کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاشكرابوونی گه‌وره‌ترین سفقه‌ی دزی و گه‌نده‌ڵی له‌ به‌غداد

Wednesday, 12/01/2022, 2:15


ئه‌مرۆ له‌لایه‌ن ده‌زگای نه‌زاهه‌ی عیراقی یه‌وه‌ ئاشكرابووه‌، كه‌ جمعه‌ عیناد وه‌زیری به‌رگری عیراقی، به‌ نهینی له‌گه‌ل دوو به‌رپرسی نزیك له‌ كازمی سه‌فقه‌یكی 10 ملیۆن دۆلاریان لیداوه‌ له‌ كرینی 1000 ئۆتۆمبیلی میك زه‌مینی و، كرینی پیداویستی سه‌ربازی و به‌و شیوه‌یه‌ وه‌زیری به‌رگری عیراق توانیویتی گه‌وره‌ترین ڤیلاو خانوو له‌ هه‌ولێر به‌ 10 8 ملیۆن دۆلار بكریت، خانووه‌كه‌ی به‌ ڕێگه‌ی به‌رپرسیكی سه‌ربازی پارتی كریوه‌و، له‌ هه‌ولێر و ڤیلاكه‌شی له‌ ریگای پیرمام كریوه‌.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ جارێكی تر ده‌زگای نه‌زاهه‌ی عیراقی دۆسیه‌كانی گه‌نده‌لی فه‌ریق الروكن ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌ ئه‌مین مامه‌سێنێ فه‌رمانده‌ی پیشووی هیزی ئاسمانی هه‌لداوه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌ سێ گریبه‌ستی نهینی كرینی غرۆكه‌و مه‌وادی یه‌ده‌ك و مووشه‌كی جۆراو جۆر 60 ملیۆن دۆلاری لێداوه‌و، ئیستا ماله‌كه‌ی هیناوه‌ته‌ هه‌ولیرو براكانی و خۆی بوونته‌ پارتی و سه‌نگه‌ریان له‌ یه‌كیتی گواستۆته‌وه‌و، بۆته‌ خاوه‌نی چه‌ندین كۆمپانیای ده‌رمان و نه‌وت و مه‌وادی كشتوكاڵی.

هەڵۆ کەرکوکی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە