کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرهەم ساڵح و حوكمی كلیپتۆكراسی (بەشی یەکەم)

Monday, 20/12/2021, 0:08


بەرهەم ساڵح و حوكمی كلیپتۆكراسی ـ ناوی پەرتوكێكی 89لاپەرەییە لەلایەن ( سیپان عەلی)ەوە نوسراوە,لە پەرتووكەكەدا هاتووە: بە چەند بەڵگەنامەیەكی ویكلیكس كە بەرهەم ساڵح لای توركەكان پیشنیاری كوشتن و لەناوبردنی سەركردەكانی پەكەكەی كردووە (بەرهەم ساڵح لە ئەمریكاوە بە سەردانێك چووەتە توركیا بەر لەوەی بگەڕێتەوە عێراق، لەو كاتەشدا 6 و 7ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2003ی لە توركیا بەسەربردووە و راوبۆچوونی خۆی لەگەڵ ئەمریكییەكان و دەزگا هەواڵگری و سەربازییەكانی دەوڵەتی تورك گۆڕیوەتەوە لەسەر ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە كوردەوە هەیە لە عێراقی دوای رووخانی سەدام. 
بەرهەم ساڵح لەو وتوێژانەدا بە نوێنەرەكانی واشینتۆنی لە ئەنقەرە راگەیاندووە كە پەكەكە بە مەترسی دەزانێت و پێشنیاری “نەهێشتنیان” دەكات، لەگەڵ گرتنەبەری رێكاری پروپاگەندەیی بۆ تەسلیمبوونەوەی ئەندامانی ئەو پارتە كوردییە بە دەوڵەتی توركیا، ئەمەش لە كاتێكدا بووە ئەمریكییەكان ئامادەبوون رێگا بدەن بە سوپای توركیا بێتە ناو خاكی هەرێمی كوردستانی عێراقەوە بۆ لێدان لە پەكەكە و لەناوبردنی ئەو بزووتنەوە سیاسییە یان لێكهەڵوەشاندنەوەی تا ئاستی بێكاریگەر بوون. لە بەڵگەنامەیەكی دیكەدا كە تۆماری كۆبوونەوەیەكی دیكەی بەرهەم ساڵح و ئەمریكییەكانە و لە ساڵی 2005 دا ئەنجامدراوە، ناوبراو ئەو كاتە وەزیری پلاندانانی حكومەتی ناوەندیی كاتیی عێراق بووە، لەو دانیشتنەشدا بەئاشكرا بە ئەمریكییەكانی گووتوە كە “پەكەكە مەترسییە لەسەر سەركردایەتیی كورد لە عێراق، پێویستە هەڵوەشێنرێتەوە), لە بەرهەم ساڵح و حوكمی كلیپتۆكراسی دا هاتووە: ئەمرا كەكیلی , جاشقەڵەمی ئەردۆغانە لە وەقفی لێكۆڵینەوەی ستراتیژی سیاسی، ئابووری و كۆمەڵایەتی توركیا (سەتا) كار دەكات، وەقفەكە سەر بەدەوڵەتی توركە، ئەم كەسە كە ئاگاداری ڕووداوەكانە لەماڵپەڕەكەی سەتا دا وەهای نوسیووە:" دوای بوونی بەرهەم ساڵح بەسەرۆك كۆمار پەیوەندیەكانی نێوان ئەنقەرە و سلێمانی و خێرایی بەخۆیەوە بینیووە و هەرێمەكانی پەكەكە تەنگ كراونەتەوە". هەر لە نامیلكەكەدا باس لە پەیوەندی و كرێزنت پەترۆلیۆم كراوە كرێزنت پەترۆلیۆم، كۆمپانیایەكی  زەبەلاحی نێودەوڵەتی بواری نەوت و گازە و، سەرمایەكەی سەدان ملیار دۆلارە. ئەم كۆمپانیایە، لەلایەن (حەمید جەعفەر)ەوە دامەزراوە. حەمید جەعفەر  سەرمایەدارێكی گەورەی لە دایك بوی عێراقە و لەكۆتایی شەستەكانی سەدەی ڕابردووەوە چۆتە بریتانیا و،   نزیكەی ٣٠ ساڵیشە لە دوبەی ئەژی. ئەو، لەگەڵ مەجیدی كوڕی خاوەن و بەڕێوەبەری كۆمپانیاكانی كریزنت پەترۆلیۆمن. لە بەشیكی بەرهەم ساڵح و حوكمی كلیپتۆكراسیدا هاتووە: سەروەت وسامانەكەی بەرهەم سالح چۆن كۆكراوەتەوە بۆ نمونە: ئەوكاتەی بەرهەم ساڵح جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق بوو ، لەگەڵ سەلام قەزاز بریكاری وەزارەتی كارەبا، 70 ملیۆن دۆلارییان لەپڕۆژەكانی كارەبادا وەك بەرتیل لەكۆمپانیا صینییەكان وەرگرتووە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی كارەبای زوبەیدییە .
2- بە بڕی 54 ملیۆن دۆلار كارگەی دروستكردنی كێبڵ لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا كریوە.
3-بەرهەم ساڵح لەگەڵ ئەحمەد ئیسماعیلی گەورە بازرگان ، لە ئەردەن و كوەیت دەیان پڕۆژەی بازرگانی گەورەی لەبوارەكانی نەوت و دەرمان بەگەڕخستووە.
4- بەرهەم ساڵح كەشتی و یەختی تایبەتی گواستنەوەی نەوتی لەكوەیت كڕیووە و مانگانە ملیۆنان دۆلاری دەستدەكەوێت.
5- بەرهەم ساڵح بەپارەی حكومەت و بەئیمزای خۆیی و ئاشتی هەورامی 260 ملیۆن دۆلاری بەناوی دروستكردنی زانكۆی حكومییەوە وەرگرتوو و زانكۆی ئەمەریكی ئەهلی پێ دروست كرد ، لەو پارەیەش تەنها 60 ملیۆن دۆلاری بۆ دروستكردنی زانكۆكە خەرجكرا,پەرتووكەكە هەفتەی داهاتوو چاپ و بڵاودەبێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە