کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


باندێكی ئاسایشی مه‌خمور بازرگانی و دزیی دەکەن

Thursday, 09/12/2021, 1:27


سەرچاوەیەک بە پەیامنیری کوردستانپۆستی راگەیاند، کەوا ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندی ئاسایشی مه‌خمور و دیبه‌گه‌، به‌هاوكاری كوره‌ به‌رپرسێك رۆژانه‌ به‌ ئاشكرا و به‌قاچاخ هێلكه‌ و جه‌رگ و مه‌وادی هه‌مه‌چه‌شن ده‌گه‌یه‌ننه‌ ناو موسڵ بێ ئه‌وه‌ی گومرگ و باج بده‌نه‌ حكومه‌ت، رۆژانه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ (محه‌مه‌د زڕ كوری ئه‌حمه‌د كانی) به‌رپرسی لقی 2 پارتی له‌ هه‌ولێرو قادر چاوشین به‌رپرسی بازگه‌ی مه‌خمورو به‌ریوه‌به‌رو كارمه‌ندانی ئاسایشی مه‌خمورو دیبگه‌  سه‌دان و هه‌زاران كارتۆنی هێلكه‌و جه‌رگ و مه‌وادی حه‌شیش و تلیاك ده‌كه‌یه‌ننه‌ موسل .
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك قادر چاوشین راپۆرتی له‌سه‌ر به‌رز كراوه‌ته‌وه‌ بۆ ئاژانسی پاراستن، به‌لام له‌لای چه‌ند به‌رپرسیك باسی كردووه‌، كه‌ به‌هاوكاری بارزان قه‌ساب وعه‌قید لوقمان مه‌نتك هه‌وڵی داوه‌ به‌ 20 ده‌فته‌ر دۆلار له‌ ئاژانسی پاراستن دۆیه‌كه‌ی بۆ دابخه‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ قادر چاوشین ئاشكرای كردووه‌، هه‌رچی بازگه‌كانی ئاسایشی پارتی یه‌ له‌ نیوان هه‌ولێر و موسل و دهۆك و سلیمانی و سۆران و كه‌ركوك ، به‌ مانگانه‌ فرۆشراونه‌ته‌وه‌ به‌ ده‌یان  ده‌فته‌ر دۆلارفرۆشراونه‌ته‌ به‌رپرسی بازگه‌كان و، ئاشكرا ی كردووه‌ رائید سه‌لام و ده‌یان ئه‌فسه‌ری تری ئاسایشی هه‌ولێر و ئاسایشی ده‌وروبه‌ر ده‌ستیان له‌و به‌رتیل و كرین و فرۆشتنی بازگه‌كانی ئاسایش هه‌یه‌و، هه‌ریه‌كه‌ له‌ لیوا كه‌ویان تۆفیق به‌ریوه‌به‌ری ئاسایشی دژی مه‌وادی هۆشبه‌ر یه‌كیك بووه‌ له‌ونه‌ی به‌ هۆی بازگه‌كانی ئاسایشه‌وه‌ له‌ رابردوو بۆته‌ خاوه‌نی 20 ملیۆن دۆلار، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوره‌ خاڵی سیروان بارزانی یه‌ ده‌یان دۆسیه‌ی داخران و، ئیستاش به‌هه‌مان شیوه‌ له‌ ئاسایشی دژی مه‌وادی هۆشبه‌ر ده‌یان باندی نزیكی خۆی هه‌یه‌ تا چایچی و پاسه‌وان و باخه‌وانه‌كه‌شی ده‌ستی تیادا هه‌یه‌.
به‌پێ سه‌رچاوه‌یه‌ك قادر چاوشین هه‌ره‌شه‌ی كردووه‌ گه‌ر ده‌ستگیری بكه‌ن، ئه‌وا نهینی یه‌كانی بروسك قه‌ساب  به‌ریوه‌به‌ری گشتی هه‌والگری وو نه‌جات عه‌لی فاتم براكانی نه‌جات و ملازم محمه‌د و زیره‌كی برای بروسك  و حاكم سمكۆئاشكراده‌كه‌ن و، هه‌روه‌ها باسی دلشادی ولاش زاوای نه‌جات عه‌لی فاتم كردووه‌ كه‌ ده‌ستی هه‌بووه‌ به‌لام له‌به‌ر نه‌جات ئازاد كراوه‌، كه‌  كه‌چیان له‌ گه‌ل  بانده‌كانی كون كردنی بۆری نه‌وت كردووه‌ له‌ خاوه‌ وه‌رگرتن و به‌رتیل و، چاوپۆشی كردن له‌ بانده‌كانی نزیك خۆیان.

هێمن هه‌ولێری


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە