لە سێدارەدانی شەهید حەیدەر قوربانی و ئەو پرسیارانە کە دەبێ وەڵام بدرێنەوە
Saturday, 25/12/2021, 22:11
- شەهید حەیدەر پێش لە سێدارەدانی، بەدەنگ و رەنگ داوا لە گەلەکەمان دەکات کە خاوەنداری لێبکەن و بە مانگرتن و داخستنی دوو رۆژەی دووکان و بازار، سزای سێدارەکەی هەڵبوەشێننەوە. پرسیارەکە ئەوەیە، بۆچی ئەم پەیامە پێش لە سێدارەدانی بڵاو نەکرایەوە؟! یان بۆچی بەشێوازێک کە مەترسی زیاتر بۆ سەر ژیانی ئەویش دروست نەکات، حزبەکان و کۆمەڵگای مەدەنیان لێ ئاگادار نەکراوەتەوە؟! ئەو بێدەنگییە لە پێناو چیدا؟!
- بۆچی ئەو حزبە کە کاک حەیدەر بەتاوانی هاوکاری لەگەڵی چووە سەر سێدارە، تەنانەت ئامادە نەبوو بۆ شەرمەزار کردنی ئەو تاوانە، راگەیاندنێک بڵاو بکاتەوە؟!
تەنیا ئەوان نا، لایەنەکەی دیکەی دێمۆکراتیش!!
- بۆچی ئەندام و لایەنگرانی پارتەکانی سەربە ناوەندی هاوکاری کوردە ئێرانییەکان هیچ چالاکییەکی مەیدانیان بۆ شەرمەزار کردنی ئێعدامی شەهید حەیدەر قوربانی بەڕێوە نەبرد هیچ، تەنانەت لە سۆسیال میدیاشدا کەمترین خاوەندارییان لێکرد؟؟!!
ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆمەڵە-رێکخراوی کوردستانی حکا و پژاک بۆ شەرمەزار کردنی لە سێدارەدانی شەهید حەیدەر، راگەیاندنیان بڵاو کردەوە و پژاک لە چەند وڵات، لەوانە لە ئاڵمان و سوید چالانی مەیدانی بەڕێوە برد.
- ناوەندی هاوکاری کوردە ئێرانییەکان رۆژێک پێش مانگرتنەکە لە هەولێر کۆبوونەوەیان هەبووە، بە یەک وشەش باسی شەهید حەیدەر و مانگرتنەکە ناکەن!!!
بۆچی؟!
- جەسارەت، هەیبەت و بەرخۆدانی شەهید حەیدەر پێویستی بەوە بوو و هەیە کە دەبوایە خاوەن دەرکەوتنەکانیش لەو ئاستەدا بایە، بەڵام مخابن!!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست