زمانی کوردی
Tuesday, 11/01/2022, 15:50
حەیفە بۆ زمانی کوردی
کە نامەردی پێ ئاشنایە
هەر قابیل بە دەمی مەردە
لە خۆفرۆش و گەندەڵ نایە
لەسەر هەندێ دەم و لچ دا
بۆ ڕوخسارە یا سەودایە
لە ناواخنی هەندێکی تر
بە گوێی ئاغای وەکو بایە
لەسەر لێو و دەمی زاراش
مەشخەڵێکی چوار چرایە
لە پەروەردە و فێر کردنیش
لە نێو هەگبەی مامۆستایە
شان بە شانی ئازاو بوێر
لە سەنگەری شەڕەف دایە
بۆ گەلی کورد ژیان بەخشە
بۆ دوژمنیش وەكو تایە
تا خاوەنی زاراکان بین
سەرکەوتنیش لە ڕیگایە
قوڕ بەسەری ئەو دوژمنەی
هیوای بە بەندی زارایە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست