شەرمەزاری قاپی گەل
Tuesday, 08/02/2022, 23:30
تکایە میداڵیای نیشتمانی بێ دراسە وخەسارناسیی لە ئێستاورابوردوودا ئاوێزەی گەردنی کەس مەکەن.عەتف وسۆزی پەیوەندیی نێوان دوولایەن نابێتە محەکی هەڵسەنگاندن. بە دەیان هونەرمەندی دیکە هەبوون وهەن.بەڵام هیچ یەکیان لە چەندەمین جاری هەڵەکانی ناسررەزازی تیووەنەگلاون.
پێشترینیان لە هەمبەر چەند وشەیەک بەرابەر بە بنەماڵەی بارزانی بە چ شێوەیەکی فەزیحەت بار پەشیمان بوویەوە ونوچی داداو،داوای عەفووبەخشینی لێ کردن.ئیدی ناڕۆمە سەر زەمینەی سازکردنی ئەو دیادارە دەگەڵ نێچیروان بارزانی.تا ناسر رەزازی ئیجازەی پێ بدرێ بڕوواتە هەولێر!
بەڵام دواتر هیچ نرخێکیان بۆ دانەناوخۆی شەرمەساریی قاپی گەل کرد.بێگومان دواتر هەوڵی دووبارە کردنەوەی ئەوپەیوەندیە تەنیا لە پێناو ماددە وئیمتیازات بوو لە سەرانی پاڕتی وهیچی دی.ئەگینا بنەماڵەی بارزانی چ دەستکەوتێکی مرۆڤی ونیشتمانیان هەیە کە بە خەڵكی ببەخشن.
بۆ نموونە: هونەرمەند شووانپەروەر گەلێک لە ناسر هونەرمەندترە وخاوەن بەهرەترە وپێگەی کۆمەڵایەتیە،بەڵام چون دەگەڵ بارزانی سەردانی ئەردۆغانی کرد جیهانیان لێ کردە دۆزەخ.بەڵام دواتر داوای کێ بووردنی لە گەل کرد.بە راستی ئەوە شەهامەت بوونەترسیی.
بە بێ هیچ دەمارگرژیەکی ئایینی ئەوبێ رێزیە کە ناسر بە گەلانی مسڵـمانی جیهانی کرد بەرآستی شیاوی شعوری سیاسی وکۆمەڵایەتی وفەرهەنگیی هونەرمەندێکی نیشتمانی نییە کە بەشی هەرە گەورەی شەهیدەکانی پەیرەوی ئایینی ئیسلام بون.
بەدەرلەمەش ئەگەر تۆزێک ئینساف بدەین کەس بێ رێزیی بە ناوبراونەکردوە.چون هۆکارودەستپێشخەریی خۆی بووە. ئەگەر هەنێ کەس بە زوانێکی زبر وەڵامیان داوبێتەوە نە وەلامی وتارە زەقەکەیان داوەتەوە کە بێ رێزییەکی گشتگیربوو وپتر دەبێتە هەڵگیرسانی فیتنە ودژایەتی نێوان ئایینی یاری ومسڵـمانان.ئەوەش گەورەترین خزمەتە بە کۆماری ئیسلامی ووڵاتانی ئیقلیمی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست