شەوەی یەلدا و چەند تێبینیک
Tuesday, 21/12/2021, 15:22
بەڕێزان ماوەی چەند سالیکە تاقمیک لە ڕێبەرانی حیزبی دیموکرات بۆ مەبەستی سیاسی و تایبەتی خۆیان شەوی یەلدایان وەک بۆنەوەیکی نەتەوەیی و کولتوری گەلی کورد پیناسە کردوو و لەو ڕیگایەوە بۆ خۆل لە چاوی خەلک کردن و فریو دانی کادر و پێشمەرگە ، لەو شەوە دا شەوی لە دایک بوونی ڕەحمانی قاسملوو جیژن دەگرن و خوێ بە برێنی ئەو بنەمالانەی کە ڕۆلەکانیان بە فەرمانی ڤاسملوو و تاقمی دەوروبەری دا لە سەر جیاوازی بێروباوەر و بە ناڕەوا لە خوین گەوزاندوون و شەهیدان کردوون جێژن دەگرن .
هەر بۆیە بەو بۆنەوە لە شەوی یلدا دا سڵاو دەنیرم بۆ ڕوحی پاکی دەیان کادر و پێشمەرگەی حیزب کە لە سەر جیاوازی بیروباوەر بە فەرمانی قاسمڵوو و تاقمی دەروبەری گیانیان لی ئەستاندن و خالیکی ڕەشیان بۆ مێژوی تاوانبارانەی خۆیان تۆمار کرد .
نەمران ، دیار جەناح ، سابیر ، خدر زارع ، کامران جەمیانی ، قادر قەبکەندی ، حەسن ئێسڵامی کە بە دێلی بە فەرمانی سادق شەرفکەندی ئێعدام کرای و چەندین کادر و پێشمەرگەی دیکە ، ئەوە جیا لە داسەپاندی شەری نیوخۆ و درێژە دان بەو شەرە تاوانبارەیە لە نیوان حیزب و کۆمەڵە کە خوینی سەدان پێشمەرگەی بێتاوان و شورشیگیری کوردی تێدا ڕژا بێجگە لە زیانەکانی دیکە کە لە شۆرش و خەباتی قارەمانانەی خەلکی کوردستانیاندا ، هەر بۆیە بەو تاقمەی ڕیبەری حێزب دەلیم ناتوانن بەو کردەوانەتان خەلک فریو بەدەن .
گەلی کورد خاوەنی دەیان و سەدان و هەزارانی وەک حیدر قوربانیە کە بە وەرەیکی پۆڵاینەوە بۆ بەرگری لە گەل و نیشتمانەکەی بە سەربەرزیوە بەرەو پەتی سێدارە دەچێت .
بە پێچەوانە ئێوەی بازرگانی سیاسی ئەگر ڕۆژیک بکەونە دەست دووژمن بە لیدانی دوو شەق و زڵە حاشا لە کورد بوونی خۆتان دەکەن هەروەک لە ڕابردوو دا وینەتان لەو شیوە زۆرە .
21 / 12 / 2021 کەریم کاکەسوری ( کەریم خالدار )
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست