کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مێژووی ڕەش

Saturday, 11/12/2021, 0:07


من وەک تاکێکی کور ئەگەر بە حەوت پشتیش چوبامەوە سەر ئەم خێڵ و بنەماڵە خیانەتکارە هەرگیز لە ڕووم نەدەهات نەک هەر باسی سیاسەتو کوردایەتی و نیشتمان پەورەری بکەم، بەڵکو بۆ هەتا هەتایە سەری خۆم کز دەکردو ، دەستم بەکوڵاوەکەی خۆمەوە دەگرت..
جاشەکانی ڤێتنمام ئەوانەی هاوکاری سوپای ئەمریکایان کرد دژی گەل و شۆڕشی خۆیان تا ئیستاش کوڕو نەوەو نەوە زاکانیان ،باجی ئەم خیانەتە دەدەن، لەکاتێکدا خەڵک و شۆڕشی ڤێتنام لەحەفتاکانی سەدەی ڕابردودا گەورەترین شانازیان بۆخۆیانو بۆ تەواوی مرۆڤایەتی تۆمار کردو سەریان بە ملهوڕترین ئیمپریالیزمی جیهانی و هێزێکی گەورەو زەبەلاحی وەک ئەمریکا شۆڕ کرد.
جاشەکانی وڵاتی جەزایریش بۆ هەتاهەتایە دوور خرانەوە لەولات و سوپای داگیرکەری ئەوسای فەڕەنسا ناچاربوو هەموویان بەرێت لەگەڵ خۆیدا، چونکە شۆرش و خەڵکی جەزائیری قبوڵیان نەبوو جاش و خیانەتکاران وەک هاوڵاتیش بمێننەوە لەگەڵیاندا!!
لەم کاتوو ساتەدا بارزانی باوک کە خاوەنی زیاتر لە١٠٠ هەزار پێشمەرگە بوو، بەیەک فیکەی شای ئێرا ئاشبەتاڵێکی ئابڕوبەرانەیان ڕاگەیاند، لەکاتێکدا سوپای عێراقی ئەوسا بەتەواوی شپرزە بوو بوو، نەیان دەتوانی لەتاکە شەڕێک و ڕووبەروونەوەیکدا سەرکەوتن بەدەست بهێنن!!
زۆر شت لەسەر ئەم ئاشبەتاڵە نوسراوە، سەرۆک خێڵی بارزان و مەسینە هەڵگرەکانیا بەنسکۆو شکستی شۆڕش، یاخود کارەسات ناوی دەهێنن، بەڵام ڕاستیەکەی ئەوەیە کە میژوو بۆمان دەنوسێتەوە.ئەم ئاشبەتاڵە لەمێژووی هیچ گەلێک و بزوتنەوەیەک ڕووینەداوە.
ئەگەر کورد گەلێکی هۆشیاربا، ئەوا دوای ئاشەبەتاڵ هەرگیز کەسێک نەدەبوایە ئاڵا شڕەکەی بۆ پێشەوە بارزانی بەرز کاتەوەو، دەبوایە وەک جاشەکانی ڤێتنام و جەزایر سزادرابان، دەبوایە ئەوانیش ئاووهەوای کوردستانیان پێ حەرام کرایە.
کەچی ڕێک بەپێچەوانەوە کوڕو کوڕەزاکانی پاڵەوانی ئاشبەتاڵی ١٩٧٥، کە ئێستا تەواوی کوردستانیان لەبەر دەستدایەو هەرچی پلەو پایەو خێرو خۆشی هەیە لەنێوان خۆیاندا بەشیان کردووە، سەرەڕای ئەوەی کە ڕۆژیک نەبووە خیانەتێک ، کارەساتێک بۆ ئەو گەلە ستەم دیدەیە تۆمار نەکەن، سەرباری ئەوانەش هەڕەشە دەکەن و خەڵک و لایەنی تر بە بەکرێ گیراوو دەستی داگیر کەر لەقەڵەم دەدەن..
زۆرجار کادیرو دەسەڵاتدارانی پارتی دیموکڕاتی کوردستان گلەیی و گازندە لەنەیارانی پارتی دەکەن کەبۆچی ئێمە ٣١ی ئاب بە خیانەت لەقەڵەم دەدەین و زیاتریش دەڵێن کە گوایە ئێمە یەکڕیزی ماڵی کورد تێکدەدەین، ئەم توتیە قوڕمیشکراوانەی پارتی لەسەر خیانەتی ٣١ی ئاب دەڵێن، کەگوایە ئەوان واتە پارتی نادیموکراتی نا کوردستانی (سەگیان) بە(سەگ ) دەرکردوە، واتە بەعسیان هێناوە وەک (سەگێک) ،یه‌كێتی نیشتیمانی کوردستانیان له‌هه‌ولێر پێ دەرکردووە!؟ 
بەڵام نەک هەر ٣١ی ئاب بەڵکو هەموو مێژووی بنەماڵەی بارزانی پڕە لەخیانەتی نیشتیمانی و ٣١ی ئاب دڵۆپێکە لەدەریای خیانەتی ئەم بنەماڵەیە. وەهەروەها سەگ بە سەگ سەگی دەرکردوە لەهەولێرو سەگێکی گڵاوترو دڕندەتر جێگەی سەگەکانیتری گرتۆتەوە. هەرچەندە چواندنی ئەمانە بەسەگ، بێ ڕێزی و زوڵمێکی زۆرە لەسەگی دەکەین بەڵام، دەبوایە بۆ وەڵامی ئەم پارتیە خوێن زەردانە هەر ئاوا بدوێین.
داخەکەم ئیمەی کورد نەمانتوانی بچوکترین دەرس و پەند لەخەباتی گەلانی تر وەربگرین، بۆیە تائێستاش ئەم بنەماڵەیە حوکم دەکەن، کەم کوردیش هەیە لەهەر چوار پارچەی کوردستان پریشکی خیانەتی ئەم بنەماڵەیان بەرنەکەوتبێت، بۆیە ئەبێت، ئەم بنەماڵەیە فرێ بدرێتە زبڵدانی میژووەوە، وە پێشموایە نیشانەی وەدەرنانیان ڕۆژ بەرۆژ زیاتر دەردەکەوێت، هاکا بینیمان، قەڵای زوڵم و زۆرداری ئەوانیش وەک دیکتاتۆرەکانی تری ناوچەکە ڕوخا، بەڵام ئەوسا تەنانەت نابێت بەمردویش جنازەکانیان لەگۆڕستانی خەڵکی ئاسایی بنێژرێت، بەڵکو ئەبێت گۆڕستانێک بکرێتەوە تایبەت بە سەرانی یەکێتی و بنەماڵەی تاڵەبانی و پارتی و بنەماڵەی بارزانی وە ناوی بندرێت ''گۆڕستانی ناپاکان'' 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە