بۆچی؟!
Tuesday, 11/01/2022, 19:41
ئەگەریادێک لە چل ساڵەی خەباتی سارا / مەبەست شەهید سەکینە جانسزە / بکەنەوە وئەو ترۆڕيی کە بەرانبەری کرا بکەن، کۆنسولی تورکیایان لێ تووڕە دەبێ!
ئەگەرلە داکۆکیی خەباتی مەدەنی وپەروەردەیی / زارا/ بکەنەوە کونسولی ئیڕانیان لێ دێتە سەرخەت!جێ بکەن؟
بۆ ئەوەی بەرژەوەندیی تاکە کەسییان تێک نەچێت،بۆ ئەوەی سەفەرەکانیان کانسێل نە بێتەوە مەجبورن ساراکان وزاراکان وەپشت گوێ بخەن و جارێکی دیکە لە لایان ئەوانەوە حاج قاسم سلێمانی لە هەزاران ساراوزارا گرینگ ترە.
لە ئێڕان لە شآری کورد / شارێکە سەر بە پارێزگای کرمان شوێنی لە دایک بونی قاسم سلێمانییە / پەیکەری قاسم سلێمانی ئاگری تێبەر دەدرێت،لە لایان دەسەڵاتی کوردیی لە باشووری کوردستان وەکو قارەمانێک یادی دەکرێتەوە! دەسەڵاتێك قارە مانانی نەتەوەی خۆی بە فەرامۆشیی دەسپێرێت وکەسایەتی دەوڵەت ودەسەڵاتێکی دژە کورد وەکو قارەمان وسومبولی ئاشتی وشەهید لە قەڵەم دەدات،ئەو دەسەڵاتەی ئێستای باشووری کوردستان بەم دروست دەکا؟ بێگومان نا.
ئەو تەنیا بەو، شووناس وسومبولی کە هەیە بەرهەمی خوێنی هەزارانە، بازەرگانی پێوە دەکا.بۆخۆی توانای دروست کردنی شوناسی نییە.چون شوناس وسیمبولی بێگانە بە بنەما وەردەگرێت وپشت لە گەلەکەی دەکات.ئیدی لە بیلاروس رەقدەکاتەوە ولە نیچە دەخنکێت،چی بەسەردێت بابێت ئەو عیلاقەی پێ نییە.
نووسەر:
د،س،رۆژهەڵاتی کوردستان.
شاری سەقز
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست