فه‌زیحه‌ی په‌رله‌مانتارێكی بارزانییه‌كان ئاشكرابوو
Wednesday, 29/12/2021, 20:25
پەرلەمانتارێكى فراكسیۆنى پارتی درۆ لەگەڵ پەرلەمان ده‌كات
به‌پێى ئه‌و سیڤییه‌ى ڕێبوار بابکەیی، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان له سایتى په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ره‌تاى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه ناوبراو، خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لەبواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی سۆران، بەڵام ڕۆژی ٢١ی ١٢ی ٢٠٢١ گفتوگۆی نامەی دکتۆراکەی کراوە لە زانکۆی سۆران.
به‌پێى به دوداچوونه‌كان، ئەو پەرلەمانتارەى فراكسیۆنى پارتى لە رێككه‌وتى ٦ی ١١ی ٢٠١٨ لەهۆڵی پەرلەمان سوێندی یاسایی خواردووە وەک پەرلەمانتار و لەسەر سایتی فەرمی پەرلەمانی کوردستانیش ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە ئەو پەرلەمانتارە خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە، دوای سێ ساڵ لە سوێندخواردنی ئەو پەرلەمانتارە تازە بڕوانامەی دکتۆراى بەدەست هێناوه. واته له‌سه‌ره‌تاوه کە نوسیویەتی خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە، خاوەنی ئەو بڕوانامەیە نەبووە.
هه‌ر به‌پێى به‌دواداچوونه‌كان، په‌رله‌مانتار رێبوار بابكه‌یى، له‌ماوه‌ى سێ ساڵى رابردوو له گفتووگۆكانى نێو په‌رله‌مانى كوردستان و له‌كاتى قسه‌كردن بۆ میدیاكان ناونیشانى "دكتۆرى" بۆخۆى به‌كارهێناوه.
به‌پێى یاسا هیچ فه‌رمانبه‌رێكى پله‌ى تایبه‌ت و باڵا ناتوانێت له ماوه‌ى موماره‌سه‌ركردنى كاره‌كه‌یدا بخوێنێت، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌ر له‌وه‌ى ببێته ئه‌ندامى په‌رله‌مان له خوێندنى دكتۆرا وه‌رگیرا بێت یاسایه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌وكاته‌ى بۆته په‌رله‌مانتار له خوێندنى باڵا وه‌رگیرابێت له‌گه‌ڵ یاسا و رێنماییه به‌ركاره‌كان یه‌كناگرێته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست