کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شاندی سه‌ربازی هه‌رێم به‌ شكست گه‌رانه‌وه‌ هه‌ولێر

Wednesday, 08/12/2021, 1:40


ماوه‌ی 8 رۆژ بوو شاندێكی یه‌كیه‌ی حه‌فتا و یه‌كه‌ی هه‌شتای پارتی بۆ كرینی چه‌ك  سه‌ردانی هه‌نگاریایان كردووه‌، كاتێك چوونه‌ته‌ هه‌نگاریا له‌سه‌ر دوو خاڵ كیشه‌ له‌نویانی پارتی و یه‌كیتی دروست بووه‌، یه‌كیان ئه‌وه‌بووه‌ كه‌ هه‌ردوولا داوای زۆرترین به‌شی كرینی چه‌كه‌كانیان كردووه‌و، خاڵێكی تریش  ئه‌مه‌ریكا هۆشداری دابووه‌ شانه‌كه‌ نابیت كانیرای حه‌راری بكرن و، خۆیان بۆیان دابین ده‌كه‌ن له‌ مانگی ئاداری سالی ئاینده‌دا.
هه‌رچی شیخ جه‌عفه‌ربووه‌ پشتیوانی پارتی كردووه‌، كه‌ ده‌بیت ئه‌وان به‌شی یه‌كیتی بده‌ن و، له‌ هه‌مان كاتیشدا بریار بووه‌ كۆمپانیایه‌كی كوره‌كه‌ی جه‌عفه‌ر شیخ مسته‌فا ئه‌و چه‌كانه‌ بكریت، به‌لام شاندی یه‌كیتی رازی نه‌بوون و، داوایان كردووه‌ ده‌بیت دوو كۆمپانیا یه‌كیتی و پارتی ئه‌و چه‌كانه‌ بكرن، كه‌ به‌ بری 40 ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌و كرینی چه‌كانه‌ دابینكراوه‌.
به‌پی سه‌رچاوه‌كان شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌ك كارگیری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتی و به‌رپرسی مه‌لبه‌ندی یه‌كی یه‌كیتی، سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی چوونی شانده‌كه‌ی به‌ریگه‌ی مۆبایل كردووه‌و، ئه‌و ریگه‌ی نه‌داوه‌ كه‌ كۆمپانیاكه‌ی كوری جه‌عفه‌ر شیخ مسته‌فا ئه‌و چه‌كانه‌ بكریت و، عه‌لامه‌تی بلۆكیان لێ داوه‌.
ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ له‌ پیشدا چوونه‌ته‌ ئیمارات و دوو رۆژ له‌ هۆتیل برج الخلیفه‌ ماونه‌ته‌وه‌ و، شانده‌كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی سیروان بارزانی و ئه‌ندامیتی مسته‌فا چاوره‌ش و جه‌عفه‌رشیخ مسته‌فا  و نه‌جاتی عه‌لی فات و، عه‌مید یكی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌ كه‌ به‌رپرسیاریتی راگه‌یاندنی له‌ ئه‌ستۆدابووه‌.

سیروان چوارباخی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە