خیانەت لە ڕوانگەی ستراتیژی پەرەسەندنی هاوسەنگ ESS
Monday, 03/01/2022, 21:44
تیۆرێکی گریمانەییە ،لەبارەی پەرەسەندنی بونەوەران ،بەگوێرەی ئەم تیۆرە باشترین ستراتیژ بۆحەشیمەتێک ئەوەیە تاکەکانی ئەوحەشیمەتە واڕەفتاربکەن کەزۆرینە دەیکات بۆنمونە ئەگەر تەنها دوو ستراتیژی جەنگی هەبێت "هەڵۆ ، کۆتر" هەرتاکێک دەچێتە ناو چینێکەوە یان کۆتر یان هەڵۆ ... ئەم تیۆرە گریمانەییە لەسەر بنەمای هێرشبردن ژمارە ئەدات بەهەر شەڕکەرێک لەنێوان هەردو حەشیمەتەکە و ئاستی چوستی هەریەکێک بەخاڵەکان دەپێورێت بۆنمونە بردنەوە پەنجا خاڵ ،دۆڕان سفر بەفیڕۆدانیکات دەخاڵ.. . بەڵام ئەنجامی تیۆرەکە چییە؟ وردەکاریه کە باس ناکرێت لێرە،بەڵام ئەنجام ئەوەیە کە ئەو حەشیمەتە پەرەدەسێنێت کە لەناوەوە لەخیانەت پارێزراوە،نەک ئەوەی تاکەکانی حەشیمەتە کە بڕیاربدەن چی بن ،هەموو کۆتر یان هەڵۆ... بەگوێرەی ئەم تیۆرە گریمانەییە لەبەرئەوەی حەشیمەتی هەڵۆ لەناوەوە دوچاری خیانەت هاتووە "هەڵۆیەک بەهۆی بازدانی جینی لەناو کۆترەکاندایە" ئەوا حەشیمەتی هەڵۆکان مەحکومن بەشکست و ستراتیژی پەرەسەندنی هاوسەنگ بۆ کۆترەکانە،چونکە ڕاستە لەسەرەتاوە هەڵۆ بازدراوەکە هەموو کۆترەکان دەدۆڕێنێ،بەڵام بەرەبەرە جینی هەڵۆ لەناو حەشیمەتەکە بڵاو دەبێتەوە ئیدی هەڵۆ لەبەرامبەر هەڵۆ واتا شەڕ لەنێوان هەڵۆکاندا دەبێت.بەڵام کۆترەکان .بەهۆی ئەوەی لەناوەوەدا دوچاری خیانەت نەهاتوون دوچاری ئەو دۆخە نابن. دیارەوەک وتم تیۆریەکی گریمانەییە و لەسروشتدا ڕونادات.بەڵام با گوێ لە ڕیچار داوکینز بگرین دەربارەی ئەم تیۆرە پەیوەست بەمرۆڤەکانەوە.
ئەو دەڵێت :لەسەربنەمای ئەوتیۆرەی -مینارد سمیت ،بۆمرۆڤ هەیەبچێتە ناو هەندێ گرێبەست وپلانەوە کەلەبەرژەوەندی دانە دانەی تاکەکاندایە،تەنانەت ئەگەر بارودۆخ بەپێی essهاوسەنگ نەبن بەڵام بەوهۆکارە کە ئەوئەگەرەهەیە کەهەرتاکێک هەستی هۆشیاری و بەئاگایانەی بخاتەکار ودەکرێ تێبگات کە لەداهاتودا قازانج دەکات ئەگەر پابەندبێت بەوگرێبەستەوە ،تەنانەت لەناو مرۆڤدائەو مەترسیە هەیە کە تاکەکان بیانەوێت ڕێساکان لەکورت مەودادا بگەن بەهەندێ شت کە پاڵنەر بۆ ئەوکارە زۆربێت.بۆنمونە نەگۆڕبونی نرخەکان.لەدرێژ مەودادا لەسودی هەموو بەنزینخانەکانە کەنرخی بەنزین لەئاستێکی ئاسایدا بەرز ڕابگرن بە پێی خەمڵاندنی بەئاگایانە لەدرێژ مەودا دا زۆرترین سودی دەبێت.بەڵام جاروبارکەسێک تەماح دەیگرێ و نرخ دادەبەزێنێت ،دەیەوێت بەنرخی کەم پارەی زۆر کۆبکاتەوە،هاوکارەکانیشی بەخێرایی هەمان میتۆد بەکاردێنن.شەپۆلێک دابەزینی نرخ وڵات دەگرێتەوە،کە جێی داخە،کە دەبێت دوبارە بچنەوە ناوگرێبەستێکی تازە بۆ هاوسەنگ کردنەوەی نرخ. لەناو مرۆڤدا ئەو ئاگاییە هەیە کەپلان و گرێبەست بۆ سودە لەدورمەودادا.جۆرێک لەئایندەبینی.بەڵام پلان و گرێبەست بۆدورمەودا بەردەوام بەهۆی خیانەت لەناوەوە دەگاتە لێواری تیاچون و فەوتان.
کورد بەردەوام لەناوەوە ڕوبەڕوی خیانەت بۆتەوە،هەرچەند ئازابوون لەجەنگدا"مێژوو"لێ بە هۆی کورتبینی و سودی کورتمەوداو کاتی هەمیشە دۆڕاون.لەبەر ئەوە گەورەترین جەنگ جەنگی خائینانە ئەگەر بتەوێ سەرکەوتوبیت. وەک گەل و کۆمەڵەیەک کەبەدوای کەرامەت و ئازادیدا بچیت. هەمیشە لەناوەوە دوژمن ڕوبەڕوت دەبێتەوە،با وەک هەڵۆ لەسەرچیاکان بجەنگیت،ئەوا کۆترە سەرسورەکانی هەولێر هەر مەحکوم بەشکستت دەکەن.پێویستە بارزانیەکان وەک جینێکی خائین لەناو جەستەی کورددا ببینین،کەهەمیشە بەهۆی کورتبینی وخۆپەرستی و ئەحمەقی گەل ڕوبەڕوی شکست دەکەنەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست