کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ بریاری مه‌سعود بارزانی نرخی كۆره‌ك تلیكۆم به‌نایاسایی زیاد كرا

Thursday, 09/12/2021, 20:22


چه‌ند رۆژێكه‌ مه‌سعود بارزانی له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی له‌سه‌ری ره‌ش له‌گه‌ل سیروان بارزانی بریاریاندا، كه‌ نرخی كۆره‌ك تلیكۆم به‌ بێ ئاگادار كردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی عیراق و هه‌رێمی كوردستان زیاد بكات، بۆ هه‌ر خوله‌كیك قسه‌ كردن كه‌ به‌ 86 دیناری عیراقی بووه‌، كردوویه‌تی به‌ 108 دیناری عیراقی و بریاره‌كه‌ی ته‌نها بۆ سنووری زۆنی زه‌رده‌، تا كیشه‌یان بۆ نه‌نینه‌وه‌ و رۆژانه‌ لانی كه‌م یه‌ك ملیۆن دۆلار له‌ میلله‌ت ده‌دزن، هه‌روه‌ها تا ئیستا باجی كۆمپانیای كۆره‌ك تلیكۆم له‌ سه‌ر حساب و بودجه‌ی هه‌رێكی كوردستان له‌ 200 ملیار دیناره‌ كه‌ ده‌دریت ، یان به‌ نهینی له‌ داهاتی نه‌وتی دزراو ده‌درێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ له‌ سالی 2008 له‌ بودجه‌ی هه‌ریمی كوردستان یه‌ك ملیار و 400 ملیۆن دۆلار باجی چه‌ند ساڵه‌ی كه‌ڵه‌كه‌ بووی كۆمپانیای كۆره‌ك بردراوه‌ و، به‌ واتایه‌كی تر له‌سه‌ر داهاتی گشتی باجی كۆمپانیایه‌كی ئه‌هلی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود دراوه‌.
هه‌روه‌ها تا ئیستا هیچ كه‌سێك به‌و زانیاریانه‌ی نه‌زانیوه‌ له‌ نووسینگه‌ی تایبه‌تی مه‌سعود بارزانی به‌ریگه‌ی شیڤا نیهاد بارزانی كه‌شف كراوه‌.
بۆ زانیاریتان خاوه‌نی ئه‌سلی كۆمپانیای كۆره‌ك نلیكۆم مه‌سعود بارزانییه‌وه‌ ، له‌لایه‌ن سیروان بارزانی ژنه‌راڵه‌ هه‌لهاتووه‌كه‌ی مه‌خمور سه‌رپه‌رشتی ده‌كریت.

حه‌مید سورچی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە