کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌لا به‌ختیار و تاوانێکی قیزەوەن

Sunday, 02/01/2022, 1:30


خه‌باتی عوسه‌ كوڵ ناسراو بە خەبات مێشولە خه‌ڵكی سلێمانی بوو، كاتێك مه‌لا به‌ختیار له‌ زیندان بوو له‌ شاخ له‌ یاخسەمەر دۆڵی جافایەتی، خه‌بات میشووله‌ پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی بوو، پاسه‌وانی ده‌رگای  زیندانه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیاربوو، كاتیك ده‌رگای زیندانه‌كه‌ی بۆ مه‌لا به‌ختیار كرده‌وه‌ و ئاشكرابوو، له‌لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فا و جه‌بار فه‌رمان بریاری كوشتنی خه‌بات میشووله‌یان داو، هه‌ر له‌ نزیك ئه‌و گونده‌ فیشه‌ك بارانیان كرد.
دوای راپه‌رین ئاسۆی برای خه‌بات میشووله‌، به‌خۆی و هاوژینه‌كه‌ی ده‌چنه‌ لای مه‌لا به‌ختیار تا هاوكاریان بكات و بچنه‌ هه‌نده‌ران، به‌لام مه‌لا به‌ختیار كاتێك هاوژینی ئاسۆی برای خه‌بات ده‌بینیت زۆر قه‌شه‌نگ و جوانه‌، توره‌ ده‌بیت و ده‌لیت نابێت برۆنه‌ هه‌نده‌ران و هاوژینت ده‌كه‌مه‌ سكریتری خۆم و خۆشت مووچه‌ت بۆ ده‌برمه‌وه‌و، ئه‌وانیش دلیان به‌و وه‌فایه‌ی مه‌لا به‌ختیار خۆش ده‌بیت، دواتر نیه‌تی بۆگه‌ن و قیزیونی مه‌لا به‌ختیار ئاشكرا ده‌بیت و، ده‌ست دریژی ده‌كاته‌ سه‌ر هاوژینی ئاسۆو، پاشانیش ئاسۆی برای خه‌بات میشووله‌ پێ ده‌زانیت و هه‌ره‌شه‌ له‌ مه‌لا به‌ختیار ده‌كه‌ن و، مه‌لا به‌ختیاریش سیناریۆیان بۆ داده‌تاشێت گوایه‌ هه‌وڵی كوشتنیان داوه‌و، ده‌زگای زانیاری ده‌ستگیریان ده‌كات و، دوای ماویه‌ك ئازادیان ده‌كات و ده‌یانخاته‌ ژێر چاودیریه‌وه‌و، كاتیك ئاسۆو هاوژینه‌كه‌ی ده‌یانه‌ویت له‌ ڕێگه‌ی رانیه‌وه‌ به‌ره‌و ئیران برۆن، له‌ نزیك رانیه‌ بۆسیه‌كیان بۆ دانه‌نین ، هه‌رله‌و شوینه‌ هه‌ردوكیان ده‌كوژن و، به‌وشیوه‌یه‌ مه‌لا به‌ختیار ده‌بیته‌ گه‌وره‌ترین تاوانبار و سه‌فاح و داوینپیسترین به‌رپرسی ناو یه‌كیتی.

سیروان چوارباخی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە