کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەرسەلان بایز ئەو کەسەی، کە جەلال تالەبانی ویستی بیکات بە پیاو

Tuesday, 25/01/2022, 18:01


دوای ئاشبەتاڵەکەی بارزانی و نسکۆی گەلی کورد، گەڕامەوە، لە سلێمانی تا ساڵی 1981 فەرمانبەر بووم، رژێمی بەعس زۆری بۆ هێنام کە دەبێت لەگەڵیاندا کار بکەم، دەست و دەممیان بەوە چەور دەکردم، ئەگەر قبوڵم کرد، ئەوا دەمکەنە بەڕێوەبەری (تقاعد و ضمان) لە دهوک، کاتێک زانییم کارەکە گەیشتۆتە ئاستێکی مەترسیدار و هەموو مێژووی کەسایەتیی خۆمی پێدەسڕێتەوە، بۆیە بڕیاری خۆم دا، کە تاکە رێگا راکردن و چوونە دەرەوەیە، بۆ ئەمە پەیوەندییم بە (دڵشاد مەریوانی) هاوڕێمەوە کرد، چونکە دەمزانی لە ژێرەوە پەیوەندیی بە یەکێتییەوە هەیە و کاریان بۆ دەکات، ئەو یارمەتیی دام و لە بەیانییەکی زوودا خۆم و خێزانمی تا نزیک پیرەمەگرون بەڕێکرد و تەسلیمی کەسێکی کردین. (بڕوانە وێنەکە).
 ساڵی 1981 (دوای ئەوەی دڵشاد مەریوانی لە سلێمانی دەربازی کردم،
منی تەسلیمی ئەم کەسە کرد، ئەویش گەیاندمییە توژەڵە)
 
دوای رۆژێک وەک بیستمەوە، کە پیاوەکانی ئەمن دابوویان بەسەر ماڵی باوکمدا، هەواڵی منیان پرسیبوو، وایان زانیبوو هێشا لە سلێمانی ماوم.
ئەو بڕیارەشم بۆیە دا کە رابکەم و بچمە دەرەوە، چونکە پێشتر برادەرێک بە ناوی (فەهمی قەرەداغی) کە پێکەوە فەرمانبەر بووین و کارمان دەکرد، گواستیانەوە بۆ هەولێر دوای هەفتەیەک لەوێ تیرۆریان کرد. (بڕوانە وێنەکە)

پاش یەک دوو رۆژ گەیشتمە توژەڵە. سێ چوار مانگ لەوێ مامەوە، بە دوایدا رێگای هەندەرانم گرتەبەر. (لەسەر ئەمە زۆرم نووسیوە.) ئەوەی کە نەمنووسیوە و نەمگێڕاوەتەوە، پەیوەندیی من و ئەرسەلان بایزە.
 کاتێک گەیشتمە توژەڵە لوتم بە لوتیی ئەرسەلاندا تەقییەوە. سەرەتا تا ماوەی یەک دوو هەفتە پەیوەندییمان باش بوو، ئەویش بە حوکمی ئەوەی لە بەغدا لە یەک کۆلێژ خوێندبوومان، من لە بەغدادەوە ئەو کوڕەم وا دەناسی، کە وەک سلێمانییەکان دەڵێن، گێژ و حۆل، مێشی لە دەمی خۆی دەرنەدەکرد، (ببورن ئەوە بۆچوونی ئەو کاتەی ساڵانی ١٩٧٠)ــەکان بوو، من ئە ئاوا من  ئەرسەلانم ناسیبوو، چونکە ئەرسەلان بایز کەسێکی وریا و زیرەک و کۆمەڵایەتی نەبو، وەک کوڕە ئاغایەک هەڵسوکەوتی دەکرد، ئەمجارە لە توژەلە بینیمەوە، هەستێک لەلام دروست بوو، بۆم دەرکەوت تەنانەت توانای بەڕیوەبەردنی دەزگا راگەیاندنەی یەکێتیشی نییە، کە نەوشیروان و یەکێتیی پێیان سپاردبوو، بۆیە بە حوکمی ئەزمونی رابردووم ویستم یارمەتی بدەم و داهێنانێک لە بەرەنامەکانی رادیۆی یەکێتییدا بکەم، چونکە پێش ئاشبەتاڵەکە بۆ خۆم لە رادیۆی دەنگی کوردستان لەگەڵ (ئەحمەد رێبوار)، کە شاعیریکی سەردەمی روانگەش بوو، لە چوارتا گیرسابوومەوە، ئەمەش دوا ویزگەی کارم بوو لە سەردەمی ئاشبەتاڵەکەدا، کاتێک پێکەوە گەڕاینەوە بۆ شار، بەداخەوە ئەو هەر زوو تەسلیمی بەعس بوو، دوایی کردیان بە قائیممەقامی پێنجوین، لە چالاکییەکی پێشمەرگە بۆ سەر  پێنجوین،  سەری خۆی تێدا ناو کوشتیان. ئیستا ناوی ئەحمەد رێبوار لە کولەکەی تەڕیشدا نەماوە. (بڕوانە وێنەکە)
هەروەکو وتم ویستم گۆڕانکارییەک لە رادیۆکەی یەکێتییدا بکەم، بۆیە چیرۆکێکی ناسر حەفید هەبوو، لە دەرەوە نووسیبووی، ناوەکەییم لە بیر نەماوە. هەوڵم دا بە چەند زنجیرەیەک بڵاوی بکەمەوە. چەند کەسێکی دەوروبەرم هێنا، هەریەکەیان سەرو رۆڵی پاڵەوان و کارەکەتەری ناو چیرۆکەکەم پێسپاردن، ئەوانەی لە بیرم مابێت کە تێیدا هاوبەشییان کرد:
1- کەریم عوسمان. ئەو کەسەی  لە 31 ئابدا پارتیی لە هەولێر سەریان بە بلۆک پان کردەوە.
2- دوو کچی تر، بە ناوی (نازەنین و بەیان) ئەوانیش تازە رایانکردبووە شاخ.
3- فەرهاد سەنگاوی، تازە هاتبووە دەرێ. بەر لە 13 ساڵ پێش ئەوەی لە دانیمارکەوە بگەڕێتەوە بۆ کوردستان، قسەی لەگەڵمدا کرد، وتی لە بیرم نەماوە.
بە هەر حاڵ ئەو چیرۆکەم بۆ رادیۆکەی یەکێتیی ئامادە کرد، تەنیا یەک بەشی بڵاوکرایەوە. چونکە دوایی ئەرسەلان کەوتە منجەمنج و لەوە زیاتر رێگای نەدا بەردەوامی پێ بدەم، بیستمەوە، گوایا لەوە ترساوە، ئەگەر نەوشیروان و جەلال تالەبانی پێ بزانن ، کە توانای کاری من بۆ راگەیاندن لە ئەرسەلان باشترە، کە ئەو هەستی بەمە کردبوو، ئیتر جێگای پێ لێژ دەکەم، لە کاتێکدا کە من هیچ پەیوەندییەکم بە یەکێتییەوە نەبوو، تا بەرپرسیارێتییەکی ئاوام پێ بدرێت. ئیتر پەیوەندیی من و ئەرسلان لەوێدا کۆتایی پێهات، تا ئەمڕۆش چارەییم نەبینیوەتەوە.
سلێمانی بەهاری ساڵی 1981 (چەند مانگێک پێش چوونە دەرەوەم)

ئەوەی لێرەدا پێویستە لەسەری قسە بکەم، ئەوەشیانە کە ئەرسەلان بایز کەسێکی بێتوانا و بێ بەهرەیە، بیرکردنەوە و زیرەکی سنوردارە، هەرگیز بە عەقڵمدا نەدەچوو، ئەو کەسە لە دەرەوە وەک بەرپرسێکی یەکێتیی ببینمەوە.
کاتێکیش لە دوای راپەڕین شەرواڵپیس و کڵاشدڕاوەکانی شاخ گەرانەوە بۆ شار، یەکێک لەوانەی خولیای ئەوەی بوو ببێتە خاوەنی ژنی تازە و بڕونامەی بەرز، ئەم ئەرسەلان بایزە بوو. بەهۆی پۆست و پێگەی سیاسیی، توانی بڕوانامەی ساختە بەدەست بهێنێت، کە د. عێزەدین مستەفا رەسوڵ و د.کاوێس قەفتان سەرپەشتی تێزی دکتۆراکەیان بۆ کرد و یارمەتیان دا و دکتۆرایەکی ساختەیان  پێیدا.
2. کارێکی قێزەوەندی دیکەی ئەرسەلان بایز ئەوەبوو، دەیویست تۆڵەی سوکایەتییپێکردنی نەوشیروان مستەفا کە لە شاخ و لە شار بە ئەرسەلانی کردبوو، ئەم لە خەڵکی سلێمانی بکاتەوە، هەر دەستدرێژییەکی کردبێتە سەر ژن و کچێک یەکسەر لەگەڵ سەعدی ئەحمەد پیرەدا دەیان وت ئێمەش حەقی خۆمان لە سلێمانییەکان دەکەینەوە، لۆچی کاک نەوشیروان گاڵتە بە هەولێرییان دەکاتن؟ 
ئەم رق و کینەیەی ئەرسەلان بایز بەرامبەر بە نەوشیروان و خەڵکی سلێمانی، ئەرسەلانی تووشی نەخۆشی دەروونی کردبوو، بۆ دەرفەتێک دەگەڕا تا دەستی خۆی بوەشێنێت.
3. ئەرسەلان بایز ویستی دەستبەرداری (پەخشان شێخ جەلال حەفید)ی هاوسەری بێت، کە خەڵکی سلێمانی بوو، لە ژێرەوە لەگەڵ کچێکی تردا رێککەوتوبوو. بۆ ئەمە پلانێکی جەهەنەمییانەی داڕشت، تا پەخشانی ژنی لەناو بەرێت. پلانەکە ئەوەبوو، کە ئەو ماشێنەی بەکاری دەهێنێت، تەقەمەنی تێدابنرێت، لە کاتێکدا خۆی لە ناو سەیارەکە نابێت بە بیانوویەک پەخشانی ژنی پێش بخات و سەیارەکە بتەقێنرێتەوە. ئەمە لەو سەردەمەشدا بوو، کە پارتیی و یەکێتیی پلانی تیرۆرکردنیان دژی بەرپرسەکانی یەکتر دادەنا، ئەرسەلان ئەمەی بە فرسەت زانی، وا بیری کردەوە ئەگەر سەیارەکە تەقییەوە ئەوا دەیخاتە ملی پارتیی، گوایا پارتی ویستویەتی ئەرسەلان تیرۆر بکات، بەڵام ژنەکەی بەرکەوتووە، ئەمەش بۆی دەبێتە لاپەرەیەک لە خەبات و تێکۆشان، ژنەکەشی  تیادەچێت و بە تیرێک دوو نیشان دەپێکێت، ئیتر دەتوانێت بێ گێرمەوکێشە ژنێکی دیکە بهێنێتەوە، بەڵام خۆشبەختانە پلانەکەی سەری نەگرت، بەڵام ژنهێنانەکەی چەند ساڵێک دواخست و پەخشانی خێزانی تەڵاق دا.
ئەم هەواڵە کاتی خۆی بەرپرسێکی باوەڕپێکراوی یەکێتیی بۆی باسکردم، لەو کاتەدا چەند برادەرێکی ستافی کوردستانپۆست بە باشیان نەزانی بڵاوبکرێتەوە، بۆیە تا ئەمڕۆ باسم نەکرد و بە نهێنی هێشتمەوە.
لەم هەموو رووداوانەدا دەردەکەوێت، کە ئەرسەلان بایز جگە لە لاوازیی و بێ توانایی و نەفامیی، کەسێکی تاوانبار و خائین و ناپاکیشە، بەهۆی نەوشیروان مستەفاوە رقی رەش و تاڵی لەسەر خەڵکی سلێمانیی هەڵگرتبوو، بەشێک لە ژیانی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی بۆ تۆڵەکردنەوە دانابوو، لەدوایین چاوپێکەوتنی کە ئیسماعیل کوردە لەگەڵیدا ئەنجامی داوە، بەناوی: (د. ئەرسەلان بایز لە چاوپێکەونێکی مێژووییدا) بڵاوکراوەتەوە، دەیەوێت دوای مردنی نەوشیروان مستەفا بەو شێوەیە چارەسەری گرێکوێرە دەروونییەکانی خۆی بکات. بڕوانە ئەو نووسینەی خاتو ئاشتی برایم ئەفەندی بە ناونیشانی:
 
ئەم بەشە بچوکە لەم بیرەوەرییە پێشکەشە بەوانەی، کە پێیان وایە، منیش وەکو ئەرسەلان بایز ترسنۆکم، ئەگەر نەوشیروان مستەفا لە ژیاندا بمایە قورەتی ئەوەم نەدەبوو، دژی بمنووسیایە. لە کاتێکدا ئەوانە بێئاگا کە تا نەوشیروان لە ژیاندا بوو دەیان وتارم لەسەری نووسیوە، بە خۆییم راگەیاندووە، کە تۆ وەکو دکتۆری شێتخانەکە وایت، خەڵکی ئۆپۆزیسیۆن بە شێتی شێتخانەکان دەزانیت و دەیانبەیتەوە نێو باوەشی دەسەڵات. چەندین جار نەوشیروان مستەفا داوای لێکردووم، لەسەر تالەبانی نەنووسم، چونکە سەرۆکە، تا وەک کوردێک شکۆی دەشکێت، هەروەها لەسەر بەرهەم ساڵحیش نەنوسین چونکە دایکی نەخۆشە. ..... هتد

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە