جینوسایدی كه‌لتوری ئێزیدیه‌كان به‌رده‌وامه!
Thursday, 23/12/2021, 16:43
بۆ ئه‌وه‌ی تۆ بتوانی گه‌لێك، نه‌ته‌وه‌یه‌ك، قه‌ومێك و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به‌گشتی له‌گۆڕه‌پانی ژیان بسڕیته‌وه ده‌بێت هه‌وڵی بده‌ی لهسافی قڕكردنی كه‌لتورییه‌وه تێپه‌ڕی بكه‌یت، واتا ته‌نیا ده‌توانی بهقڕكردنێكی كه‌لتوری ده‌توانی بگه‌ی به‌و ئامانجه‌ی ده‌ته‌وێت به‌ده‌ستی بخه‌ی.
جا با بهكۆرت و كرمانجی مه‌به‌سته‌كه‌م روون بكه‌مه‌وه. كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی كه له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه وه‌كو بنه‌چه‌ی ئه‌ساسی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌ناو ده‌كرێن و هه‌رواشه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نیا به‌شێكه له‌كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان كه ده‌ستبه‌رداری كه‌لتوری خۆی نه‌بووه، به‌تایبه‌تی ده‌ستبه‌رداری ئایینی ره‌سه‌نی خۆی نه‌بووه و رێگه‌ی حه‌قیقه‌تی وه‌ها پێناسه كردووه و له‌سه‌ری ده‌ڕوات. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش به‌سه‌دان جار له‌لایه‌ن نه‌یارانه‌وه، ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌و به‌شه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه‌وه كه ده‌ستبه‌رداری كه‌لتوره ره‌سه‌نه‌كه‌ی خۆیان بوونه، ده‌كرێنه ئامانج، ئیدی هه‌ندێ جار له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی و هه‌ندێ جاریش به‌فیتی نه‌یارانی گه‌له‌كه‌مان و هه‌ندێ جاریش بهحۆكمی لاده‌ری له‌حه‌قیقه‌ت، په‌لاماری ئه‌و به‌شه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیانداوه و لهسافی قڕكردنی جه‌سته‌یی و جۆگرافی ده‌ربازیان كردوون.
هه‌رچه‌نده‌ش به‌درێژایی مێژوو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی رووبه‌رووی قڕكردنی جه‌سته‌یی و جۆگرافیش ببووه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌حه‌قیقه‌تدا نه‌یاران و دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان نه‌یانتوانیووه، كۆتایی به راستینه‌ی ئه‌م گه‌له بهێنن و بیانتوێننه‌وه؛ چونكه ئه‌م گه‌له له‌سه‌ر بنه‌چه‌یه‌كی راست و به‌هێز دامه‌زراوه و رووخانیشی هه‌روا به‌ئاسانی مۆمكن نییه و نه‌بووه و نابێت. له‌به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر فه‌رمان و قڕكردنێك كهكرابێته سه‌ر جارێكی تر له‌سه‌ر هه‌مان ریشه و بنه‌چه خۆی ئافراندووه‌ته‌وه، بره‌وی بهكۆمهڵگه بوون و كه‌لتوری خۆی داوه و خۆی روواندووهتهوه. راسته نه‌یارانی ئه‌م به‌شه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌هه‌موو شێوه‌ی زه‌بر و زه‌نگ ویستوویانه كۆتایی پێ بهێنن، هه‌موو رێ و رێبازێكیشیان له‌سه‌ریان تاقی كردۆته‌وه، به‌ڵام له‌حه‌قیقه‌تدا له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك نه‌یانتوانیووه؛ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن.
یه‌كه‌م؛ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆنترین به‌شی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه خاوه‌ن حه‌قیقه‌تێكه كه به‌سانایی ناتوانرێت ئه‌و حه‌قیقه‌ت له‌به‌رچاو نه‌گیردرێت.
دووهه‌مین؛ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی خاوه‌ن رووحێكی سه‌ركه‌شه كه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هێرش و په‌لامارانه‌شی رووبه‌رووی بووه‌ته‌وه، كه‌چی رۆحی به‌رخۆدان و خۆڕاگری خۆی له‌ده‌ست نه‌داوه و هه‌میشه به‌رێگه‌ی زیندوو هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و رۆحه له‌چیرۆك و قهوڵبێژی و لاوك و حه‌یراندا سینه به‌سینه، نهفش به‌نه‌فش؛ به‌ش به‌به‌ش گهیاندۆیانه به‌یه‌ك به‌یه‌كی تاكی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی، بۆیه‌ش مرۆڤ ده‌توانێت بڵێت كه تاكی ئێزیدی سه‌ریشی بچێت له‌سه‌ر ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی گه‌وره بووه، سهردانانهوێ و ته‌سلیمیه‌ت په‌سه‌ند ناكات. واتا له‌رۆحی تاكی ئێزیدیدا ته‌سلیم بوون به‌ئاسانی قه‌بوڵ ناكرێت و بوونی نییه.
كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی به‌خۆشی ده‌ڵێت؛ ئێمه حه‌فتا و چوار فه‌رماندا به‌سه‌ردا هاتووه؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌راستیش بێت و به‌زانستی لێبكۆڵینه‌وه، ده‌زانین ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه رووبه‌رووی زیاتر له‌هه‌زار فه‌رمان بوونه‌ته‌وه. ئه‌م حه‌فتا و چوار فه‌رمانه. ئه‌و فه‌رمان و قڕكردنانهیه كه به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان له‌چاو ئه‌وانتردا به‌قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌تر هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی و تاكی ئێزیدیانداوه. هه‌میشه لهفهرمانهكانیشدا سه‌ركرده و پێشه‌نگی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه كراوه‌ته ئامانج و له‌ناویان بردوون.
فه‌رمانی حه‌فتاوچواره‌مین كه‌جارێكی تر له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ـ ده‌وڵه‌تی تورك و هاوئاوازه‌كانی"پارتی دیموكراتی كوردستانی ـ عێراق"، پێكهات، جارێكی تر هه‌وڵیاندا وه‌كو هه‌موو جارێكی به‌ته‌واوه‌تی تووی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه بسڕنه‌وه. له سێ ئابی 2014 به‌هه‌زاران كه‌سییان له‌گۆڕه بهكۆمهڵگهكاندا زینده به‌چاڵ؛ كۆشت و ئهخسیركرد. به‌هه‌زاران ژن و منداڵ و به‌ساڵاچوویان له‌بازاڕه‌كاندا به‌كڕین و فرۆتندا. به‌ڵام جارێكی تر ئه‌و به‌شه‌ی له‌كۆمه‌ڵگه ته‌سلیمیه‌تیان قه‌بووڵ نه‌كرد له‌چیاكانی شه‌نگاڵدا خۆیانیان پاراست و به‌رخۆدانیان كرد و ژیانیان بووژانده‌وه و هه‌وڵی ئاوه‌دانی ناوچهكهشیانداوه و ماوه‌ی زیاتر له‌شه‌ش ساڵه سه‌ره‌ڕای هه‌موو هێرشه سیاسی و سه‌ربازی و هه‌وایی و پرۆپاگهندهییهكان له‌دژیان؛ خۆیانیان ئیداره كردووه و بۆنیادنهرانه، سیسته‌مێكیان بۆ خۆیان دامه‌زراندووه.
به‌ڵام به‌داخه‌وه جارێكی تر دوای ئه‌و فه‌رمانه جه‌سته‌ییه‌ی ئه‌مدواییه‌ش؛ له‌لایه‌ن تاریكپهرهستانهوه به‌ناوی دینه‌وه؛ ده‌یانه‌وێت له‌فه‌رمانێكی تر له‌رووی كه‌لتوورییه‌وه به‌سه‌رگه‌له‌كه‌ماندا بێنن؛ كه‌چی له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌ی زۆرینه‌ی به‌ناو دینه‌وه كه باسی ئاشتی و ته‌بایی و فرهكهلتوورییه ده‌كات؛ بۆ لاوكێكی"حه‌یرانێك" كه نیشانه‌ی سیمبۆلی قاره‌مانیه‌تی و یه‌كڕێزی و نه‌ته‌وه‌یی بوونی گه‌له‌كه‌مان نیشانده‌دات؛ بهڵاوایهكی مه‌زنیان لهكۆمهڵگهدادا نایه‌وه و به‌هه‌را و هوورا هه‌م ئه‌و حكومه‌ته كارتۆنیهی به‌ناو كوردی و هه‌میش ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی به‌ناو رۆشنبیرییه ناچار كرد كه ئه‌و ره‌سته‌یه له‌په‌رتووكی كورد و ئه‌ده‌بی كوردیدا بسڕنه‌وه؛ چونكه ئه‌وه له‌دژی نه‌زانم چییه. ئا ئه‌مه‌یه لۆژێكی نه‌ته‌وه‌یی و ووتهووتی نه‌ته‌وه‌یی بوون و كورد بوون و دینی پێكه‌وه‌ژیان.
ئه‌وانه‌ی كه چاویان به‌ره‌سته لاوكێكی داستانێكی كۆنی كوردی هه‌ڵنایه‌ت؛ چوون ده‌توانن باس له‌حه‌قیقه‌ت و راستیه‌ك بكه‌ن كه به‌هه‌زاران ساڵه به‌رخۆدانی كردووه و تهسلیمییهتی قه‌بووڵ نه‌كردووه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی وا بیرده‌كه‌نه‌وه و مێشكیان ئه‌وه‌نده بچووكه، لههاوئاوازهكانی داعش زیاتر و بیركردنه‌وه‌یه‌كی ئاكه‌په‌یی و ئیخۆانی زیاتر و وێده‌تر ناچن و هه‌موویان له‌تای ته‌رازووه‌كه‌ی ئه‌واندا دهپێورن؛ چونكه لۆژیكی هه‌ردوویان یه‌كه و له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌وه ئاو ده‌خوات.
بۆیه‌ش با هه‌موو كه‌سێك له‌سه‌ر هه‌ر باوه‌ڕ و كه‌لتور و ئایینێك هه‌یه باش بزانێت كه ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه؛ ته‌نیا خزمه‌ت به‌بێ ناسنامه‌یی خۆیان ده‌كات و هه‌وڵێك بۆ به‌فه‌رمی قڕكردنی كه‌لتووری كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی كه خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست