کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاشكرابوونی باندێكی به‌رتیل وه‌رگرو قاچاخچی ناو پاسه‌وانی سنوور

Tuesday, 14/12/2021, 19:51


به‌پێ چه‌ند سه‌راچوه‌یه‌ك له‌ناو مقری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانی سنوور ، ئه‌فسه‌رێكی خزمی لیوا روكن حه‌ماده‌ فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانی سنوور به‌ناوی( رائید عه‌دبوڵڵا جاروڵله‌) كه‌ تایبه‌ته‌ به‌نووسینگه‌ی لیوا روكن حه‌ماده‌، ده‌ستتیوه‌ردانی نایاسایی و دوور له‌ ئه‌خلاقی بنه‌ماكانی پاسه‌وانی سنوورو، ده‌ستی له‌ هه‌موو حاڵه‌ت و دیارده‌كانی ناو پاسه‌وانی سنوور هه‌بووه‌، له‌وانه‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ران و پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌و فرۆشتنی پۆستی گه‌وره‌ بۆ فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌رانی پاسه‌وانی سنوور به‌رێگه‌ی رائید عه‌بدوڵڵا جارۆڵلله‌.ده‌ییان بندیواری هه‌یه‌و كاری ره‌شوه‌ وه‌رگتن و به‌رتیل و دیاری گران به‌ها، بۆ هه‌ر كاروبارێكی ناو فه‌رمانده‌یی نرخه‌كه‌ی دیاری كراوه‌و تا ئه‌وه‌ی لیوا روكن حه‌ماده‌ ئاگاداره‌و پشكی شێری هه‌وو ئه‌و سه‌فقانه‌ی بۆ دانراوه‌!
تا ئه‌وه‌ی رائید عه‌بدوللا جارۆڵڵا له‌لای چه‌ندین ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی پاسه‌وانی سنووره‌وه‌ به‌ ئاشكرا رایگه‌یاندووه‌، كه‌ قائید حه‌ماده‌ به‌ 170 ده‌فته‌ر دۆلار ئه‌و پۆسته‌ی كریوه‌ته‌وه‌ له‌ فه‌ریق روكن عیسا عوزر راویژكاری مه‌سعود بارزانی.
هه‌ر ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ بووه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی له‌ هه‌لبژاردنه‌كانی مانگی ده‌ی رابردوو،له‌ 1000 پۆلیس و كارمه‌ند و ئه‌فسه‌ر زیاتر له‌ 400 كه‌س ده‌نگیان به‌ یه‌كیتی داوه‌و، 200 كه‌سیش ده‌نگیان به‌ نه‌وه‌ی نوێ دابووه‌.
رائید عه‌بدوڵڵا بۆته‌ خاوه‌نی 10 ملیۆن دۆلار ته‌نها به‌ 2 ساڵ و، دیسكۆیه‌كی له‌ عه‌ینكاوه‌ هه‌یوو شه‌وانه‌ی لیوا روكن حه‌ماده‌ كورسی حیجزی بۆ دانراوه‌و له‌گه‌ل چه‌ند سۆزانیه‌ك
ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین ئابرووچونه‌ كه‌ قائیدی پاسه‌وانی سنوور خۆی ئه‌و پۆسته‌ی به‌ 400 دوفته‌ر دۆلار.

حه‌مید سورچی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە