کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خۆدزینەوە لە ماددەی هەشت (٨)

Saturday, 01/01/2022, 16:55


مێژوو جارێک لە دەرگات دەداو نامەی کارت بۆ دێنێ،جاری دووهەم نامەی شکستەکانت بۆروون دەکاتەوە.هەرحیزبێک یان رێکخراوەیەک سرنج نەداتە ئەزموونی دیرۆک خۆی لە کەمپەکانی کۆی سەنجەق وزڕگوێزەڵە دەبینێتەوە وپارچە پارچە دەبێ.دوای نەمانی بنەماڵەی پەهلەوی ورووخانیی سیستمی پادشآیەتی لە ئیڕان،مەزنترین هێز وپتانسیەل لە رۆژهەڵاتی کوردستان سەری هەڵدا،بەڵام حیزب ورێکخراوەکان نەیانتوانی بە شێوەیەکی دوورناسانە سیاسەتی لە سەر بەرێوە بەرن.یەکەم پڕۆژەیان بە بێ بیرکردنەوە بۆ داهاتوو شەڕی چەکداریی بوو دەگەڵ کۆماری ئیسلامی وپڕۆژەی دووهەمیشیان شەڕی خۆتڕێنی ناوخۆیی بوو.ئەوسەردەم دووهیزیی چەکدارلە رۆژهەڵاتی کوردستان مەستیی دەسەڵات وخۆ بەزلزانی بون.کۆمەڵە ودێمۆکڕات جگە لە خۆیان کەسی دیکەیان وەرنەدەگرت.وایاندەزانی دونیا شەووڕۆژێکە!

هاتنی لێژنەیەک لە تارانەوە:

مێزی دان وساندن،تەنیا بۆ دانیشتن نییە رووبەڕووی بەرانبەرەکەت.رێکخراوەی لێهاتووو کەسی شآرەزای گەرەکە کە بە سەر کەوتن لە سەر ئە مێزە هەستێتەوە. حیزبیی کوردیی لەو بوارەدا لەو بەشە لە وڵات زۆر لاوازخۆی نیشآن دا.چەند رۆژێك لە رووخانی شای ئێڕان تێنەپەڕێ بوو لە لێژنەیەک لە تارانەوە،رۆژی ٢٨ بەفرانباری ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی لە تارانە وە بۆ دۆزینەوەی رێچارەیەک لە ئاست چارە سەر کردنی کێشەی کورد خۆیان گەیاندە شاری مهاباد ویەکڕاست پەیوەندیان بە مەلا شێخ عێزەددینەوەە گرت.پاشآن نوێنەری شوڕاکانی شارەکانی دیکەش خۆیان گەیاندە مهاباد ولە ماڵی کەسایەتیەکی ناسراوی ئەو شآرە بە ناوی رەحیم خەڕآزی کۆبوونەوە.لەودانیشتنەدا کەسانی وەی شێخ عێزەددین وقاسملوو،غەنی بلووریان،سەلاح موهتەدی،فواد مستەفا سوڵاتانی،شێخ جەلال حوسێنی / برای مەلا شێخ عێزەددین / وسەننار مادی بە کۆی دەنگ ٨ ماددەیان ئامادە کرد تالە ڕێگای نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی بگاتە دەستی دەسەڵاتدارانی ئەوکات لە تاران.
لەو وتارەدا تەنیا باسی ماددەی ٨ دەکرێ.حەوت مەددە کەی دیکە پەیوەندیی بە پرسی کورد وچارەسەریی کێشەی کوردە،لێرەدا پێویست نییە باسی لێوە بکرێ.ئەوەی کە زیاتە سرنجی دەدرێتێ ماددەی ٨ی ئەو کۆبوونەوەیە.کە پاشی ٤٢ ساڵ هەر کۆن نابێ وسرنج وشڕۆڤەی لە سەرە.زۆری نەخایاند کە حیزبەکانی دەسەڵاتداری ئەو کات زانیان کێشەکانیان هەرواهاسان چارە سەرنابێ، خەڵكیان هاندا بێتە سەرشەقام ودرووشمی: جاش وتوودە وقیادە،رەنجی کوردیان بە بادا،دەگوترانەوە.ئەو درووشمەش بۆ خۆی مێژوویەکی هەیە.

ناوەرۆکی ماددەی هەشت:

… بەوپێیە کە مەلا مستەفابارزانی وتاقمی ناسراو بە قیادەمووەقەت داردەستی رێکراوەی / سیای/ ئامریکا وساواکی ئێران ومیتی تورکیا بون وئێستێش هەن. هەروەها هەمووگەلی کورد نەفرەتیان لێدەکەن،لە دەوڵەتی شۆڕش / مەبەست کۆماری ئیسلامی بووە / داوادەکەین کە هەر چەشنە پەیوەندی ولێك نزیک بوونەوەیەک لە گەڵ ئەم دارو دەستەیە ببڕێتەوە وخایینەکانیان لە ئێڕان وەدەرنێن وبە بێ ئەوەی ئەم سیاسەتە ژیانێک بە دۆخی پەنابەرەکان بگەیەنێت.

خۆدزینەوە لە ماددەی هەشت!

خومەینی ئەوکات هەر کەس یا کەسایەتیەک بە ڕادەی دەنکە جۆیەک لە دەستی شآی ئێڕان وساواکی خواردبایە دەستوری کوشتنی لەسەر دەردەکر.ئەو سیاسەتەتاقمێك لە پاشماوەکانی دوای نسکۆی ساڵی ١٩٧٥ یشی دەگرتەوە.چەند کەسێک مەلای زیرەک وزانا رێگایان نەدا مەسعود بارزانی دەروبەرەکەی حوکمی کوشتنیان لە لایان خومەینییوە بۆ دەرچێ.گوتیان ئێوە دەبێ ببنە پێشمەرگەکانی وەفادار بە کۆماری ئیسلامی.ئەوانیش ئەو کارەیان پێ باشتر بوو تا دانیشتن لە بندیوارەکانی شاری کەرج.پاشآن ئەو وەفادارانە کرانە قیادەمووەقەت ودەگیانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەران!
بیانووش، دەرکردنی ماددەی ٨ بوو لە مهاباد کە کەوتە دەست بنەماڵەی بارزانی ووێڕآی سوپای پاسدارن هیرش کرایە سەر کۆمەڵە ودێمۆکڕات وئاودیوی کەمپەکانی کۆی سەنجەق وزڕگوێزەڵەی کران،ئەو سەردمە دوو حیزب بون،بەڵام ئێستێ ٦و٧ دەبن!
دوای بێ کاریگەرکردنی ئەو دووحیزبە تائەوڕۆکانەش هیچ رێکخراوەیەک ویان کەسایەتیەکی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەو جورئەتەی نییە کە بە ڕاشکاوی باس لە ماددەی ٨ بکاو بڵێ:ئەوە من یان کەسانی دیکە بوین ئەو ماددەیەمان داڕشت،هەر کەس دەیخاتە ئەستۆی حیزب ویان کەسانی دیکەی ئەو سەردەم وئێستا، کە کاریگەریان هەبووە لە داڕشتنی ئەو ماددەیە.هۆیەکەش ئاشکرایە: سپاندنی ژیانی کەمپنشینی وترس لە بنەماڵەی بارزانی.

خاوەن دەرکەوتن لە ماددەی هەشت:

بارودۆخی سیاسی وکۆمەڵایەتی ئەوکاتی رۆژهەڵاتی کوردستان رێگای نەدا کە بیانوو نەدرێتە کۆماری ئیسلامی وبنەماڵەی بارزانی،ئەو ماددەیە پێشنیاری هەر کەس وحیزبێک بووبێ ئەو کارەساتەی خوڵقاند کە بینیمان.کۆماری ئیسلامی وبنەماڵەی بارزانی بە قۆستنەوەی هەلەکان قازانجیان کرد ودێمۆکڕاتەکان وکۆمەڵەکانبیش ژیانی کەمپەکانیان بەسەردا سەپا.
ئەوەی یەکجار زۆر گرینگە سرنجدانە لە سەر ماددەی هەشت.مرۆڤ ئەگەر بە وردیی لە وشە بە وشەی ئەو ماددەیە بنواڕێ دەزانێ پاشی ٤٢ ساڵ لە دەرکردنی ئەو ماددەیە هەرکۆن نەبووە،چون ناوەرۆکی ئەو ماددەیە پەیامێكی دیرۆکیی تێدایە هەمووی راست بووە.ئیدی بۆ تائەوڕۆش ئەو حیزبانە ناوێرن دانی پێدا بێنن ولە بەری ڕادەکەن؟
حیزبی سیاسیی وکەسایەتی سیاسیی وەک مرۆڤی ئاسایی بیر ناکاتەوە.ئەوانە بە شێوەیەکی دیکە دەڕواننە رووداوەکان.هەرکات ترس وبەرژەوەندیی بۆ دەسەڵات قەوارەی حیزبیی سیاسی داگرت،ئەو حیزبە بەکاری چارە سەریی نایە.ئەو خاڵانەی لە ماددەی هەشتدا گونجاون ،کامیان درۆیە؟هەموویان راستن.ئەوە دەرسیی دیرۆکە وکارنامەی پڕ لە ئەزموونی رێكاری سیاسەتە.
تێبینی لەسەر درووشمی جاش توودە وقیادە، رەنجی کوردیان بەبادا:
جاش، مەبەست لە ئەو مەنگوڕآنە بوولە مهاباد کە چەکیان بۆ کۆماری ئیسلامی هەڵگرتبوو،هۆیەکان زۆرن کە لێرەدا باسی ناکەم./ لە رابوردوودا لە سەر کوردستانپۆست وتارم لە سەر نووسیوە.
توودە: مەبەست لە حیزبی توودەی ئێڕان بووە کە لایەنگریی لە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی دەکرد.

قیادە:

 مە بەست لە قیادەمووەقەتی سەر بە بنەماليی بارزانی بوو،کە ببوونە چەکداری کۆماری ئیسلامی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە