کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


200 ملیۆن دۆلاری رۆژ نوری شاوەیس به‌ نهینی گه‌یندراوه‌ته‌ سلێمانی

Thursday, 09/12/2021, 1:23


به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ رزگاری نوری شاوه‌یس برای دكتۆر رۆژ نوری شاوه‌یس ئاشكرای كردووه‌، كه‌ ساحیبه‌ ژنی دووه‌می دكتۆر رۆژ و كوره‌كانی پێش مردنی دكتۆر رۆژ به‌ هاوكاری عه‌مید پیشه‌وا عه‌واڵانی 200 ملیۆن دۆلاری كاشیان گه‌یاندۆته‌ سلیمانی، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌  كوره‌كه‌ی دكتۆر رۆژ و پیشه‌وا عه‌واڵانی به‌ بڕیاری مه‌سعود بارزانی ده‌ستگیر كران و، دوای ئه‌وه‌ ساحیبه‌ ژنی دوووه‌می رۆژ نوری شاوه‌یس له‌ترسی تیاچوونی كوڕه‌كه‌ی چووه‌ پاراستن و به‌ڵێنی دا گشت پاره‌كان بگیریته‌وه‌ بۆ پارتی، تا ئیستا دۆسیه‌كه‌ دانه‌خراوه‌ و چاوه‌روان ده‌كریت 200 ملیۆن دۆلاره‌كه‌ بگێڕنه‌وه‌ ده‌ست نوینه‌ری مه‌سعود بارزانی، دوای ئه‌وه‌ش به‌ ریگه‌ی پاریزه‌ر موڵكه‌كانیان له‌ نێوانیاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن.
پیشه‌وا عه‌واڵانی فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانه‌كانی دكتۆر رۆژ نهینییه‌كی  دكتۆر رۆژی بۆ پاراستن ئاشكرا كردووه‌، كه‌ دكتۆر رۆژ زۆر هه‌وڵی دابوو ئه‌و خانوه‌ی به‌رامبه‌ر زانكۆی سه‌لاحه‌دین كه‌ كردویه‌تی به‌ناوی ژنه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ ساخته‌ هه‌وڵی داوه‌ بیكاته‌وه‌ به‌ناوی خۆی، كه‌ ئیستا كۆنسۆلگه‌ری ئه‌لمانیا تیدا به‌كری مانگانه‌ی 6 ده‌فته‌ر دۆلار تیدا نیشته‌جی بوون ، ئه‌لمانیه‌كان كاتیك به‌وه‌یان زانیوه‌ زانیاریان بۆ پاراستن ناردبوو، ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان پوچه‌ڵ كردۆته‌وه‌.

حه‌مید سورچی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە