کێ لە پشت خۆپیشاندانی قوتابیانەوە بوو؟
Tuesday, 30/11/2021, 0:10
خۆپیشاندانی چەند رۆژی رابردووی قوتابیان بۆتە بابەتی گەرمی سەرجەم میدیا کوردیەکان. سادەترین مافی هاوڵاتیان لە سیستەمیدیموکراسی خۆپیشاندانە، بەڵام لە کوردستان ئەو بابەتە تەواو جیاوازە. ئەگەر بگەرێنەوە بۆ دواوە، کلتورێکی ناشیرین ئەم حیزبانە دایانهێناوە بۆ ئەگەری هەرخۆپیشاندانێک کە هاوڵاتی ویستبێتی بیکات بەدەستی دەرکی وەسفیان کردوە، لەئەنجامی هەرنارەزاییەک خەڵکیان بەدەستی دەرەکی تۆمەتبار کردووە ، هەمیشە فکری خەڵکیان بۆ کامە سیناریۆی ناشیرینە راکێشاوە کە خەڵک بێزی لێکردۆتوە، هەرکاتێکیشدەسەڵات لاواز بوبێت بەرامبەر هێزی بەرامبەری لە رێگای کلتوری خراپی بارەگا سوتاندن ویستویەتی خەڵک بەرەو شەری ناوخۆئاراستەبکات، یاخود دەستی بردووە بۆ داخستنی بارەگاکانی کەناڵەکانی رەگەیاندن، بۆ ئەوەی راگەیەندن نەتوانی نەتوانێ خەڵکیپەنگخواردو لەیەکتر کۆبکاتەوە و هەستی نارازی خەڵک دەرنەکەوێ بەرامبەر بەو دەسەڵاتەی هەرێم، بەدەر لەوە لەهەموو ناشیرینترتۆخکردنەوەی زۆنەکان و هەڕەشە لەیەکردن بە دروست کردنەوەی دوو ئیدارەی، ئەم جۆرە لەم کارانەی حکومەت و حزبەکان بۆ تەهۆی ئەوەیکۆمەلگای کوردی لەهەمو شتێک بگاتە بنبەست و ئیتر هیچ متمانەیەک لەنێوان تاک و حکومەت نەمێنێ.
داواکاری قوتابیان هەر زۆر سادەن بەڵام وەک هەموو جار حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبری گوێ گرتن لە داواکاری قوتابیان و هەڵگرتنیبەرپرسیاریەتی ئەو هەموو کەم و کوریانەی کە هەیە ، دەیەوێت بە بابەتی لاوەکی و باسکردنی دەستی دەرەکی و سوتاندنی ئاڵا ئاراستەینارەزایەتیەکان بەلارێدا ببات.
مافی قوتابیانە بپرسن لەماوەی سی ساڵی دەسەڵاتی کوردی و کابینە یەک لەدوای یەکەکانی حکومەت چیان بنیات ناوە تاکو هاوڵاتیانهەست بە دڵنیایی بکەن ؟ حکومەت چی پێشکەش بە قوتابیان کردووە تا دڵەراوکێی ئەمڕۆ و بەیانیان نەهێڵێ ؟. حکومەتێک نەیتوانیوە دەرماڵەیەکی زۆر کەم لەو هەموو داهاتە زەبەلاحەی کە لەهەرێم هەیە دابینبکات ، حکومەت فەشەلی هێناوە سیستەمێکی خوێندنی پێشکەوتووپێشکەش بە قوتابیان بکات تاکو دوای دەرچوون ئامادەی بازاری کار بێت، هیچ بەشە ناوخۆییەکی بۆ قوتابیان دابین نەکردوە شایەن بەژیانی قوتابیان بێت. لەبەرامبەردا منداڵەکانی خۆیان لەکام زانکۆی پێشکەوتووی دونیا هەیە دەخوێنن، پێش تەمەنی چوونە زانکۆ دەبن بەخاوەنی زانکۆ و کۆمپانیا و پاڵاوگەی نەوت. کام ئوتۆمبێلی گرانبەها هەیە لای منداڵەکانی ئەوانە، سەرجەمیان بوون بە خاوەنی پاسپۆرتیدۆمەنیکا و هەر پشووێک لە وڵاتێکن.
قوتابیان و گەنجان گرنگترین پێکهاتەی کۆمەڵگەن و هەرچی زووە پێویستە گوێ لە داخوازیەکانیان بگیرێ ئەو جیاوازیە چینایەتیەی درووستبووە نەهێڵدرێ، تاک و حکومەت ئاشت بکرێنەوە ئەگینا هەموو رێگاکان دەچنەوە ئیجە و بیلاروسیا، بەم ئاراستە فکریەی ئێستا خراپکۆمەڵگا ئاراستەدەکرێت، ئەم فکرە فکری پێشەکەوتن نییە، ئەمە وێرانکردنی کۆمەڵگە و خۆدزینەوەیە لە هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست