لە شاری هەولێرێ شانۆی کوردی، لەقۆناغە هەرە قێزەوانەکەی بەرگی حیزبی دایە

Sunday, 12/12/2021, 12:47


(گومانی یادی سەد ساڵەی شانۆ لەهەولێرێ)

ئەڵبەت هیچ دۆکیۆمێنتێکی بەرجەست نیە سەرهەڵدانی شانۆ لەشاری هەولێر و بگرە کوردستانیش بگێڕێتەوە دەستپێکی دروست بوونیدەوڵەتی عێراق لەساڵی١٩٢١.
دەبێ ئەگەر نمایشی (کۆسەبەبەی هەیاران و مەیاران خوایە بکەیە باران لۆ فەقیر و هەژاران) یان لەساڵی بێ بارانی و نەبوونی کردبیتەدەستپێکی شانۆ لەهەولێرێ.
قۆناغە گرنگەکانی شانۆگەری لەنەورۆزەکانی زوو یان قوتابخانەکان یادکرایتەوە ئەویش خۆی لەتێکستی کاوەی ئاسنگەر بینیتەوە.
هەتاکو ساڵی١٩٧٠هونەر و وێژەی کوردی توانی سەردەمی زێڕینی خۆی بەڕێبکات کەسەرتۆپی شاکارەکەیان چڵپاوی ماکسیم گۆرکی بوو. لەگەڵ ئەو زنجیرە دراما کۆمەڵایەتیانەی کۆت و بەندی کۆمەڵایەتی بوو لە شاری هەولێرێ.
دوای ئەو چار ساڵەی مفاوەزاتی یازدەی ئازار. دیسان بۆ دەمێک خامۆش بۆووە هەتا جارێکی تر گوڕ و تینێکی تری بەخۆوە دیت. بەڵاملەبەر ئەوەی دیسان بەشێکی زۆری دەرهێنەر و ئەکتەرەکانیش وابەستەی حیزبی بەعس و سوودمەندی عارد و سەیارە بوون نەیانتوانی وێنایئازاری نەتەوەکەیان بکەن. بەڵکوو زیاتر لە درامای وەرگیراو و وەرگێڕاو بوو لۆسەر زمانی کوردی و بەچاودێری ڕەقابەی ئەمنی ئیعلامیداتێدەپەڕی. نەبوونە هەوێنی خامۆش بوونەوەی ئازاری خەڵک.
لەبۆیە دەبینین هەرزوو تاقمێکی ڕەوشەنبیری راستەقینە لەبوارەکانی تریشدا بەوێنەی نووسەران تاقم کتێب و قەڵەمیان بەستایەوە و ڕوویانلەکێوەکان و ناوچە ئازاد کراوەکان کرد و لەوێ لەتەک گۆرانی و سروودی نیشتیمانی و  ڕۆمان نووسین و شانۆگەریش بووە بەشێکی گرنگ وڕاستەقینەی هەڵوێستی خەلکە ڕەوشەنبیرەکە.
ئەو بەناو ڕۆشەنبیر و شانۆکارە موزەیەفەکان و گۆرانی بێژەکانی قادسیە. دیسان بوونە پێڕی شەوانەی خواردنەوەی ڕەفیقە بەعسیەکان وکوچ کوچەی قوونی یەحیا ڕشید جافی موحافیزی هەولێرێ لە سەفەری خاریج و وەرگرتنی بەخشیشی خانوو سەیارە و پارە.
لەقۆناغی دوای شەڕی یەکلاکەرەوەی پارتی و یەکێتی لەدوای ٣١ی ئابی ساڵی ١٩٩٦. دەبینین گەرم کەرانی ئاگری شەڕی ناوخۆ و ئێستاهەموو کاربەدەست و کاربەڕکەری بەناو وەزارەتی ڕەوشەنبیرین کەزیاتر خۆی لەبارەگایەکی ڕێکخستنی حیزبی دەبینێتەوە، لەگەڵ کۆمەڵەموهەریجێکی شارەکانی تری بەپارە قورمیش کرا بووینە دەمڕاستی هونەری ئەو شارە لەهەموو بوارەکان چەند دەم و چاوێکن بەوێنەی جیکڵو دیکڵ یان هەولێری گۆتەنی گەزۆ و لەوزینە لەهەموو جێیەک حزووریان هەیە و بەتەنیا کاریان ئاوەژۆ کردنەوەی دیوە ڕاستەقینەکەیڕابردووی ئەو شارەن.
بەکەیف و سەلیقەی خۆیان خەڵاتی فاشیل کردن و لەبار بردنی هەر لایەنێکی هونەری دەکەن.
هەر بەخۆیان کتێبی نووسەرە بێ زاغە هیچ لەبارەکان و شایەرە بەند بێژەکان و ئەکتەرە هەزەلیەکانی بەوێنەی بەزمی بەزم هەراج دەکەن کەشکۆی جوانی ئەو شارەیان لەکەدار کردیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە


HELP

The gallery can be navigated using the keyboard:

LEFT/RIGHT ARROWS: Prev/Next
SPACEBAR: Next
ENTER: Start/Stop slideshow
ESCAPE: Close gallery
HOME/END: First/Last image
H - This help panel

Close help