کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گێلێتی سیاسی

Saturday, 01/01/2022, 15:05


سەركردەی گێل وا مامەڵە دەكات كە ئەو كەسێكی زۆرگەورەیە، زۆرزانایە، پالەوانە،  هەڵكەوتەیە،  لێهاتووە، نەتەوەییە، گیان فیدایە، نموونەیەكە بۆخۆی ،  تا ئەوكاتەی كورسی دەسەڵات بەجێدێلێـت  ئەوسا ئاشكرا دەبێت بۆ هەمووان سەركردەیەكی چەندە گێل بووە.
گێلیەتی سیاسی لەكوردستان گەیشتۆتە لوتەكە كاتێك كە دەبینین  كەسێكی سەربازی چەتە ئاسای چەك بەدەست دەبێت بە كاربەدەست و سەركردەی وڵات،  كێشەی كەسی سەربازی ئەوەیە  كە كەسایەتیەكی  فەرمان دەركری خۆ بەگەورەزانی هەیە،  بۆیە كاتێك دەسەلات دەگرێتە دەست وا هەست دەكات هەر فەرمان و ئەمرێك كەبیكات فەرز و واجبە جێبەجێكردنی،  وەهەمووان پێویسـتە گوێ بۆ بگرن و گوێراڵیەڵ بن و لەفەرمان دەرنەچن وە  كەسێكیش كە سەرپێچی بكات و گوێرایەلی ناكات دەبێت بەرپرسیارێتی سەرپێچی كردن و وەستانەوەی لەدژی یاسا هەڵبگرێت،  وەگەر بێت و رەخنەبگریت ئەو كاتە دەبێت بەرپرسیارێتی ژیانی هەڵبگرێت لە بەرامبەردا.
وەهەرەكاتێكیش كەسێكی سەربازی هەوڵی گۆرینی  خۆی دەدات بۆ كەسێكی مەدەنی و شارستانی لە حوكمرانیدا سەرئەنجامی شكست هێنانە گەرچی تانەت نیازیشی پاكیش بێت،  لەبەر ئەوەی كەس سەربازی هەمووی وڵات كۆدەكات لەیەك كەس ئەویش خۆیەتی،  خۆی بە خەمخۆر وباوكی میللەت دەزانێت،  وە ئەو لەسەروی میللەت و دەسەڵاتەوەیە لەسەروی هەموو یاسا و رێسایەكە دەستوریش نایگرێـتەوە،  نموونەش مسعود بارزانی كاتێك كاتی حوكمرانی تەواو بوو درێژیان كردەوە وە دەستور نەيگرتەوە.
ئائەوە بچینەی نەخۆشیەكە، كاتێك چەك بەدەست دەبێتە سەركردە وامالە دەكات كە ئەوسەركردەیە بە فەرمانی خۆی وە پرس و راگۆرین بەهیچ كەسێك ناكات تەنها هاورێیە چەك بەدەست و سەربازیەكان نەبێـت وە گوێ بۆ هیچ كەس ناگرێت تەنها كەسانێك نەبێت كە لە هەواو هەوەسیەوە  نزیك بن، وە لەسەر هەمووان پێویستە بلێن "بەڵێ بەسەر چاو گەورم،  بەڵێ ئەز بەنی"،  هەردوو  حیزبی دەسەڵاتداری كوردیش پارتی و یەكێـتی چەك هەڵگری چەتە ئاسان لە شاخەوە بۆ سەر كورسی دەسەڵات چەك بەشانەوە هەردوو لایان پێشرەون لە قوتابخانەی رەتكردنەوەی مێشك و بیركردنەوە،   بەزمانی حاڵ پێمان دەڵین تۆ لەسەرت پێویست نیە بیربكەیتەوە و مێشكت بەكاربێنێت خەڵكی تر هەیە لە جێی تۆ بیردەكاتەوە بۆت و چاكەی تۆ باشتر دەزانێـت وە بەپێچوانەوەش سەرپێچیكردنی تاوانە و توشی عقوبە دەبیت، رێك وەكو ئەوەی هێشتا لەناو شاخ بژین دەبێت بەكوێری شوێنی بكەوین و بەڵین بەڵی گەورەم.
حوكمرانی "چەتەیی"  چەك بەدەستانی یەكێتی و پارتی چەند كۆلەگەیەكی هەیە كە لەسەری دەرۆن برۆنە هەر شوێنێك:-
1- بڵاوكردنەوە ترس و تۆقین لە كۆمەڵگا،  بەشێوەیەك خەڵكی هەمیشە لە ترس  و تۆقیندان بەدرێژایی ژیانیان هەموو هەوڵدانیان بۆ ئەوەیە لە ئەمن و ئەمان بژین،  وەكەسی تۆقێنراو هەرگیز بیر لە رادەربرین و ئازادی گۆرینی واقیع  ناكاتەوە.
2- تاوان باركردنی ئەوانەی كە هاورا نین "لەگەڵ حوكمی چەتیی" وە ئەوانەی كە رەخنەگرن بە "خیانەتكار" و "دەستی دەرەكی" و "جاسوس" وە "تیرۆریست "وە "ئیرهابی""خۆفرۆش".
3- دابەشكردنی كوردایەتی و نەتەوایەتی وەكو شەهادەی لێ هاتووە بە ئارەزووی خۆیان دەبەشنەوە فلان كەس كوردێكی "بەشەرەفە" وە ئەوەی تر "زۆڵە" كوردە، پێناسەی كوردایەتی لای ئەوانە بریتیە لە بوون بە یەكێتی یان پارتی  و وەلاء پێدانی كوێر پێیان،  كوردایەتی  كەسێك ناگرێتەوە هەوڵی پێشخستنی كۆمەڵگا و بڵاوكردنەوەی زانست و زانیاری و روونكردنەوەی راستیەكان بدات.
4- پركردنی مێشك و دەرونی  خەڵكی لە پروپاگەندە لە رێگای راگەیاندنەكانەوە  بەوە مەترسیانەی كە چاوەرێیان دەكات گەر بێت و ئەوان لەسەر حوكم نەمێنێن یان  دژیان بوەستن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە