ئەو جلانەی لەبەری زیندانیەکان کرا نیشانەی تاوانباریانە یان نیشانەی تۆمەت باریانە ؟
Friday, 07/01/2022, 21:25
گەر بەوردی لەڕوی مێژووییەوەشیکار بۆ ئەو پۆشاکە بکەین کە کراوەتە بەر ئەوگەنجە خێر لەخۆ نەدیوانەی پیرە مەگرون ئەم پۆشاکە مێژوویەکی تازەی هەیە لەم ناوچەیە وە لەدوای دروستبونی داعش پەیدا بوو هەرچەندە مێژووەکەی لەجیهاندا دورو درێژە ودەگەڕێتەوە بۆ دوای ۱۱ سێپتەمبەرو پێشتریش لەو گۆشە نیگایەوە تێدەگەین دەسەڵاتی فاشلی کوردی چۆن هەرشتێکی بوێت بەرانبەر خەڵکی بێتاوانو گەنجی خێرلەخۆ نەدیوی ئەم هەرێمەی دەیکات دەمێک دەیانکاتە تیرۆریست دەمێک دەیانکاتە تێکدەر دەمێک دەیانکاتە گێرە شێوێن کەسیش ناتوانێت هیچیان پێ بڵێت چونکە مافیاو پیاو کوژو جەلادن لەزۆنی زەردلەسەر کۆمێنتێک ۷ساڵ زیندانی کردن چاوەڕێت دەکات دورنیە حوکمی ئەبەدیشت بەسەردا بسەپێنن لەم تەکساسەی زۆنی سەوزیشدا بەڕۆژی نیوەڕۆ خەڵکی ترۆر دەکەن تەنانەت دەستیان لەئەندامو لایەنگری خۆشیان نەپاراستوەو سڵ ناکەنەوە کەسێک ۱۰۰۰ فعلی قۆڕی کردوە بەوتەی خۆی کەچی هەڵدەکوتنە سەری و لە لێواری مەرگ دەیگێڕنەوە ئەم دەسەڵاتەی لەباشور فەرمان ڕەوای دەکات دەسەڵاتێکی مافیاو چەتەگەریە قسەکانی خۆیان بەڵگەی حاشا هەڵنەگرن ڕوبەڕو بونەوەی نێو شەقامەکان لەلایەن شەلاتی و چەقۆ کێشو فەعۆ کانی خۆیانەوە کە بەر بونەتە یەکتری بەڵگەی حاشا هەڵنەگرە لێدانی شەق لەسەری گەنجانی خێر لەخۆنەدی وی خۆپیشاندەر و دەیان تاوانی تر دەربەدەری سەر سنوری وڵاتان شۆڕش نیە بەڵکو ترسانە لەوشەپۆلەی کەبەڕێوەیە بۆ ئەوەی وێنەی ملازم موحسن چەتەکانی سەدام هەڵبواسرێن لەبەردەرکی سەرای ئازادی ئێوە ناتوانن بەر بە شەپۆلی توڕەیی گەنجان بگرن چونکە زۆری تر ئەوەیان تاقی کردەوە نەیان توانی بەمەرامە گڵاوە کانیان بگەن ئێوەی دەسەڵات دارانی باشور بەتۆزی پێی دیکتاتۆرەکەی بغداد نابن بەڵام خەڵکی چاوەڕێی دەرفەتە تەختوتاراجتان تێکو پێک بدات بۆیە والە گەنجانی ئەم نیشتمانە مەکەن مەیانکەنە بکوژو مەیانخەنە نێو قەفەسی تاوان ئێوە هەرگیز ناتوانن لەبەعس خراپتر بن ئەگەر پێشتان بکرێت لەو تێناپەڕن بۆیە ئازایەتی خۆتان نیە کەماونەتەوە مەسڵەحەتی زلهێزە کان وایە ئێوەی جاش و خۆفرۆش بهێڵنەوە دەنا بەرگەی چوابەردی گەنجان ناگرن بارگەو بنەتان دەپێچنەوە ئاشبەتاڵی لێدەکەن باو باپیرتان هەمان ئیشیان کردوە فێرن ڕاکەن بۆ کەرەچ و تاران و ئەستەنبوڵ ژیان بکەن بۆیە ئاگاتان لەو تاوانانە بێت کە دەحەق بەگەنجانی ئاوارەی سەر سنورەکانوناو شەقامە بێ کارەبا بێ خزمەت گوزاریەکانی کوردستان بن کەدەیکەن چونکەلەشکرێک لەگەنج بەڕێوەیە کەهیچ ئینتماو دڵسۆزیەکتان تیا نەهێشتو گەر بکەونە بەر پلاریان هەنجن هەنجتان دەکەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست