کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مافایه‌كه‌ی شاره‌وانییه‌كی هه‌ولێر

Sunday, 02/01/2022, 1:32


ده‌یان ده‌فته‌ر دۆلاری چه‌ند كه‌سێك به‌ناوی وه‌رگرتنی پرۆژه‌وه‌ ، له‌لایه‌ن مه‌ریوانی شاره‌وانی یه‌كیی هه‌ولێر له‌ سنووری گه‌ره‌كی ئیسكان خواردووه‌و، به‌ناوی پاراستنیشه‌وه‌ هه‌ره‌شه‌ی له‌ و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ پاره‌كانیانی خواردوون و، قێڵ و درۆی له‌گه‌ل كردوون.
مه‌ریوانی به‌لباس ناسراوه‌ به‌ مه‌ریوانی  شاره‌وانی یه‌ك بۆته‌ ئه‌و ماقیایه‌ی ته‌نها له‌ هاولاتیه‌ك 19 ملیۆن دینار وه‌رگرتووه‌، كه‌ دوو پارچه‌ پرۆژه‌ی بۆ وه‌ربگریت !
هه‌روه‌ها ئه‌و مه‌ریوانه‌ له‌ هاولاتیه‌ك 35 ده‌فته‌ر دۆلاری وه‌رگرتبوو، به‌ناوی ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی به‌نزیخانه‌ی بۆ وه‌رده‌گریت و، به‌هاوكاری عه‌لی خۆشناوی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای هه‌ولێرو، دوای ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ئه‌و پاره‌یه‌ زانیاریه‌كانی بلاو كردبووه‌، به‌په‌له‌ هه‌ولی چاره‌سه‌ر كردنی كیشه‌كه‌یان له‌گه‌ل عه‌لی خۆشناو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای هه‌ولیرو، تا ئیستا پاره‌ی 6 هاولاتی تری له‌لایه‌ كه‌ به‌ڵێنی دابوو، هه‌ریه‌كه‌یان پرۆژه‌یان بۆ وه‌ر بگریت به‌پشتیوانی نه‌قیب كاروان محمه‌د سابیر ئه‌ندامی پاراستن و نزیك له‌ مه‌سرۆر بارزانی یه‌وه‌.
مه‌ریوان به‌لباس ناسراوه‌ به‌مه‌ریوانی شاره‌وانی یه‌ك،  دوكاندارو عاره‌بانه‌ی ده‌ستگیر و چایخانه‌ی سه‌رشه‌قامی ئیسكان نه‌ماوه‌، پاره‌ی لیوه‌رنگرتبن به‌ناوی به‌ریوه‌به‌ری شاره‌وانی یه‌یكی هه‌ولیره‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە