چیم بینی لە خاڵە سنوریە کان
Thursday, 27/01/2022, 0:13
خاڵە سنوریەکان بوە ناوەندێک بۆ قاچاخچێتی و قۆرخکاری و بە ملیۆنێرکردنی چەندین بەرپرس وخەڵکی پلەدار
ئەم دۆخی گەندەڵیە سەرجەم خاڵە سنوریەکانی گرتوەتەوە ، ھەریەکە بە شێوازی جیا ،ئەوەی دیومە لوتکەی فەسادو گەندەڵی و خراپیە
ئەوەی لە خاڵی سنوری ئیبراهیم خەلیل، حومکمڕانەو بڕیاری بازرگانی دەدات چی بڕوات و چی بێت کۆمپانیاکانی سەر بە پارتیە نەک کەسیکە
لە گومرگی باشماخ ، بە پشتبەستن بە ھێزی ئەمنی حیزبی سەر بە یەکێتی جگەرە بە قاچاخ دێت و بە ھیچ گومرگ و پشکنینێک تێناپەڕێت، قەباری ئەم قاچاخی بەشێوەیەکی مەترسیدار زیادەکات.
کارەسات ئەوەیە کە قاچاغی و ساختەكاری هێنانی جگەرە و مەشروب و مریشکی بەستو هێلکە لە هەرێمی كوردستان زیادی کردوە،قاچاغچیهتی و بەهەدەردانی سامانی گشتیش بەردەوامە و ڕوو لە زیاد بونە و لوتکەی دەسەڵات لە کوردستان لەپشت قاچاخچێتیەوەیە و کاری کۆمپانیای بەرپرسان و حیزبەکانە
هەر وەها لەوەش کارە ساترو مەترسی گەورە ئەوەیە کە ساختەکاری مارکەکان و شتە باشەکان لە کوردستان دەکرێت و بەردەوامە لە
كارگەكانی كوردستان لۆگۆی ماركە جیهانیەكان لە مەشروب و جگەرە و چەندین شتیکەش لە هەرێمی كوردستان و بەبێ مۆڵەت، دروستیە کەن بە کوالێتی خراپ و مارکە کان ساختە دەکەن
چی دروستدەکەن و چی تێکەڵ دەکەن و چۆن کۆپی مارکە جیھانیەکان دەکەن کەس نازانێ
بەپێی بەدواداچون و لێ کۆڵینەوەکان ڕێژەیەکی زۆر ئیسانۆڵیان تێدەکرێ، کە زیانەکانی مەشروب دە ھێندە زیاددەکات، جگە لە شێرپەنجە نەخۆشی چاو و گورچیلە و چەندین نوخۆشیکە زیانە کەی چەندین ھێندەی دیکە زیاد دەکات
بهردهوامی قاچاغچیهتی له دهروازهسنوریهكانی ههرێمی كوردستان ئهو ڕاستیه دهسهلمێنێت كه بەشێك لە دهستڕۆشتوانی ناو حیزب و بازرگانه سیاسیهكان ئامادهنین ملكهچی یاسابن و كۆتایی به دزی و گهندهڵی و فەسادی و بهههدهردانی سامانی گشتی بهێنن، ئەوەش بوەتە نەگبەتی و نەهامەتی بۆ هاوڵاتیان و بۆ دەستڕۆشتووانیش بووەتە سەرچاوەی داهاتو خێر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست