی ڕاوەڕوت و ئەزیەت و ئازاری خەلکی ناوچە بوون کە بۆ خۆشت بە کورتی ئاماژەت پێکردوو .
5 - مەسعود بارزانی بۆ پاکانە و خۆش خزمەتی کردن بە کۆماری ئیسڵامی زۆر بێشەرمانە هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەوە تاوانبار دەکات کە ئەوە ئەوان بوون دەسپێشخەری شەر بوون و لە سەر داوای حکومەتی بەعس ئامادە نەبوون لە ڕیگای وتوویژەوە کێشەکان چارەسەر بکەن !؟ لە کاتێکدا هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی حیزبی دیموکرات هێچ تێکۆشانیک نەما لە پێناوی چارەسەری کێشەکان و بۆ ئەوەی شەر لە کوردستان دا ساز نەبێت نەگریتەبەر بەڵام کۆماری ئیسڵامی ئامادە نەبوو بە شێوەیکی ئاشتیانە مافەکانی گەلی کورد لە بەرچاو بگری بەڵکۆ بە ئاور و ئاسن هێرشیان بۆ سەر کوردستان دەست پێکرد گەلی کوردیش هێچ ڕیگایەکی نەما بە غەیری ئەوەی دیفاع لە خاک و نێشتمان و کەرامەتی ئینسانی خۆی بکات ، لیرە دا وەبێر مەسعود بارزانی دینمەوە کێ بۆ هاوکات لە گەل هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دروشمی دەدا
حیزبوڵا می میرد سازش نمی پزیرد ؟
6 - مەسعود بارزانی باسی لوت بەرزی ڕێبەرانی حیزبی دیموکرات دەکات و دەلێ بۆ ئاسایی کردنەوەی پیوەندیەکان مەرجیان داناوە کە ئەگر ئەو مەرجانە پەسەند بکەن ئێمە ئامادەی هەموو هاوکاریک دەبێن لە کاتێدا مەرجەکان زۆر مەشروع و لە جێ خوێدابوون یەک لە مەرجەکان مەحکوم و رسواکردنی ڕابردووی چەپەلتان بووە لە مەر راونان و شەهید کردنی دەیان کادر و پێشمەرگە و شەهید کردنیان بە نێو لە شۆرشە ئەیولەکەتاندا و تەحویل دانەوەیان بە زیندووی و بە مردوویی بە ڕێژیمی پاشایەتی ئیرانیە و ساواک کە زۆربەیان بە دەستی ڕێژیمی پاشایەتی لە پادگانی جەلدیانیە ئیعدام کران .
یان داواتان لێ کراوە لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستێوەردان مەکەن و بازگە لە سەر ڕیگای خەلک و پێشمەرگە دامەنین و ئەو بازگانە کۆ کەنەوە .
داواتان لێ کراوە کوشتاری قوتابیانی شاری شنۆ کە لە خۆپێشاندا بە دەست چەکدارەکانی قیادەی موەقەت شەهید کراون شەرمەزار بکەن بەڵام تۆی مەسعود بارزانی ئەو مرجانە بە حیسابی ڵوتبەرزی دادەنی و دەلی زۆر بە توندی ئەو مەرجانەمان ڕەد کردەوە !!
7- باسی ناشتنی باوکی دەکات کە حیزبی دیموکرات لە مراسیمەکە دا بەشداری نەکردوو ، باشە کاتیک ئێوە بەر لە ئاشبەتالە ئابرو بەرەکەتاندا و لە زەمانی باوکتاندا دەیان کادر و پێشمەرگەی ئەو حێزبەتان بە زیندوویی و بە مردوویی بە دەستوری ڕاستەوخۆی خوا لێ خوشبێت مەڵا مستەفا تەسلیم بە ساواکی شا و ڕێژیم کردەوە چاوەروانی ئەوە دەکەن بە بێ ئەوەی ئەو ڕابردوو مەحکوم و ڕسوا پەکەن حیزبی دیموکرات بەشداری ئەو مراسیمە بێت ؟؟
8- مەسعود بارزانی لە قسەکانیدا حیزبی دیموکرات دەکاتە دوو بەش بالیکیان کە بە پێڵانی کۆماری ئێسڵامی و حیزبی تۆدە لە کاتیکی زۆر هەستیار دا لە حیزب جیا بوونەوە و بە گروهی حەوت کەسە ناویان دەرکرد و خۆیان وەک حیزبی دیموکرانی کوردستانی ئیران پیرەوانی کۆنگرەی چوار پێناسە دەکرد و لە دوارۆژ دا هەموویان تێکەل بە حیزبی توودە بوون لە ئاکامێشدا لە کردەوەکانی خۆیان پەشێمان بوونەوە و لە حێزبی تودە جیا بوونەوە و زۆریان تێکەل بە حیزب بوونەوە بە بالی راستی حیزب ناو دەبا کە ویستویەتی لە ڕیگای ئەوانەوە کێشەی کورد لە ڕیگای ئاشتیانەوە چارەسەر بکات و بالەکەی دیکەی حیزب بە پیاوی بەعس و خۆفروش نێو دەبا و دەلێ لە سەر داوای حکومەتی بەعس و مخابراتی عیراقیە حازر بە چارەسەر کردنی کێشەکان لە گەل دەولەت نەبوون و پاکانە بۆ کۆماری ئێسڵامی ئیرانیە دەکات لە کاتێکدا بۆ چارەسەری کێشەکان د قاسملوو لە سەر میزی وتوویژ لە گەل نوینەرە تروریستەکانی کۆماری ئێسڵامی ترور کرا .
9- مەسعود بارزانی لە سەر ئەو وتوویژانەی کە بە پێڵانی کۆماری ئێسڵامی و حیزبی تودە و پاریزگای ورمی و لشکری 64 و هاوکاری خۆی و ئیدریسی برای لە گەل کەسیکی پلە خواری ڕێژیم بە نێوی سەرهەنگ تاجەدینی و کەسانیکی وەک ڕەحمان کەریمی و عەلی کەریمی کە وەک خۆی باسی دەکات نوینەری بالی ڕاستی حیزب بوون پێکی هێناوە ( بۆ ئاگاداری خوینەرانێ بەڕێز ڕەحمانی کەریمی کە موڕەی دەستگای سیخوری ڕێژیم بوو وەک قارەمانیک نێو دەبات و بە شان و بالی هەلدەلیە ، لە دوارۆژ دا بە تاوانی سیخوری کردن و خەیانەت لە دوای ئەوەی لە ڵایەن پێشمەرگەوە دەستبەسەر دەکریت لە ڵاین بەرپرسانی ناوچەی سۆما برادووست محاکەمە دەکریت و لە دوای ئەوەی پێ لە تاوانەکانی خۆی دەنیە حکومی ئیعدامی بۆ دیاری دەکری و بە سەزای کردەوەکانی خۆی دەگەیندری ) ، پاشان ئەو عەلی کەریمەی کە باسی دەکات هەموو ئەندامانی حیزبی دیموکرات دەزانن کەسێک بەو نێوە لەحیزبی دیموکراتدا لە هێچ پلە و پوستیکدا وجودی خاریجی نەبووە لیرە دا پرسیار لە مەسعود بارزانی دەکەم ئەتۆیەکی کە ئیدعا دەکەی دەلێ زۆرم حەولدا کێشەکان لە ڕیگای ئاشتیانەوە چارەسەر بکرین چونە لەو کاتدا تەواوی نەیاران و کەسانی گومان لیکراوت لە بنکە و بارەگاکانی قیادەی موەقەت و سپای پاسدارانی دەستەبرات حاشار دەدا ؟ ئەگر ئەو کردەوانە ئالوزی و ئاژاوەنانەوە لە ناوچە دا نەبێت کە لەسەر داوای کۆماری ئێسڵامی بەریوەتان دەبرد چ نێویکی دیکەی لە سەردەنین ؟
10 - مسعود بارزانی درۆیەکی گەورە بەزبان نەمر سەید ڕەسولی بابی گەورە هەڵدەبستیە و دەلێ بۆ خۆی هاتووتە لامان و دانێ بەوەی داناوە کە من پیاوی مخابراتی عیراقم هەر ئەو سەید ڕەسولەی کە بە دەرهێناوەی تەرمی باڕزانی تاوانباریان کرد و لە ئاکامێش دا لە سالی 1988 لە شاڕی سولیمانیە بە دەست چەکدارەکانی خۆیان زۆر جەنایەتکارانە تروریان کرد لیرەدا پرسیار ئەوەیە چ کەسێک ئامادەیە ئەگر سەر بە داگیرکەریکێ کوردستان بێت و کاریان بۆ بکات بێت لە ڵای مەسعود بارزانی بلێ من پیاوی مخابەرات بووم ؟!
پاشان هەروەک لە خالی یەکەمدا ئاماژەم پێکردوو زۆربەی ئەو کەسانەی کە مەسعود بارزانی لە قسەکانیدا نێوی هێناون لە ژیاندا نەماون یەک لەوان سەید ڕەسولی دهقان ، بە شاهیدی هەموو خەلکی کوردستان بە گشتی و ئەندامانی حیزبی دیموکرات بە تایبەتی کە لە نیزیکەوە شەهید سەید ڕەسولیان ناسیوە دەزانن کە تەواوی سەروەت و سامانی مادی و مەعنەوەی خۆی لە ڕیگای ئازادی و سەربەستی گەلە بەشخوراوەکەی لە دەستدا و تا کاتی ترور کردنی بەدەست بنەمالەی بارزانی لە هێچ فیداکاریک دریغی نەکرد هەر بۆیە بە مەسعود بارزانی دەڵیم دەستی پیس و چەوری خۆتان لە سەری کەسانی تێکۆشەر و نشتمانپەروەر هەلمەسوون ئێوە بە درێژایی مێژوتان هەر نوکەر و کەواسوری بەر لەشکری داگیرکەران بوون و هێچ خەیانەتیک نەماوە بە خەلکی چوارپارچەی کوردستانی نەکەن .
11- مەسعود بارزانی لە حکایەتی درۆ و بوختانی خۆیدا بە ناڕەوا هێرش دەکاتە سەر نەمران مامۆستا شێخ عەزەدین و د قاسملوو و کاک فواد مستەفا سولتانی بە مامۆستا دەلێ پیاوی ساواک بووە بە د قاسملوو دەلی پیاوی بەعس و مەخابەراتی عیراق بووە بە کاک فواد دەڵێ تیکدەر بووە ، ڕاست ئەو قسانەی کە کۆماری ئێسڵامی بەو نەمرانە و حێزبە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کوتووە کاویژ دەکاتەوە لیرەشدا خۆش خزمەتی و نوکەری خۆی بۆ کاربەدەستانی ڕێژیمی پەت و سێدارە دووپات و چەند پات دەکاتەوە ، ئێستا ڕەنگە هێندیک پرسیار بێتە پێش و هێندیک کەس بلین کە من زۆر ڕەخنە و گازەندەم لە کار و کردەوەکانی د قاسملوو و بەشێک لە ڕێبەرانی حیزب لە سەر شەرە نێوخۆیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە چەند سالی ڕابردوو دا هەبووە بۆ چێ ئێستا بەرگریان لێ دەکەم ؟
بەو بەڕێزانە ڕادەگەینم ئێستاشێ لە گەل بێت لە سەر هەلوستەکانی خۆم سورم و ئەو ڕەخنەو گازەندانەم هەبووە و هەیە و لە داهاتووش دا دەم بێت ، بەڵام ئەوە بەو مانای ئەوە نیە لە بەرانبەر درۆ و بوختانی کەسانی وەک مەسعود بارزانی کە هەموو ڕابردوویان تاوان و خەیانەتە بە چوار بەشێ کوردستان بە گشتی و بە خەلکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شۆرشەکەیان بە تایبەتی بێ دەنگ بم و چەواشەکاریەکانی مەسعود بارزانی وەدرۆ نەخەمەوە .
12- باسی کوبونەوەیک دەکات کە ڕەحمانی کەریمی پیاوی ئیتلاعاتی ڕێژیم و عەلی کەریمی کە وجودی خاریجی نەبووە لە نێو حیزبدا ، دەبێ داوایان لە مەسعود کردبێت یارمەتیمان بدەن کە حێزبی دیموکرات لە پیاوانی بەعس پاک کەینەوە لیرە دا مەبەستی لە د قاسملوو و چەند کەسی دیکەیە کە ئاوا بە شێوەیکی ناجومیرانە هیرشیان دەکاتە سەر و بە پیاوی بەعس تاوانباریان دەکات .
13- هەروەک لە سەرەوەش ئاماژەم پێکرد مەسعود بارزانی حیزب و کۆمەڵە بەوە تاوانبار دەکات کە خۆفروش و پیاوی بەعس بوون ! بە شاهیدی هەموو خەلکی دلسۆزی باشور و هێزە سیاسێکانی ئەو بەشەی کوردستان لەو ماوەیە دا کە حێزب و کۆمەلە پیوەندیان لە گەل بەعسی عراقیە هەبووە
با یەک نمونەی چکۆلە بێنەوە کە ئەو دوو هێزە لە سەر حیسابی خەلک و هێزە سیاسێەکانی باشوری کوردستان پەیوەندیان لە گەل بەعسی عیراقیە هەبووە ، مەسعود بارزانی نەک هەڕ لەو بارەوە ناتوانیە بەلگەیک بخاتە رو بەلکۆ ئاگاداری ئەوەش هەیە کە لە ڕۆژە تەنگانەکاندا ئەو حیزبانە یارمەتیدەری خەلک و هێزە سیاسێەکانی باشوری کوردستان بوون و زۆر کەسیان لە مەترسێەکانی ڕێژیمی بەعس لە مەرگ ڕزگار کردوو و بریندارەکانی میدانی شەریشێان بە نێوی پێشمەرگەی دیموکرات و کۆمەڵە لە نەخۆشخانەکانی عیراق چارەسەر کردوو و پیوەندیکی ڕاست و دروستیان لە گەل عیراق دا هەبووە ، بەڵام تۆی مەسعود بارزانی پیوندی ئێوە لە سەر حێسابی خەلکی ڕوژهەڵات و شۆرشەکەی بووە هەر بۆیە لە کەولی قیادەی موەقەت کەبۆ خۆت ڕێبەریت دەکرد و حیزبوڵای کوردستان کە ئاموزاکەت ئەهەم بارزانی سەرپەرستی دەکرد کەوتنە پێش لەشکری سپای پاسداران و تەرتەشی کۆماری ئیسڵامی و ئەوەی تاوان و خەیانەت بوو دەرحەق بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردتان و دەستان لە هێچ جەنایەتیک نەپاراست .
14 - هەروەک لە خالەکانی سەرەوە دا ئاماژەم پێکردوو مەسعود بارزانی و ئیدریسی برای بە پێڵانی کۆماری ئیسلامی بۆ ئاژاوە نانەوە و لاواز کردنی شۆرشی ڕژهەڵاتی کوردستان و خزمەت بە ڕێژیم لە ناوچەی باکۆری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پال بنکە و بارەگاکانی سپای پاسداران کە مقراتی خۆشیان لە پەنا هێزەکانی ڕێژیم بوون لە هێچ تاوانیک دەستیان نەدەپاراست ئەو وەزعە درێژەی هەبوو تا بە پێڵانی کورانی بارزانی و ئیتڵاعاتی سپای پاسدارانی ڕێژیم تەرمی خوا لێ خۆشبێت مەڵا مستەفای بارزانی لە گورەکەی لە شاری شنۆ هێنرایە دەر بۆ ئەوەی ئەو پێڵانەی کە بەدەستیانەوەیە بە ئاشکرا شەر بە هێزەکانی ڕۆژهەڵاتێ کورووستان بفروشن ئەوەیان کردە بەهانە و لە ساتەکانی یەکەم دا حیزبی دیموکرات و سەید ڕەسولی بابێ گەورە ئەندامی کۆمیتەی ناوندی و فەرماندە هێزی ئاوارەیان بە بێ هێچ بەلگە و دەلیلیک بە درهێنانەوەی ئەو تەرمە تاوانبار کرد ، ئەوە لە کاتێکدا بوو کە حیزبی دیموکرات هەر لە ڕۆژی یەکەمی ئەو ڕوداوە دا بە توندی ئەو کردەوەی ڕسوا و شەرمەزار کرد و ئامادەگی خۆی ڕاگەیاند کە بۆ ڵێکۆینەوە لەو ڕوداوە هەموو ڕیگایەکی پیویست دەگرنەبەر بۆ ئاشکرا بوونی ڕاستیەکان ، زۆری نەخایاند کە هەیئەتیک پێک هاتوو لە حیزبی دیموکرات ، حێزبی شوعی چەند حیزبی دیکەش تیدا بەشدار بوون و داوایان لە قیادەی موەقەت و کورانی بارزانیش کرد بۆ لێکولینەوە لەو ڕوداوە بەشدار بن ، بەلام بە داخەوە قیادەی موەقەت و کورانی بارزانی نەک هەر بەشداریان نەکرد بەلکۆ بە هۆی ئەو پێڵانەوە ڕەسمەن ئیعڵانی شەریان کرد و لە هەموو جبهەکانی شەر دا کەوتنە بەر لشکری ئیرانیە و شەریکی ناڕەوایان بە سەر شۆرشی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا داسەپاند و لە هێچ تاوانیک دەستیان نەپاراست .
15 - بە مەسعود بارزانی دەلیم لە بیرتە کاتیک داعش هێرشی بەربڵاوی خۆی بۆ سەر خاکی پیرۆزی کوردستان لە باشور دەست پێکرد هێزیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەر لە ڕۆژەکانی یەکەم دا پێشمەرگەکانیان بۆ پاراستنی خاکی پیرۆزی کوردستان و دەستکەوتەکانی ناردە بەرەکانی شەر بەڵام لە دوای چەند ڕۆژ لە سەر داوای کۆماری ئیسڵامی و فەرماندەی قودسی سپای پاسداران واتە قاسم سولیمانی لە تۆی مەسعود بارزانی هەموو پێشمەرگە ڕۆژهەڵاتیکانتان لە بەرەکانی شەر کشاندەوە و ئەمری ئاغاکەتان بەجێ گەیاند ؟
نەکات ئەو پێشمەرگانە ئەزموونی پتر لە شەرەکان وەرگرن و بۆ دوارۆژی کۆماری ئیسڵامی مەترسی دروست بکەن ، بەڵام ئێوەی قیادەی موەقەت لە کاتیکی زۆر هەستیار دا کە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەوتە بەر هێرشی درندانەی کۆماری ئیسڵامی نەک هەر بەرگریتان نەکرد بەلکۆ شان بە شانی پاسدارە خوین مژەکان لە دژی پێشمەرگە و خەلکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشداری شەرەکان بوون و لە قەڵاچۆ کردنی خەلکی بێتاوان دەستی پاسدارەکانی کۆماری ئیسڵامیتان لە دواوەرا بەست سەرشۆرێنە .
16- هەرچەند زۆر بە کورتی لە وڵامی مەسعود بارزانی دا ئاماژەم بە ڕوداوەکانی ئەو سەردەمە کردوو بەو هیوایە بتوانم لە دارۆژ دا لە بیرەوەریەکانی خۆم دا بەدرێژی باسی کارەسات و چونیەتی ڕوداوەکان بکەم و کەلین و قوژبنە شاراوەکان بخەمە بەر نەزەری خوینەران .
لە کۆتایی دا خوینەرانی بەرێز ئاگادار دەکەمەوە ئەوەی بنەمالەی بارزانی و پارتی دەیلین و دەینوسن ڕیک پێچەوانەکەی ڕاستە .
هەر لەو کاتەش دا هیوادارم کۆیلە و قەلەم فروشەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بۆ پارە خۆیان بە بنەمالەی بارزانی فرۆشتۆە بە نوسینی ئەو کتێبەی مەسعود باڕزانی وشیار بنەوە و فریوی ئەو بنەمالە تاوانبارە نەخۆن و بەرگری لە ڕاستیەکان بکەن .
بە مەسعود بارزانێش دەلیم لەسەر ئەو ڕابردووە پاک خاوینەی کە خۆت و بنەمالەکەت هەتانە ئەتۆ زۆر بچوکتر لەوەی باسی سەرکردەکان و تێکۆشەران و شۆرشی رۆژهەڵاتی کوردستان بکەیت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست