کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رووی بابت رەش بێ بۆ قسەت

Thursday, 02/12/2021, 19:45


مەغرور بارزانی کوڕی مەسعود دەڵێ، لە کوێی دونیادا بینراوە خوێندن بە خۆڕایی بێت!؟
 وادیارە ئەوگوێرەکەیە تەنیا ئاسمانی سەرسەری خۆی دەبینێ کە ئەویش سەری ڕەشە.ئەو خوێندکارانەی کە چەند رۆژی رابوردوو بۆ مانگانەی دەرماڵەیەکی زۆر کەم کەوتنە بەرشەق وفیشەکی بەکرێگیراوەکانی سەر بەدەسەڵات زۆربەیان لە چین وتوێژی هەژاران بون.ئەو چین توێژەی کە لە سەردەمی بەعسا بە فیداکردنی گیانی خۆیان رۆژگاڕێکیان خوڵقاند کە دامودەزگای سەرکوتگەری بەعس نەیتوانی خۆی رابگرێ بۆیە زۆر زەلیلانە باشووڕی کوردستانیان بە جێ هێشت.

بەڵام هەرئەو چین توێژە بوو کە کڵاوی سیاسیی لە سەرنراوشۆڕشی ئەوگەلەیان بە رۆژی رووناک لێ دزراوئەوە ماوەی نزیک لە سی ساڵە داروبەردی ئەو وڵاتە لە چەنگ داگیرکاریی ئەو دووبنەماڵەیە دەناڵێنێ!بنەماڵەی دەسەڵاتدارلە باشووری کوردستان وەک کەمتیارکەوتوونە سەر جەستەی ئەوخاکە،تەنانەت رەوانابینن لە سەروەت وسامانی ئەو خەڵكە بەڕادەی کەمیش بێ بدنەخاوەنی ئەو سەرهەڵدانە کە بتوانن وەک دەرماڵە کەڵک وەربگرن وبتوانن درێأە بە خوێندن بدەن.

لە کوێ دونیادا بینراوە ماڵومنداڵی بنەماڵەیەکی دزسالار بۆ خۆیان بە فرۆکەی شەخسی وتایبەبەت سەفەری هەندەران بکەن ،بەڵام کوڕەهەژاری خوێندکار ئەوەندە هەژار بێ کە لە ناوزانکۆدا بڵێ،من پاکوخاوێنی وشووشتن وە ئەستۆ دەگرم بەو مەرجەی رێگام بدەن بڕێک نان بخۆم؟لە کوێ دونیادابینراوە کوڕي هەژارپارەی هاتوچووی پاسی دەگیرفاندا نەبێ تا مەنگانە بەرەوشآرێکی دیکە بۆ دیداری دایکوباوکی نەتوانێ سەفەربکا؟

لە کوێ بینراوە،کوڕي بەرپرس خاوەنی وێلاوکۆشک وسەیارەی گران وژیانێکی خۆش بێ،بەڵام کوڕي هەژارلەسەرئەوەی کە داوای مافێکی بچووکی خۆی دەکا،لە سەرشەقام بە شەق لە دەمی بدرێ؟

ئەوەی کە مەغروور بارزانی بەرەڵای فەرمووە ،لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا بە وردی جوابی دراوەتەوە.لە زۆر وڵات هەن کە خوێندکار لە سەر دانی پارەی دەسەڵات خەرێکی خوێندن وتەواو کردنی زانکۆیە.بەڵام بێ مێشکێکی وەک مەغروور بارزانی ئاگای لە بارودۆخی سیاسی وکۆمەڵایەتی جیهان نییە.رۆژانە کە لە خەورادەبێ یەکەم جار بیرلەوە دەکاتەوە چۆن خەڵک بفرێنێ،چۆن خەڵک ێنوئاخنی زیندانەکان بکا،چۆن خەڵك تڕۆر بکا،ئاخر پیشەی باپیروبابیشی هەرئەوەبووە.

لە کوێی دونیادا بینراوە، لەوەتی بنەماڵەی بارزانی هەن یان سیخۆری ناونەتەوەیی بون،یان ئامرازی دەستی دووژمن،ئەوە سی ساڵە وەک نۆکەرلە بەردەرگای داگیرکاری کورد وەرکەوتوون چاوەڕوانی دووژمنی کوردن تا دەستوریان پێ بدا،کورد بکوژن وخاک بفرۆشن.رێک ٧٥ ساڵە خەریکی ئازاروکوشتاری گەلن.ئەوقسەیەی کە تۆ کردت مایەی شەرمە بۆ ئەوکەسانەی کە چەکتان بۆ دەشآن دەکەن وناوی خۆیان دەنێن پێشمەرگە!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە