گەمژەیی تا ئەو ئاستە ؟
Monday, 20/12/2021, 0:00
سەیرە ماڵباتی بارزانی لەبەر ئەوەی خۆیان کاسەی سەریان بۆشە ، ئەگەر شوڵکێک بکەی بە گوێی ڕاستی هەر کامێکیانا لە گوێی چەپیانەوە دێتە دەرەوە بێ ئەوەی بەر هیچ بکەوێت ، هەر بۆیە هەمو کورد بە بێ مێشک ئەزانن . نێچیری خائین زادە لە حوجرەی کوردستان لە هەولێر ، کە ناوی زانکۆیان لێناوەو هی توتکەکەی خۆیەتی کەلەیەک شەکری کردوە بەخۆڵ ، وتویەتی ( ئەگەر ژن ئازاد بێت ئەتوانێت ببێت بە سەرۆکی هەرێم ) ، سەیرە ئەوەندە گێل بیت بیرت چوبێت کە ئەو پۆستانە قۆنتەراتی ماڵی خۆتانە ، ڕەنگە ئێستا ئامۆزاکەشت لێپرسینەوەت لەگەڵ بکات کە چۆن ئەم ناماقوڵیت فەرموە ، تۆ بڵێی ئەم ناموبارەکە ئەوەندە گێل بێت هەمو میلەت بە گێل بزانێت ؟ جێی خۆیەتی هەموو تاکێکی کۆمەڵگای کوردی لێی بپرسن ، لۆژیکی ئازادی لای بنەماڵەیەکی کێوی وەک ئێوە ئەبێ چێ بێت ؟ نازانم تۆ بڵێی ئەو ئازادیە بڵێیت کە نازداری دایکت لەوە ڕۆژەوە بەزۆر کرایە هاوسەری باوکت بۆ تەنها دەقیقەیەک ماڵی باوانت ڕێگەیان نەدا سەردانێکی کەسو کارەکەی بکات ، تا سوێی بوەوە مرد بەو حەسرەتەوە چونکە ئێوەی کێوی ژن وەک زیندانیو دیلی جەنگ تەماشا ئەکەن ، دڵنیام کە تەنها ڕوقایمێکی وەک تۆ چەرمی ڕوی ئەوەندە قایم بێت شەکری وا بشکێنێت ، نەک لە تۆ لە هەمو کوردی چوار پارچەکە بپرسن کەسێک هەیە لە ڕەسمی سەرناسنامەشدا چارەی ئامۆژنتی بینیبێ ، ئەوە ئازادی ژنە لای ئێوەی کێونشین ، بۆ ئێوە لە غەیری ماڵباتی گڵاو وخائین کەستان قبوڵە لە نزیکیشتان چادرێ هەڵبداتو تیا ئۆقرە بگرێت ، جا چجای ژن ، بۆ ئێوە ڕێگاتان داوە پیاو لە کوردستاندا مافی قسەکردنی هەبێت تا ژن ؟ لای هەمو کێویەکانی دنیا ، ژن بە جۆرێک لە جۆرەکان کەمێک لە مافەکانی بەرجەستە بوە بەڵام لای ئێوەی کەلە پوت ، تەنها وەک ئامێرێک بۆ هەڵهێنانی توتەڵەی زیاتری وە خۆتان تا بیکەنە تەوقو بیکەنە گەردنی گەلی کوردەوە ، پاشان ئەم گفتولفەی جەنابی ناموباەرکت ، ڕاستیەکی تر ئەخاتە پێش چاوی هەمو مەسینە هەڵگرو ماستاو چیەکانی دەربار، ئەویش زۆریان لێرەو لەوێ ئەڵێن گوایە کاک نێچیر وا لێهاتوەوە وا دبلۆماسیە وا میانڕەوەو چەندین وای خوارو گێڕی تر کە ئەیانەوێت ڕوی ڕەشی خیانەتتانی پێ سپی بکەنەوە ، بەڵام دیارە دەربارەکان لە خۆتان گێلترو نەفام ترن ، هەمو کەس باسی مافی ژن بکات نابێت ئێوە خۆتان بدەن لە قەرەی ئەو پرسە ، بۆ ئێوە ڕێتان بۆ پیاوان هێشتۆتەوە تا ژنان ، ئەبوایە هەر ڕوتان نەهاتایە دەربکەون ، ئەوەتا ژن لەدەست دەسەڵاتی مافیاو دزو گەندەڵتان نیشتمان وێڵ ئەکاتو رێگای مەرگ ئەگرێتە بەر، بەڵام ئێوە بون بە کەشکی ئاوەسوو هیچتان نەگرتۆتە خۆتان ، ئێستا کاتی ئەوەیە لێت بپرسین کاتێک ئەو هەمو ساڵە سەرۆک وەزیران بویت بۆ هیچت نەکرد بۆ مافی ژنان ، بەرزترین دەسەڵات بویت مامیشت سەرۆکی هەرێمی قۆنتەرات کردبوو ئامۆزا ڕۆژنامە کوژەکەشت سەرۆکی دەزگای بەدناوی پاراستنی پارتیو شاگردی میتی تورک بوو ئەی بۆ بە مامو برازاو ئامۆزا هـیچتان بۆ ژنان نەکرد ، بەڵام وادیارە ئێوە کاتێک سۆزانیە لوبنانیەکان و تورکەکان داوەت ئەکەن بۆ کۆردستانی بن دەستتان ، بە جانتای پر لە دۆلارەوە ئەیان نێرنەوە ، ئەوە لای خۆتو ئامۆزا بەد فەساڵەکەت بە بەرجەستە کردنی مافی ئافرەت لە سەرمان حساب ئەکەن ، سەرۆکی نەفام هەر وەک تۆ ئەبێت
بۆ بینینی شەکر شکاندنەکەی نێچیر لەسەر ئەو لینکە کلیک بکە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست