کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زاک کۆبلین راست دەکا یان پێشمەرکە؟

Tuesday, 14/12/2021, 13:07


زاک کۆبلین،رۆژنامەوانێكی ئامریکایی هەزاران کیلۆمیتر لە باشووری کوردستان دوورە ورەنگە بە شێوەی پێویستیش لە کێشەی کورد تێنەگاو نەتوانێ وتاڕێکی سیاسی لە سەرکوردبنووسێ،بەڵام دەڵێ:مەسرووربارزانی خەڵكی کوردستان دەچەوسێنێتەوە وکەسێکی گەندەڵە.بێگومان ئاگادارن ئەو قسەیە هەرواڕەمەکی ناکا وبەڵگەی باوەڕپێکراوی لە بەر دەست دایە.واوێدەچی لە کارەکەی خۆشیدا شارەزایی بەرچاوی هەیە.لەوڵاتێک کە یاسا قسەی پێ بێ ودامودەزگای بەرێوەدەریی بۆ گەندەڵ ودزودرۆزن لێپرسینەوەی هەبێ،هەرئاواهاسان نییە کە تۆمەت بۆ خەڵك دروست بکرێ.لەدونیای سەردەمدا بەڵگە لەڕێگای بەڵگە جواب دەدەڕێتەوە،قسەی قۆڕوناوزڕآندنی خەڵك تەنیا کاروپیشەی بنەماڵەی بارزانییە کە ئەویش لە مەلای باوکیان بۆیان بە میرات ماوەتەوە.ئەو ئاکارەش نیشآنەی لاوازیی کەسایەتی بەرپرسانی بنەماڵەی بارزانی وناهوشیاریی کۆمەڵگایە.

کامتان راست دەکەن؟

رۆژنامەوانێکی ئامریکایی لەوپەڕی دونیاوە بۆت دەسەلمێنێ کە بنەماڵەی بارزانی گەندەڵن،بەڵام تۆ ناوی خۆت ناوە پێشمەرگە کەچی دە دۆلآرت لە گیرفاندا نییە،بەڵام خۆت بۆگەندەڵەکان بە کوشت دەدەی!تۆراست دەکەی یان زاک کۆبلین؟
کوڕە لووسکەکانی مەغروور بارزانی ونێجێروان بارزانی لە تەمەنیی هەرزەکاریدا خاوەنی زانکۆن وکۆیلەکانی مامۆستای زانکۆن!تۆ پارەی پاست دەگیرفاندا نییە پێی بچی بۆ بەرەکانی شەڕدەگەڵ داعش!لەوەش بترازێ کاتێك پێشمەرگە خێزانی دووگیانە ولە نەخۆشخانە منداڵی دەبێ،پارەی خەرج وموخاریجی نەخۆشخانە دەبێ خێرخوەازەکان بۆی دابین بکەن! بۆخۆشت دەڵێی پێش…مەرگی خەڵک ونیشتمانی کوردستان!
دەتوانم بە جورئەتەوە بڵێم،٩٥ لە سەتای ئەوکەسانەی کە بە ناوی پێشمەرگە چەکیان بۆ ئەو دووبنەماڵەیە دەشآن کردوە،توانای خوێندنەوەی ونووسینیان نییە!دەنا ئەگەر تۆزێک لە رابوردووی بەرپرس ودەسەڵاتدارانی ئێستێتان لە رێگای کتێبەکاندا زانیاریتان وەرگرتبایە،هیچکات نەدەبوونەە چەکداربۆ پاراستنی سامانی ئەو گەندەڵانە.
فیشەکتان نادەنێ تاداعش هاسانتر رەخنەتان تیدابکاوبتانکوژێ.ئاخرئەوانە شەهیدیش وەک بازرگانی چاولێدەکەن .بۆ ئەوەی هەستوسۆزیی خەڵک ودونیای دەرەوەی هاوپەیمانان ڕاکێشن وبڵێن.داعش هەر مەترسیە ئێوە دەبێ ببنە قوربانی.زاک کۆبلین راست دەکا،یان ئێوە؟

ئایا ئیوە ڕۆڵی گلادیاتۆڕدەگێڕن؟

بەشیک لە ژیان ومێژووی گلادیاتۆڕەکان لە سەردەمی کۆندا ئەوە بووە.گلادیاتۆڕەکان نەتەنیا مافی تاکەکەسیی وکۆمەڵگایی خۆیان،بەڵكوم تەنانەت ژیانی خۆشیان لە بەرەکانی شەڕدا دەخستە مەترسی ولە ناوچون.شەڕتان دەگەڵ داعش ئەرکێکی پیرۆزە وکەس حاشآی لێ ناکا.ئەوەی کە گرینگە دوارۆژ وبەرهەمی سەرکەوتنی ئەوشەڕانەن.کێ قازانجی لێدەکاو پێی دەوڵەمەد دەبێ؟بێ گومان ئەو دووبنەماڵەیە قازانجی لێدەکەن.ئێستێ ژیانی تاکە کەسی وکۆمەڵگایی ئێوە وێنەی گلادیاتۆڕەکان دەچێ.کاتێک لە شەڕدا برینداریش دەبن ولە خەستەخانەن،کام یەک لە منداڵەکانی بارزانی وتاڵەبانی سەردانتان دەکەن؟ کە دەبنە کەمئەندام،داهاتووی ژن ومنداڵەکانتان چێ لێ بەسەردێ؟
زاک کۆبلین راست دەکا،یان ئیووە؟ ئێستیش ناخوازن سرنج بدەنە ئەو بەڵگەنامانەی کە ئەورۆژانە بڵاو بۆتەوە.مەغرووربارزانی کۆشکوتەلاری ١٨ میلیون دۆڵاری بە سپی کردنەوەی پارەی ئەو گەلە لە ئامریکادەکڕێ بەڵام تۆکرێ نشینی،منداڵەکانیان بە فڕۆکەی شەخسی سەفەردەکەن،کە چی منداڵەکانی تۆ پێڵاوی دە پێ دانییە!لە کوێ دونیادالیوای تایبەت کە سەر بەو دووبنەماڵەین هەیە؟تۆپێشمەرگەی نیشتمانی یان گلادیاتۆڕ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە