کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بابوخکێ

Thursday, 03/02/2022, 0:41


ئەمەی سەرەوە ناوی ئەو گوندەیە کە سەر بە پارێزگای دهۆکە و گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ لە لایەن براکەیەوە، تیرۆر کرا. هۆکاری ئەم کارەش بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوە کەوا ئەم گەنجە ڕەگەزی خۆی گۆڕیوە .
چەندین ساڵە لەو گوندانەی نزیك شاری دهۆك و زاخۆ سوپای داگیرکەری تورکیا و میت خاکی کوردستانیان داگیر کردوە و زیاتر لە 60 سەربازگەیان لەو ناوچانە دروست کردوە کەنەك تەنها وەك شوێنی قەدەغەکراوی لێهاتوە و خەڵك و  خاوەن زەویەکانیان دەرکردوە و هەرچی بەردەستیان کەوتبێ، دزیویانە و ڕەوانەی تورکیایان کردوە . وەیان لانی کەم هەستاون بە سووتاندنی سەراپا موڵك و ماڵی گوندنشینان و کاولکاری مەزنیان تیادا ، کردوە. بە داخەوە زۆرجار گەواهی ئەوەمان کردوە کە هەندێ لەو گوندنشینانە هەستاون بە هانا چوونی سوپای تورك و مەڕ و مانگیان بۆ سەر بڕیون و خوانیان بۆ ساز داوون. کەئەمەش بەتەواوی لە فەرهەنگی هیچ میلەتێکدا نیە ڕێز لە داگیرکەری خۆی بگرێ و لەسەر هەمان سفرە پێکەوە نانی ئێوارە ، بخۆن.
گەنجێك تەنها وویستویەتی تەلیسمی ترس بشکێنێ و خۆی بەو شێوەیە نمایش بکا کە لەش و هەست و نەستی پێکەوە بگونجێن، ئەم گەنجە نەهاتوە خیانەت لەگەلەکەی بکا و چاوساغی بۆ دوژمنی داگیرکەری کوردستان بکا، ئەم گەنجە نەهاتوە ماڵ و موڵکی گوندنشینەکانی تر بکا ، نەهاتوە چاوساغی بۆ دوژمن و میتی تورکی بکا، نەهاتوە سەروەت و سامانی کوردستان بەهەدەر ببا و نەهاتوە هاوپەیمانی لەگەڵ دوژمندا ببەستێ، ئەم گەنجە تەنها وویستویەتی ئەو ڕاستیە دەربخا کە چەندین ساڵە وەك گرێی دەروونی پێوەی ناڵاندویەتی.
میلەتی ئێمە خیانەت و ژنکوژی و خاكفرۆشی و دەست تێکەڵکردن لەگەڵ دوژمنان بە کارێکی ئاسایی و سروشتی ئەزانین و هیچ کات پێمان نەنگی نەبوە و باجیشمان نەداوە.. بە پێچەوانەوە لایه زۆربەمان نیشانەی پیاوەتی و نێرێتیە. کەچی گەر یەکێکمان کارێکی وەك ئەوەی ئەو گەنجەی کردی بیکەن، ئەوا چارەنووسی کوشتن و تیرۆرە.
میلەتی ئێمە بەگشتی و ئەم نەوە نوێیە بە تایبەتی ئەبێ لەسەر ئەم کارە قیزەوەنە بێنە دەنگ و دەسەڵاتی ئایینی و سیاسی ئەم بەشەی باشوور تەواو شەرمەزار بکەن. ئەبێ هەموان لەسەر ئەو تاوانە بێدەنگی بشکێنن و نەیەڵن ئەو کارە دووبارە ببێتەوە. 
مردن و سەرشۆڕی بۆ دەسەڵاتی دز و گەندەڵ و خاکفرۆشی پارتی و بنەماڵەی بارزانی کەهەر ڕۆژەی خەریکی نانەوەی کەتنێکی لەو شێوەیەن لەو ناوچانەدا کە مەبەستیان تەنها خۆ دزینەوەیە لەو هەموو کارە نەخوازراوانەی دژ بە میلەتەکەمان ئەیکەن و خەریکی شاردنەوەی کارە نا مرۆڤایەتیەکانیانن. وە مردن و سەرشۆڕی بۆ ئەو مەلا و پیاوە ئایینیانەش کە فوو ئەکەنە میزڵدانی دەسەڵات و هەوڵ ئەدەن کەلتووری جوان و بەرزی کورد ناشرین بکەن و لە شوێنیدا کلتوورێکی نامۆ و ناشرینی بیابان بەسەر گەلی کوردا لەڕێگای مەلا داعشەکان و ئەردۆگانەکان، بسەپێنن.
دهۆک: گەنجێك لەلایەن براكەیەوە كوژرا کە رەگەزی خۆی گۆڕیبو
پۆلیسی دهۆك، رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، تەرمی گەنجێكی تەمەن 23 ساڵان لەسنوری پارێزگاكە دۆزراوەتەوە كە بەپێی زانیارییەكان لەلایەن براكەیەوە كوژراوە.
ئاوێنە: پۆلیسی پارێزگای دهۆك، لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/نوسینگەی كوشتن ئاگاداركرانەوە لە بونی تاوانێكی كوشتن و دەستبەجێ تیمێكی تایبەتمەند دەستیان كرد بە دواداچون و دوای گەڕانێكی زۆر لە نزیك گوندی "بابوخكێ" تەرمێكیان دۆزیەوەو رەوانەی پزیشكی دادیی دهۆكیان كرد.
پۆلیس ئاماژەی بەوەداوە كە لە لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوت كە كوژراوەكە ناوی (د. ا.)و تەمەنی 23 ساڵ و خەڵكی پارێزگای دهۆك بوە.
پۆلیسی دهۆك ئەوەشی وتوە، بكوژی تاوانەكە خۆی شاردۆتەوەو بەپێی زانیارییەكانی پۆلیس بكوژ برای كوژراوەكەیەو لە دەرەوەی كوردستان دەژی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە