ماڵپەڕی هاوڵاتی راگەیاندێکی سێبەری پارتییە!
Wednesday, 19/01/2022, 13:54
بەرێزان بۆیەکەم جار ئەم سکانداڵە مێدیاییە لە لایەن، ماڵپەڕی هاوڵاتی،، بڵاو بووەتەە کە سەربە پارتی دیمۆکراتە، مەبەستی،، لاڤڕۆڤ،، ڕێکەوتن و گوێڕایڵی حکومەتی هەرێم بووە بەرامبەر بە حکومەتی عراق ، تا کوردانی رۆژئاواش بەهەمان شێوە دەگەڵ حکومەتی ،،بەشارئەسەد،، ڕێکەون تا پێگەی کۆماری سێدارەی ئیسلامی ئێران، لەم دوو وڵاتە پتر بەهێزبێت کە خۆاست و ئیدەئالی دەوڵەتی روسە!
=======
سەرچاوەی ئەو ڕاگەییندراوەی،، لاڤرۆڤ،، بخەنە پێش چاوی هاوڵاتیان ،
تۆبڵێت ،،لاڤرۆڤ،، هێندە بێ ئەزموون و مێشک دۆڕاو و گوێدرێژێکی نزمەئەقڵ بێت ئەم کەلە شەکرەی شکاندبێت؟
لەوانەیە مەبەستی ڕەخنە و گاڵتەجاڕی و فزحی حکومەتی نادیمۆکراسی و بێ دەروپەیکەری هەرێم بێت کە کوردسات نیوز بە ئاوەژۆیێ و لنگاوقوچی بۆ دلخۆشی میللەتی بێ مووچە و خەڵکی سکبرسی دەردەدار و مافخۆراوی باشوری کوردستان ئاراستەی کردبێ و بەم شێوە سەروبنی وتارەکەی ،،لاڤرۆڤی،، داپاچیبێت.
بەدرلەمەش بەراستی زۆرنەشیاوە کەناڵەکانی هەرێم ئە قسە نۆقسانانە بڵاو بکەنەوە، کامەیە ئەزمونتان ( دزی و تاڵانی قوتی گەل ، مووچەبڕین ونیوەمووچە و چارەکە مووچە یان پاشەکەوتی مووچە ؟؟
کوشتنی رۆژنامەوان و هەلی کار و سزای نایاسایی 6ساڵ زیندان بەسەر چالاکوانانی مەدەنی وسیاسی ، یان جڵەوکێشی لەشکەری تورک بۆ سەرخاکی نیشتیمان؟
یان پێشکەش کردنی 51%خاکی هەرێم بە حکومەتی ناوەند ؟
یان عەبدایەتی وڵاتانی ئقلیمی دژەنەتەوە ؟
یان سەرەی نەوت و غاز و بێ کارەبایی و شەپۆڵی باران نێوشەقامەکانی پێتەختی هەرێم بۆ نێو خانوەکان بۆ خنکاندنی ژن و منداڵ و بەساڵاچووان ؟
یان چرۆکردنی رۆحی نەتەوەییتان لە هەمبەر هاوکاری و مافی زەوتکراوی بەشە بندەستەکانی دیکەی کوردستان؟
یان سنور داخستنی نێوان باشور و رۆژئاوای کوردستان بەفەرمانی ئیخوان داعش ئەردۆغان ؟
یان مافی ٭٭ ویتۆ ٭٭ کردن لە بەرژەوەندی دۆژمنان بۆ تێکشکاندنی ڕۆحی تەبایی گەلی کوردستان لە بەژەوەندی دۆژمنان ؟
یان فتوای کۆمەڵکوژی گەڵی ئیزەدی و ڕادەست کرنی هەزاران ژن و کیژۆڵە بە تیرۆریسانی کەڵبەسور و مێشک پووچەڵی داعش ؟
هەڵبەت ئەمانە پێش پەردەی شەفافی نمایشتکراوی حکومەتی خێڵەکیە با بزانین دەرئەنجامی پاش پەردەی ئەم حکومەتە خێڵەکیە بەکوێ دەگات و چ خزمەتێ بە نەتەوەو ونیشتیمان !!
الڵە اعڵم
ئەگەر ئەمانە بە دەسکەوت و ئەزموون ئەژماردەکەن حەشا و نفرەت لەم دەسکەوتە و هەرپێشکەش بە خۆتان بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست