حه‌قیقه‌تی حوكمی سی ساڵه
Saturday, 01/01/2022, 16:05
واگوتمان ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌یڵێت هه‌مووی ڕاسته و ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و نه‌یاره‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌یڵێن هه‌ڵه و چه‌واشه‌كاریه، ده‌ی گه‌لۆ ئێوه ڕویه‌كی جوان و گه‌شاوه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئاسۆیه‌كی ڕونی ئاینده‌مان نیشان بده‌ن؟
له‌هه‌ر گۆشه‌نیگایه‌كه‌وه بۆ ڕوداوه‌كانی ڕابردوو و ئێسته ده‌نواڕیت، وێنه‌یه‌كی ته‌ڵخی ئاینده خۆی نماین ده‌كات.
خۆزگه لایه‌نكانی ده‌سه‌ڵات ده‌تانتوانی به‌كرداری هه‌موو نه‌یاره‌كانی خۆتان ده‌خسته‌وه‌به‌درۆوه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه به‌بێ ئاماژه و ته‌نیا به‌كاردانه‌وه‌ی كرداره‌كانی خۆتان ئه‌و ڕاستیانه سه‌لما كه‌هه‌ركه‌س هه‌رچۆن به نه‌رێنی باسی ڕه‌وشی نه‌خوازراوی هه‌رێمی كوردستان بكات جۆرێك له حه‌قیقه‌تی تێدایه، ئیتر ئه‌وه ئێوه‌ی لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵاتن ئه‌و حه‌قیقه‌تانه به ناحه‌ق ده‌بینیت.
ئێسته ئێوه پێمان بڵێن، ئه‌وانه‌ی سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرت ڕێی هات و نه‌هاتی ئه‌وروپایان گرته‌به‌ر و قه‌تیس مان له جه‌نگه‌ڵه‌كانی بیلاڕوسیا و خنكانی ده‌یان كۆچبه‌ری كورد و خۆپشاندانی ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان و قوتابیانی به‌شه‌ناوخۆیی و بایكۆت و خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانه‌بێژ و تێكدانی ماسته‌رپلانی شار و ته‌خشان و په‌خشانی زه‌ویویوزاری شار و ڕودانی كاره‌ساتی لافاو و خنكانی چه‌ندین كه‌س و قه‌یران و گرانبونی سوته‌مه‌نی و پاشه‌كه‌وتى موچه و ده‌یان قه‌یرانیتر كه ئێوه خۆتان لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات پێش لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و هاوڵاتیان گیرۆده‌ن پێوه‌ی، شتانێكی گوماناوین یان حه‌قیقه‌تێكی تاڵی جێ ده‌ستی حوكمڕانی سی ساڵه‌ی ئێوه‌یه؟ خۆزگه به ویژدانێكى زیندوه‌وه ده‌هاتنه گۆ و وه‌ڵامێكى ژیرانه‌تان ده‌دایه‌وه!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست