داماو
Tuesday, 14/12/2021, 18:27
سەنگەر کەمال کەوەك خۆی ئەڵێ باوکی لە شەڕی ناوخۆدا بە دەستی چەکدارانی کلك زەردەکان کوژراوە ، هەنووکە بەشان و باڵی مەسرووری تیرۆریست و کابینە شەق و شڕەکەی لە ڕێگای کەناڵی کۆڕەکەوە گێڕی بەگی بە هونەری کوردی داناوە و لەڕێگای بە ئەنقەست میوزیکی تورکی لە ملی گۆرانیە ڕەسەنەکانی کوردیەوە ئاڵاندوە و ئەوەندەی تر، ناشرین و نابووتی کردوە.
ئەم سەنگەرە کە سەنگەری دژی هونەری کوردی هەڵداوە و هەر ڕۆژەی سوکایەتیەك بە هونەر و ئاواز و گۆرانی کوردیەوە لەڕێگای ئەو چەند بوکەڵەیەوە ئەخاتە نێو جامخانەی تەڵخی کەناڵەکەیە و هەرچەند بۆی بکرێ بۆ چەند دەفتەر دۆلارێك ئامادەیە هەرچی جوانی و بەهایەی بەرزی کلتووری کوردیە بیخاتە ژێر پێی جەندرمە و ئاجندای تورکە ڕەگەز پەرستەکانەوە.
پێشەکی ئەم سەنگەرە چونکێ خۆی بچووکە لەئاست پارتی و بنەماڵە چەتەکەی مەلای ئاشبەتاڵ و نەوە خوێڕیەکانی، هاتوە بەرنامەیەکی بەناوی (Night Show) وە خستۆتە گەڕ وەك ئەوەی ئێمە خۆمان نەتوانین ناوێکی کوردی بۆ بەرهەم و کارە هونەریەکان ، بدۆزینەوە،، هەروەك چۆن ئەکتەرەکانی سلێمانی و برادەرانی پەتریپۆت لەوەتەی هەن ناوی کارەکتەرەکانیان هەردەم عەرەبیە و بچووکایەتی و سووکایەتی خۆیان لەئاست عەرەب و فارس و تورك ناتوانن بیشارنەوە. ئەم سەنگەرەش هەمان شت هاتوە ناوی بەرنامەکەی بە ئینگلیزیە تا خۆی و بینەرانی کورد بە بچووك و کەم بزانن لەئاست ئەوانی تر. دیارە ئەمە هەر ئەو نیە و ئەوەتا چەندین بەرنامەی ترمان هەیە وەك (The Magazine) و (The Voice) چەندانی تر کەوای دەربخەن کورد هیچ نیە و لەئاست ئەوانی تر ئێشتا بچووك وداماوە.
سەنگەر کەمال هەمان ئەو پێشکەش کارانەیە کە تەنها مات و مەلولە و هیچی نوێی پێ نیە.. هەرچی بەناو هونەرمەند و گۆرانی بێژە کە کاتێ دێن و گۆرانی ئەچڕن، جگە لە دووبارە بوونەوەی دەنگە ڕەسەنەکان هیچی تریان نیە و ئەوەندەی تر گۆرانی و فۆلکلۆری کوردیان تیك و پیك داوە،، لەهەمان کاتدا زۆرجار باسی گەنجان ئەکەن و هەروەك چۆن مەسرور بەگەنجان ڕائەبوێرێ و پێیان ئەڵێ مەڕۆن ئێوە سەرکردەی ئایندەی ئەم میلەتەن، ئاوهاش سەنگەر و هاوشێوەکانی هەمان قەوانی سواوی مەسروری جاش بەرزانی ئەجوێ و لەسەر هەمان ڕیتم بەردەوامی بە چەلەحانێ و درێژ دادڕی خۆی ئەدا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست