بۆچی گۆزەکان لە سەری مەسرووردا ئەشکێن؟
Friday, 10/12/2021, 23:23
ئەوەی پێی دەڵێن کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە مەسروور سەرۆکایەتی دەکات، لەکاتێکدا دروست بوو کە زیاتر لە دوودەیەو نیو دەسەڵاتی کوردی لە وڵات فه رمان ره وا بوو به هەموو ڕەهەندە ئابووری، سیاسی، کۆمەڵایەتی و زیاتر لە یەک دەیەونیو واتە دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس، هەرێم لەسەر ژێرخانێکی ئابووری وێران بازاڕی ئازادی پەیڕەو وپیادەکرد، کەبووە بەهانە بۆ تاڵانکردنی هەموو کەرتە گشتییەکان وه زەوی و زاری کشتوکاڵی به فراوانکردنی سنووری شارەکان،کە ئەنجامەکەی ئەوەیە کە ئێستە دەبینرێ له ویران کرنی وەڵات . هەروەها دەستبردنی دەسەڵات بۆ کەرتی وزە و دەرهێنانی نەوت لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان لەڕێگەی هەندێ گرێبەستەوە کە لە زیان زیادتر هیچ سوودێکی بۆ کورد نەبووە و نابێ. ئەو سیاسەتە چەوت و نەزانانەی بە دەستی نێچیر و بەرهەم ئەنجامدرا، بووە هۆی:
١ـ داڕمان و نەمانی کەرتی کشتوکاڵ و زەوی و زەمینەی کشتوکاڵی بەمەش لەڕووی (ئابووری، ژینگەیی، سیاسی، ئاسایشی خۆراک و نەتەوەیی) کە ساڵ بە ساڵ دەرکەوتە کارەسات بارەکانی زیاتر دەردەکەوێت.
٢ـ تاڵانکردن و وێرانکردنی ژێرخانی پیشەسازی و کەرتە گشتییەکانی حکومەت وەکوو ( کەرتی پەیوەندی، وزە، تەندروستی،گواستنەوە و خزمەتگوزاری.
٣ـ زیادبوونی باندی تاڵانی و فەرهود بەسەر هەموو کەرتەکانی دارایی و ئابووریدا لە ڕیگەی بە ناو به تایبه ت کردنی که رته کانی ئابوری، وە لاوازکردنی حکومەت لە ڕۆڵ بینین لە بواری تەندروستی، ئابووری، پەروەردە و خوێندندا کە بووە هۆی وێرانبوونی ئەم کایانەو دروستبوونی بێکاری بەشێکی زۆری گەنجان بەتایبەت دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگە و خوێندنگە پیشەییەکان.
٤ـ لەڕووی سیاسەتی نەتەوەیی و نیشتمانی نێچیر و بەرهەم نەک هەر شکستیان هێنا و پیاوی سیاسەت نەبوون، بەڵکوو
کارەساتیان بۆ ئێستا و داهاتوو دروستکرد کە نه ک هه ر نەیانتوانی لەڕێگەی مادەی ١٤٠ ناوچە دابڕێنراوەکان بگەڕێننەوە بۆ هەرێمی کوردستان و بەڵکوو کەرکوک و ناوچەکانی دیکەشیان لەدەستدا و هەرێمی کوردستانیشیان خستۆتە ژێر هەڕەشەی هێزەنەیارەکان و دوبارە داگیرکردنەوە. هەڵبەتە ئەمەش بەهۆی جێبەجێنەکردنی مادەی ١٤٠ ڕوویداوە، کە نێچیر و بەرهەم وە دەسەڵاتی دارانی هەرێم فرۆشتیان بە چەند سه ت ملیاردێک بۆ قازانجی خۆیان و منداڵەکانیان کە ئەنجامەکەی ئەوەیە ئێستە دەیبینن، بەهۆی هێرشەکانی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی دەبێ ڕۆژانە گەنجە خێر لەخۆنەدیوەکانی وڵات ببنە قوربانی تا ئایندەیەکی نادیار.بەڵام لە بری سزادانیان پاداشت کران بە پۆستی ۆ بواری تاڵانی کردنی زۆرتری سامانی وەاڵت بۆیه ش ساڵ به ساڵ کارەسات و ئاش به تاڵاکان له هه موو بواریکا زۆر ترو ترسناک تر ئەبن بۆ خه ڵکی به ش مه ینه تی کوردوستان.
کابینەی ٩ بەسەر دەرکەوتە شکست خواردووەکانی سیاسەتی نەتەوەیی و نیشتمانی و ئابووریدا کەوت، بۆیە دەبینین کێشەی بێ کاری سه دان هه زار گه نج به تایبه ت ده رچوانی زانکۆو په یمانگاو پیشه ییه کان ، بێ ئاوی ، بێ کارەبایی ، بێ خزمەتگوزاری وه بێ داهاتی لە ئەنجامی سیاسەتی چەوت و نەزانانە و نابەرپرسانە به هەموو ڕەهەندێکە دەگەڕێتەوە بۆ کابینەکانی پێش کابینەی ٩، به ڵام ئێستا گۆزەکان بە سەری مەسرووردا دەشکێن و بەەردەوامیش دەبێ , چونکه تا دێت به هۆی گه لێک هۆکاره وه گرفتەکان زیادتر و زیادتر دەبن ئەگەر دەست بە کاری جدی و بوێرانە نەکات.
هەڵبەتە دەبێ بوترێ ئەمەی کە باسکرا مەسروور بەرپرسی هەموو شکستەکان نییە وە لە هەمان کاتیشدا بێبەری نییە لە بەرپرسیارێتی لە
بەردەوامی شکستەکان، چونکە لەگەڵ دەستبەکاربوونی دەیتوانی ئاراستەیەکی سیاسی و ئابووری هەبێت و ئەوانەی پێش خۆی
سزابدات، نەک هەر وەکوو پێشوو بەردەوامبێت. بۆیە تا مەسروور بەم جۆرەی ئێستە بەردەوامبێ و هیچ گۆڕانکارییەک نەکات دەبێ چاوەڕێبێ گۆزەکان بکات بەسەریدا بشکێنن هه ر له شۆرشی خویندکاران و ده رچوانی بئ کاری زانکۆکان تا ئەگاته هه موو چین و توێژە ستەم لی کراوکانی کۆمەڵ و لاوازی و بێ توانیی لە روو به روو بوونه وە به رامبه ر ٤۰-٥۰ چه کداری دەوله تی ئیسلامی...هتد
وە ئیتر پرسیار ئەمه یە ,ئایا مەسروورئێستا ئەزانئ ئە بوو چی بکردایه و چی بکات؟ وە ئایا سەری به رگه ی چه ند گۆزه ئه گرێت به سه ریا بشکیت؟ وەڵامی ئە مانە زۆر ناخایانیت تا بزانرێت ،چونکە هیزه بیانیه کان به تایبه ت ئه مریکا به م نزیکانه عێراق جێ ئە هێڵن ....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست