له‌سه‌رحیسابی شه‌نگاڵ ده‌یانه‌وێت ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی بپارێزن!
Saturday, 11/12/2021, 0:18
ته‌نیا له‌ماوه‌ی ساڵێكدا ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك به‌فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان و فرۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر چوار جاران هێرشی شه‌نگاڵی كردووه و هه‌ری كه‌م یازده كه‌سی شه‌هید و به‌ده‌یان كه‌سیشی بریندار كردووه، هێرشی هه‌ره دوایی دوێنی پاش نیوه‌ڕۆ بوو له‌كۆمه‌ڵگه‌ی خانه‌سوری سه‌ر به‌شارۆچكه‌ی سنوونێ كه به‌فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان هێرشی سه‌یاره‌ی هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی خۆبه‌رێوه‌به‌ری ئه‌نجوومه‌نی دیموكراتی شه‌نگاڵ"مه‌روان به‌ده‌ل خوێدا"ی كرا و له‌ئه‌نجامدا مه‌روان به‌ده‌ل شه‌هید بوو، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئاخۆ بۆ چی ده‌وڵه‌تی تورك وه‌ها هێرشی شه‌نگاڵ ده‌كات و دامه‌زراوه مه‌ده‌نی و خزمه‌تگۆزاری و كه‌سایه‌تیه پێشه‌نگه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی ده‌كاته ئامانج، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌رێمی و ناوخۆیشی لێبكه‌وێته‌وه، له‌لایه‌كی تر بۆچی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق له‌به‌رامبه‌ر به‌و هێرشانه ده‌سته‌وه‌ستانه‌و به‌كردار كاردانه‌وه‌یه‌كی سیاسی نیشان نادات.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق و مشتومه‌ڕه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا، هێرش و په‌لاماره‌كانی داعش له‌هه‌ندێ له‌ناوچه‌كانی جێ ناكۆكی له‌سه‌ر"مادده‌ی 140" روویان له‌هه‌ڵكشانكردووه و راسته‌راست ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك و هاوپه‌یمانیه‌كانی له‌هه‌رێمه‌كه كه پارتی دیموكراتی كوردستانی عێراق و پاشماوه‌كانی رژێمی به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕه گۆڕیان به‌هێرشه‌كانیانداوه و به‌ده‌یان شه‌هید و برینداریشیان له‌هێزه ئه‌منیه‌كان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نیش كردووه‌ته قۆربانی. ئه‌مه‌ش بابه‌تێكی تر كه ناراسته‌وخۆ په‌یوه‌ستن به‌یه‌كه‌وه و له‌یه‌كدیش جیاناكرێنه‌وه، بۆیه‌ش مرۆڤ ده‌توانێت له‌خۆێندنه‌وه‌یه‌كی ساكاریش بێت هاوسه‌نگیه‌كانی نێوان هێرشه‌كانی داعش و په‌لاماره‌كانی سه‌ر شه‌نگاڵ به‌یه‌كه‌وه ببه‌سترێته‌وه؛ چونكه دۆخی ئێستای عێراق هاوشێوه‌ی 2014ش نه‌بێت ره‌نگه زۆر دو‌ریش نه‌بن. له 2014 كاتێك داعش هێرشی كرده سه‌ر موسل و پاشان شه‌نگاڵ و ده‌وروبه‌ری ململانێیه‌كانی نێوان هه‌ر دوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندی له‌ئاستێكدا بوو كه زۆر جار یه‌كتریان تاوانبار ده‌كرد و هاوشێوه‌ی دوو ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له‌گه‌ڵ یه‌كدی مامه‌ڵه‌یان ده‌كرد، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی داعش له‌موسل له‌مه‌زگه‌وتی نور جاڕی دامه‌زراندنی خیلافه‌تی ئیسلامی‌دا، كاك مسعود بارزانیش كه ئه‌و كاته سه‌رۆكی هه‌رێمی باشوری كوردستان بوو به‌فه‌رمی له‌په‌رله‌مانه‌وه به‌یعه‌تی به‌ئه‌و خیلافه‌ته‌دا و رایگه‌یاند كه ئیدی ده‌وڵه‌تی دی دراوسێمانه‌وه و ده‌بێته حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی به‌غداش ئه‌مه قه‌بوڵ بكات. له‌و كاته‌وه تا ئێستاكه ئه‌م هاوپه‌یمانییه له‌نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان ـ توركیا و داعش و هاوپه‌یمانییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان وه‌كو خۆی به‌رێوه ده‌چێت و ده‌یانه‌وێت ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ش بپارێزن و بره‌وی پێ بده‌ن، به‌ڵام به‌هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ندێ له‌هاوسه‌نگییه‌كان گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه، به‌تایبه‌تی به‌نیسبه‌ت ته‌داخۆله‌كانی توركیا و ئێران له‌ناوخۆی عێراقدا، بۆیه‌ش پێده‌چێت مشتۆمه‌ڕه‌كان له‌سه‌ر دروستبوونی حكومه‌ت بگاته ئاستی پێكدادان و شه‌ڕی ناوخۆش، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌بێته له‌قازانجی هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا نه‌بێت، بۆیه‌ش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مریكا و ئه‌وروپاش ده‌یانه‌وێت به‌هه‌ر نرخێك بێت، حكومه‌ت به سازان و ته‌وافۆقێكی هه‌مه‌لایه‌نه له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا پێكبێت، به‌مه‌رجێك هه‌ر لایه‌نه و له‌لای خۆیه‌وه هه‌ندێ ته‌نازۆلات بۆ یه‌كدی بكه‌ن، هه‌تا بتوانن بگه‌نه رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.
ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مداوییه‌ی عێراق وا ده‌ركه‌وتووه كه ده‌وڵه‌تی تورك زۆر لێ ناڕازی نییه و پارتی دیموكراتی كوردستانی عێراق كه وه‌كو هاوپه‌یمانیه‌كی خۆی ده‌بینێ ده‌یه‌وێت وه‌كو كارتێكی گۆشار له‌دانوستانه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌كار بهێنێت، هه‌ر بۆیه‌ش به‌و ده‌ستێوه‌ردانانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك له عێراق و هاوكاریه‌كانی پارتی له‌گه‌ڵ توركه‌كان وای كردووه كه هه‌م هێرشه‌كانی سه‌ر پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و جێ واری كورده‌كان زۆرتر بێت و هه‌میش ده‌رفه‌تێكی له‌باریشی بۆ ده‌وڵه‌تی تورك خۆلقاندووه كه به‌ئاسانی هێرشی سه‌ر شه‌نگاڵ بكه‌ن. واتا پارتی بۆ ئه‌وه‌ی له‌حكومه‌تی ناوه‌ندیدا ببێته‌خاوه‌ن سه‌نگ و قۆرسایی خۆی ده‌یه‌وێت هه‌موو نرخ و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقیه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ژێر پێ بكات و بۆ ئه‌وه‌ش سڵ له‌هیچ شتێك ناكاته‌وه.
ده‌وڵه‌ت و لایه‌نه عێراقیه‌كانی تر له‌كۆی هێرشه‌كانی سه‌ر شه‌نگاڵدان؟!
هه‌رچی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه بۆ چی تا ئێستا له‌به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر شه‌نگاڵ و كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی نابنه خاوه‌ن كاردانه‌وه‌یه‌كی سیاسی ئه‌مه‌ش جێگای گۆمان و هه‌ڵوه‌سته‌كردنه.
ده‌وڵه‌تی عێراق به‌درێژایی ته‌مه‌نی خۆی هیچ حیسابێكی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی و ئیراده‌كه‌یان نه‌كردووه، ئێستاش كه ئیزیدیه‌كان رووبه‌رووی فه‌رمان و قڕكردن بوونه‌ته‌وه، جارێكی تر نایه‌وێت دان به‌و ئیراده‌یه‌ی ئیزیدیه‌كاندا بێنێت كه خۆیانیان رێكخستووه، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌م ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی و هه‌میش لایه‌نه‌كانی تر له‌سووننه و شیعه‌شه‌وه بگره ته‌نیا به‌پێ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان و قۆناخه‌كه ده‌یانه‌وێت مامه‌ڵه به‌دۆسیه‌ی ئێزیدیه‌كانه‌وه بكه‌ن. كاردانه‌وه ناوخۆیه‌كانیش له‌ئاستی كه‌سایه‌تیدا تێپه‌ڕ نه‌بووه له‌به‌رامبه‌ر به‌و هێرشانه‌ی سه‌ر شه‌نگاڵ ده‌كرێت.
كازمی رۆژێك دوای هێرشی سه‌ر شه‌نگاڵ خۆی گه‌یانده هه‌ولێر
مسته‌فا كازمی به‌و بێده‌نگیه‌ی له‌به‌رامبه‌ر به‌هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یه‌وێت پارتی دیموكراتی كوردستان له‌خۆی زه‌ویر نه‌كات و وه‌كو هاوبه‌شێكی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی خۆی بیهێڵێته‌وه، بۆیه‌ش دوابه‌دوای هێرشی سه‌ر شه‌نگاڵ و شه‌هید خستنی مه‌روان به‌ده‌ل خوێدا ئه‌مڕۆ به‌جل و به‌رگی سه‌ربازیه‌وه خۆی كرده هه‌ولێردا، به‌هه‌مانشێوه‌ی هه‌ر چوار لایه‌نه‌كه‌ی تری شێعه كه خۆیان وه‌كو غه‌در لێكراو ده‌بینن له‌ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی عێراقدا، ئه‌وانیش تاوی خۆیانیانداوه كه سه‌ردانی هه‌ولێر بكه‌ن. ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌یه‌ی كه هه‌موو لایه‌نه‌كانی ناو عێراق ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر حیسابی شه‌نگالییه‌كان و ئێزیدی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له‌سه‌ر پێیه‌كانی بهێڵنه‌وه و حكومه‌تێكی هاوشێوه‌ی رابردوو دروست بكه‌ن.
ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش بێده‌نگن!!
ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی درێژخایه‌نه‌كانی خۆیان و پاراستنی هه‌یمه‌نی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی نایانه‌وێت هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی سیاسی له‌به‌رامبه‌ر به‌هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك نیشان بده‌ن، خۆی له‌خۆیدا ئاسمانی عێراق تا ئێستاش له‌ده‌ستی ئه‌مریكادایه و فه‌ره‌نساش كه خۆی وه‌كو میراتگه‌ری دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێنێت نایه‌وێت له‌وه زیاتر بۆشایی سیاسی له‌عێراقدا دروست ببێت، بۆیه‌ش بۆ پاراستنی سۆنعه‌ی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی هه‌موو ته‌نازوڵێك بۆ ده‌وڵه‌تی تورك ده‌كات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست