پاراستن چه‌ند سیخورێكی ناو یه‌كیتی كریوه
Wednesday, 12/01/2022, 2:07
سیخوره ده‌مامكداره‌كان بناسن
به‌پێ چه‌ند زانیاریه‌ك له لقی 4 پارتی یه‌وه ، ده‌زگای پاراستن هه‌ریه‌كه له ئاسۆ كه‌مال نیوه‌ند دۆسته كۆنه‌كه‌ی ستیڤان شه‌میزنی و زانكۆ بورهانی به ڕێگه‌ی كه‌ناڵێكی ناو لقی 4 وه، ئه‌و دوو رۆژنامه‌نووسه ده‌رباره‌ی كریوه‌و په‌یج و سایتی هه‌رێم نیوزی بۆ داناون و، سپۆنسه‌رییشی پیداون و، مانگانه‌یان 3 ملیۆن دیناره بۆ راپه‌راندنی كاره‌كانیان.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه پاراستن له ڕێگه‌ی دلێر سالح ناسراو به دلیر نه‌قشبه‌ندی سه‌رۆكی به‌ناو ریكخراوی ئاشتی سه‌ربه پاراتن و سۆران مارڤ كادیره ده‌ستگیره‌كه‌ی پاراستنه‌وه، هه‌ریه‌كه له شه‌نگار عه‌بدوڵڵا و حه‌مه‌مامه ودیار ئه‌حمه‌د به‌گ و چه‌ند كه‌سیكی تریان كریوه، تا به‌ناوی دانانی سایت و په‌یجی بێ دایك و باوكه‌وه دژ به لاهور جه‌نگی و یه‌كیتی و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و گروپه‌كه‌ی عه‌بدولڵای مه‌لا نوری به‌كاریان بهینن.
ئه‌م سێ كه‌س كاتی خۆی وه‌ك سه‌رچاوه‌كه باسی كردووه له ریگه‌ی عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی په‌رله‌مانتاری خولی پیشووی پارتی له به‌غداد و، پشتویان سادقه‌وه چه‌ند جارێك هاوكاری و پاره‌یان وه‌رگرتووه و، گۆڤاره‌كانیان پێوه به‌ریوه ده‌برد.
هه‌روه‌ها پاراستن مه‌شخه‌ڵ كه‌ولۆسی و سه‌ربه‌ست مه‌نمی و ستیڤان شه‌مزی و سه‌ركاو و كۆسره‌ت عه‌بدولره‌حمان وئه‌ستیره كه‌ریم و زانكۆ بوهان و چه‌ند كه‌سیكی تری به‌پاره گرتووه، تا به هه‌موو شیوه‌یه‌ك پشتیوانی سیاسه‌ته چه‌وت و زوڵمه‌كانی مه‌سعود بارزانی بكه‌ن.
شه‌نگار عه‌بدوڵڵا له‌ماوه‌ی دوای 8 ته‌موز به به‌رده‌وامی دژایه‌تی لاهور جه‌نگی كردووه به پاره‌ی پاراستن و كاریش بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆران ده‌كات.
سیروان چوارباخی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست