کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شۆرش ئیسماعیلی وه‌زیری پیشمه‌رگه‌ گریبه‌ستی لەگەڵ كۆمپانیاكاندا هەیە

Saturday, 15/01/2022, 1:56


ئه‌فسه‌ره‌رێكی باڵای  وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ ئاشكرا باسی گه‌نده‌لی یه‌كی شۆرش ئیسماعیل وه‌زیری پیشمه‌رگه‌ی كردووه‌.


عه‌مید عوسمانه‌ ریشه‌ به‌ عوسمان رانیه‌ی ناسراوه‌و ، یه‌كێكه‌ له‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی راسته‌وخۆ كار بۆ پاراستن ده‌كات، ئاشكرای كردووه‌ كه‌ شۆرش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ده‌ستتیوه‌ردانی له‌ گریبه‌ست  و بۆنده‌كانی كۆمپانیاكان كه‌ پیداویست و خۆراك و مه‌وادی تایبه‌ت به‌سه‌نگه‌ره‌كان و پیداویستی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات و، به‌ پێ زانیاریه‌كان شۆرش ئیسماعیل له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی نزیكی خۆی رێكه‌وتنی كردووه‌، كه‌ به‌ بێ ته‌ندر ته‌واوی پیداویستی یه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان ته‌سلیم بكات به‌رامبه‌ر به‌ شه‌راكه‌ت و  پشك وه‌رگرتن.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی سه‌ربه‌ پاراستن باسی ئه‌وه‌شی كردووه‌، كه‌ جه‌عفه‌ر شیخ مسته‌فا وه‌زیری پیشووی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌، له‌ماوه‌ی 4 سالدا هه‌موو بۆند و گریبه‌ست و لیژنه‌كانی خست بووه‌ ژێر ده‌سته‌لاتی خۆیه‌وه‌و، هه‌موو ئه‌و بۆند و گریبه‌ستانه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه‌ی كوره‌كه‌ی ئه‌نجام درابوو، تا ئه‌وه‌ی ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان یه‌كجار ده‌ستتیوه‌ردانی كردبوو، شیخ جه‌عفه‌ر په‌یوه‌ندی به‌ مسه‌عود بارزانی یه‌وه‌ كردبوو، كه‌ ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان ده‌ستیوه‌ردان له‌ كاروباره‌كانی ده‌كات و، بۆ رۆژی دواترسیداد بارزانی هۆشداری دابووه‌ ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان و دواتریش ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان له‌سه‌ر ئه‌و سكالایه‌ی جه‌عفه‌ر شیخ مسته‌فا  ریسوا كراو لادرا.
به‌ پی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ عه‌مید سه‌لاح نزیك له‌ جه‌عفه‌ر شیخ مسته‌فاوه‌ئاشكرای كردووه‌،  كه‌ له‌ دوای بنه‌ماڵه‌ی تاله‌بانی و كۆسره‌ت ره‌سول و شاناز برایم ئه‌حمه‌د، جه‌عفه‌ر شیخ مسته‌فا ده‌وله‌مه‌ندترین سه‌ركرده‌ی یه‌كیتی یه‌و، بۆته‌ خاوه‌نی نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلار و، 12 پرۆژه‌ی نیشته‌جیبوونی له‌سلیمانی و هه‌ولیر هه‌یه‌و، هه‌روه‌ها 4 جار له‌لایه‌ن نیچیره‌ڤان بارزانی و مسه‌رور بارزانیی یه‌وه‌ نزیكه‌ی 40 ملیۆن دۆلاری پیدراوه‌ له‌سه‌ر هه‌لویسته‌كانی له‌ ریفراندۆم و پشتیوانی كردنی مه‌سعود بارزانی یه‌وه‌.

هێمن هه‌ولێری



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە