کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


میتی توركی نووسینگه‌یه‌كی نهێنی له‌ عه‌ینكاوه‌ ده‌كاته‌وه‌

Wednesday, 05/01/2022, 11:18


به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پاسه‌وانێكی تایبه‌تی مونا قاوه‌چی، میتی تورك نووسینگه‌یه‌كی نهێنی له‌ عه‌ینكاوه‌ كردۆته‌وه‌ و 12 پیاوی ده‌زگای میتی توركی تیدایه‌، کە له‌لایه‌ن عیماد ره‌فعه‌ت توركان سه‌رۆكی لیستی توركمانه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولیر كراوه‌ته‌ به‌رپرسیان.
به‌ پێی سه‌رچاوه‌كه‌ لوقمان مه‌عروف ناسراو به‌ ئایدن مه‌عروف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ لیستی  به‌ره‌ی توركمانیش به‌ یه‌كێك له‌ پیاوه‌كانی میتی تورك ناسراوه، له‌گه‌ڵ موناقاوه‌چی و بوونه‌ته‌ سیخوری نهینی و ئاشكرای میتی توركی له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان، چه‌ند كارێكان پێسپاردوون له‌وانه‌، چاودیری كردن و تۆمار كردنی وته‌ی په‌رله‌مانتارانی كوردستان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای هه‌ولێر، هەروەها هەوڵدان بۆ کڕینی كه‌سانی خۆفرۆش تا هاوكاریان بن له‌ دۆزینه‌وه‌ی لایه‌نگرانی په‌كه‌كه‌ ، هه‌ر چۆن ده‌زگای پاراستن هه‌مان كار بۆ میتی تورك ده‌كات، به‌ هه‌مان شیوه‌ ده‌زگای پاراستن و توركمانه‌كان له‌لایه‌ن میتی توركی یه‌وه‌ بەڕێوە دەبرێت، ویرای دابینكردنی ئامێری نوێ ته‌كنه‌لۆژی و به‌خشینی مانگانه‌ بۆ پاراستن ته‌نها بۆ ئه‌و كاره‌ یه‌ك ملیۆن دۆلاره‌، بۆ حزبه‌ توركمانه‌كانیش له‌ ڕێگه‌ی عیماد ره‌فعه‌ته‌وه‌ 250 هه‌زار دۆلار ته‌رخان كراوه‌.

هێمن هه‌ولێری



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە